کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ردۆغان و مه‌سعود پلان و نه‌خشه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆداعش ئاشكرا ده‌كه‌ن

Wednesday, 29/10/2014, 12:00


چوونى پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانى بۆ پالَپشتى كردنى له‌ شه‌رڤانان و گه‌ريلاكانى كۆبانى، گه‌رچى به‌ژماره‌ كه‌م و به‌ئه‌ندازه‌ى گه‌ريلاكانى يه‌په‌كه‌ به‌هه‌لَمه‌ت نين، به‌لاَم بۆخۆى مانايه‌كى گه‌وره‌ و هه‌لَوێستێكى تابلَێى به‌رز وپيرۆز ده‌نرخێندرێت، بۆيه‌كه‌مين جاره‌ هێزى كوردى له‌پارچه‌يه‌ك به‌هاناى پارچه‌يه‌كى تره‌وه‌ ده‌چێت، به‌م هه‌نگاوه‌ش خه‌ريكه‌ سنوره‌ ده‌ستكرده‌كان ده‌سرِێنه‌وه‌، بيرى نه‌ته‌وه‌يى هه‌ستى كوردايه‌تى ويه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى مه‌حكه‌متر و تۆكمه‌تر ئه‌كات و زياتر و زۆرتر به‌ره‌و ئاسۆيه‌كى گه‌ش مان ده‌بات.
ئه‌وه‌ى كوردبێت و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌يى تيا خولَقابێت، به‌سه‌ركه‌وتنى كورد دلَخۆش بێت، ستايشى ئه‌و هه‌لوێسته‌ ده‌كات، ئه‌وه‌شى خائين وناپاك و دوژمنه‌، به‌و پشتيوانى و هاوكارييه‌ سه‌غلَه‌ت و ناره‌حه‌ت بووه‌، پێشتر ئه‌وه‌نده‌ى بۆيكراوه‌ هه‌ولَيداوه‌ بۆ دژايه‌تيكردنى بزافى رزگارى خوازى و بيرى نه‌ته‌وه‌يى درێغى نه‌كردوه‌. به‌نموونه‌ى مه‌سعود بارزانى و هاوپه‌يمانه‌ دلَسۆزه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان.كه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌دژايه‌تيكردن و ناپاكى له‌ دژى يه‌په‌گه‌و شۆرِشى رۆژئاوا درێغيان نه‌كرد، چه‌ندين پيلان و كارى پرِ شوره‌ييان ئه‌نجامدا، تا شۆرِشى رۆئاوا و به‌رخۆدانى كۆبانى شكست بهێنێت، به‌لاَم ئه‌م خه‌ونه‌شيان وه‌ك سه‌رجه‌م مه‌رام و حه‌زه‌ پيسه‌كانيان ڤالاَ ده‌رچوون، له‌به‌رامبه‌ر ناردنى هێزيش بۆكۆبانى و پشتگيرى پێشمه‌رگه‌ وبه‌شدارى له‌و به‌رخودانه‌،بێ ويست و حه‌زى خۆيان بووه‌، له‌ژێر فشارى زۆرى نێو ده‌ولَه‌تى و سوربونى هێزى كوردان تا ئه‌و كاره‌ به‌ديهات ، ئه‌وانيش ده‌سته‌وه‌ستان بوون و كه‌وتنه‌ ناو ئه‌مرى واقيعه‌وه‌ ، به‌لاَم له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ناچارى رازيبوون مليان بۆ ئه‌و داوايه‌ دا، به‌لاَم له‌پشته‌وه‌ بێشه‌رمانه‌ به‌شێوازێكى ديكه‌ كه‌وتنه‌ دژايه‌تى وژه‌هر رژاندن، ئه‌وه‌تا وه‌ك بينيتان جه‌نابى ئه‌ردۆغان خۆشه‌ويسته‌كه‌ى مه‌سعود، به‌ئاشكراو بێ په‌رده‌ به‌داعش ده‌لَێت ته‌نها رێگه‌ به‌چوونه‌ ناوه‌وه‌ى 150 پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ين كه‌ له‌خاكى توركياوه‌ ده‌ربازى سنورى كۆبانى ببێت، ئه‌مه‌ش بۆخۆى په‌يامێكه‌ بۆ چه‌ته‌كانى داعش و دوژمنان، به‌ناراسته‌وخۆ پێيان ده‌لَێت هيچ مه‌ترسن و بێخه‌م بن، له‌و ژماره‌يه‌ زياتر رێگه‌ ناده‌ين كه‌سى ديكه‌ بێته‌ ناو ئه‌وشاره‌وه‌ ، ئيوه‌ بۆخۆتان شه‌رِى خۆتان بكه‌ن منيش لێره‌وه‌ ئه‌و هێزه‌تان ته‌واو بۆ سرِ ده‌كه‌م و، به‌هه‌زاران بيانو رێگرى دروست ده‌كه‌م. ئه‌مه‌ش به‌هه‌رحالَ كارێكى سروشتى و چاوه‌رِوان نه‌كراوه‌، چونكه‌ توركێكى فاشى و زاخاودراو به‌بيرى كه‌ماليزم و لايه‌نگرى سه‌له‌فيه‌ت و ئيخوان، تاسه‌ر ئێسقان دوژمن و نه‌يارى كورد له‌وه‌زياترى چاوه‌رِێى لێناكرێت.
به‌لاَم خۆ به‌خێرێ جه‌نابى مه‌سعود بارزانى به‌ته‌سكه‌ره‌ كورده‌، به‌حساب سكرتێرى حزبێكى كوردى يه‌ و به‌ناو سه‌رۆكى هه‌رێمه‌، خۆى به‌ رابه‌رى و گه‌وره‌ى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يى و بير سه‌ربه‌خۆى ده‌زانێت، ئه‌ويش وه‌ك پيشه‌ى هه‌ميشه‌ى له‌دوژمنان خراپتر ده‌بزوێت، چ له‌رێگه‌ى چه‌ته‌كانى پارتى و چ له‌رێگه‌ى پارته‌ به‌كرێگيراو دروستكراوه‌كانى سوريا، چ له‌رێگه‌ى كه‌نالَه‌كانى راگه‌ياندن و ميدياكانه‌وه‌ درێغى له‌ دژايه‌تى و خيانه‌ت نه‌كردوه‌، تازه‌ترين خيانه‌ت و ناپاكيشى بۆ توركيا وداعش ، ئاشكرا كردنى نه‌خشه‌ى چوونى پێشمه‌رگه‌يه‌ بۆكۆبانى كه‌له‌رێگه‌ى مالَپه‌رى رووداوى ميته‌وه‌ ئه‌مرِۆ ئاشكراى كردووه‌.
من وه‌كو خۆم هێنده‌ى رقم له‌پارتى و مه‌سعوده‌ نيو هێنده‌ رقم له‌ ئه‌ردۆغان و داعش و دوژمنانى كورد نى يه‌،چونكه‌ ئه‌وه‌ى مه‌سعود وپارتى له‌ژێر ناوى شۆرِش وكوردايه‌تى پێمان ده‌كه‌ن هه‌رگيزاو هه‌رگيز دوژمن پێمان ناكات.به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى رۆژى 1ى نۆفه‌مبه‌ر كه‌ته‌رخانه‌ بۆ پالَپشتى نێو نه‌ته‌وه‌يى بۆكۆبانى،هاوكات رۆژى ريسواكردن وشه‌رمه‌زاركردنى خيانه‌تكار و ناپاكان بێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە