نوێکراوه‌ته‌وه: هێزه‌کانی به ناو دژه تیرۆر ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر خوێندکاره کچه‌کان
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست / زانکۆی سلێمانی
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رووی دا و ئه‌و سوکایه‌تییه‌ی که هێزی دژه تیرۆر به خه‌ڵکی سلێمانیی و خوێنکارانی زانکۆیان کردووه ، له مێژووی حیزبی به‌عسیشدا کاری وا ئه‌نجام نه‌دراوه،
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خوێنداکارانی زانکۆ ویستییان به هێمنی خۆپیشاندانه‌که ئه‌نجام بده‌ن، هیزی ئاسایش سۆزی هه‌بوو بۆ خۆپیشانده‌ره‌کانی ناو زانکۆ، دیاره له هه‌موو شوێنێکدا که‌سانی باش هه‌ن و ئه‌وانیش رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راکێشاین ئه‌وه بوو له پڕ هێزی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی که ناسراوه به هێزی دژه تیرۆر په‌یدابوون، ئه‌مانه به‌وه ناسراون که به سه‌یاره‌ی ره‌ش، جلی ره‌ش، ده‌ماکی ره‌شه‌وه دێن و په‌لامار ده‌ده‌ن، یه‌که‌م کاریان ئه‌وه‌بوو یه‌کسه‌ر هه‌ڵیان کوتایه سه‌رمان و به کێبڵ و به شه‌ق و جنێوی سووک که‌وتنه گیانی ئه‌و خوێنکارانه، قژی خوێندکاره کچه‌کانیان راده‌کێشا و جنێوی سێکسی پیسیان پێ ده‌دان، وه‌ک بۆ نمونه: (هاوار بکه‌یت ئه‌وه ده‌بڕمه ....، ئه‌وه‌ت،) یان (هه‌ر ئیستا له‌به‌ر چاوی هه‌موویان وات لیده‌که‌م و وه‌کو ماکه‌ر سوارت .....،) ده‌یان جنێوی پیسی تر.
به به‌رچاوی خۆمه‌وه دیتم نزیکه‌ی چوار مامۆستای زانکۆیان ده‌دا و وه‌ک ئاژه‌ڵ رابکێشیت ئاوا بۆ ناو سه‌یاره‌که به راکێشان بر‌دیانن.
ئه‌وه‌ی من دیتم وه‌کو باسم کرد، که که‌سوکارمان بۆیان گێڕاوینه‌ته‌وه له مێژووی به‌عسدا کاری وا ئه‌نجام نه‌دراوه، له فلیمی سینه‌مادا نمایش نه‌کراوه، بۆیه گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو کاره چه‌کداره‌کانی ده‌سه‌ڵات ره‌نگه زۆر که‌س بڕوای نه‌کات، به‌ڵام راستییه و خوێندکاران شایه‌تیی له سه‌ر ده‌ده‌ن، لێره‌دا ئه‌وه به خوێنه‌رانی کوردستانپۆست راده‌گه‌یه‌نم، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌یکی خراپی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر 17ی شوبات لاپه‌ڕه‌یه‌کی نۆێ هه‌ڵدابێته‌وه له سه‌ر په‌یوه‌ندیی خه‌ڵکی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ده‌توانن بگووترێت، که ئیتر ده‌لاقه‌یه‌کی ته‌واو که‌وته نێوا خه‌ڵکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی خۆسه‌پێنه‌ریی کوردییه‌وه. ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک که خه‌ڵکیش بیر له توند و تیژی بکاته‌وه به‌رامبه‌ریان، سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌وه بشکێته‌وه، که هه‌موو به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئه‌مڕۆ وه‌کو ئه‌من و به‌عسیی ته‌ماشا بکرێن و ده‌ستیان لێبوه‌شێنرێت.
له لایه‌کی تریشه‌وه خوێنکارێک نێو زانکۆی سلێمانی که نه‌یوست ناوی بڵاوبکه‌ینه‌وه به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که خۆپیشانده‌رانی زانکۆی سڵیمانی له نێو حه‌ره‌می زانکۆ توانیان پیاوه‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات زانکۆ به‌ده‌ر بکه‌ن و تابڵۆی کۆمه‌ڵه‌ی خویندکارانی جه‌لالییه‌کان بهێننه خواره‌وه. ئه‌وه‌شی زیادکرد که ئیمڕۆ توندوتیژییه‌کی له راده‌به‌ده‌ر له دژمان له‌لایه‌ن که‌تیبه ئه‌منییه‌کانی جه‌لال تاله‌بانی ئه‌نجامدرا،که بریندار ی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه و کۆمه‌ڵێکیش ده‌ستگیرکراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست