کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕیَز ریَكخراوى ده‌ستپیَشخه‌رى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى csi

Friday, 21/05/2010, 12:00


4رۆژنامه‌نووسه‌که‌ یاداشت
ئیَمه‌ كه‌ چوار رۆژنامه‌نوسین له‌سنورى پاریَزگاى كه‌ركوك و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كارى رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ین و له‌خواره‌وه‌ ناوو واژۆمان هاتووه‌ . له‌ریَگه‌ى ئه‌م یاداشته‌وه‌ به‌ڕیَزتان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌روارى 28/4/2010 له‌ماڵپه‌ڕیwww.kurdistanpost.com هه‌واڵیَك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ پارتى دیوكراتى كوردستان به‌نیازى تیرۆركردنى ئیَمه‌یه‌ به‌هۆى بڵاو كردنه‌وه‌ى دیمانه‌یه‌ك له‌گۆڤارى مانه‌وه‌ له‌مانگى 4ى ساڵی 2010 كه‌ تیایدا مسته‌فا عه‌سكه‌رى
پاریَزه‌رى كه‌یسی ئه‌نفال له‌داداگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیَراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ مه‌سعود به‌رزانى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان كه‌ هاوكات سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌ داواى لیَكردنى باسی مه‌سه‌له‌ى جاشه‌كان له‌دادگاى باڵای تاوانه‌كان له‌عیَراق نه‌كه‌ین .
ئیَمه‌ ئه‌و چوار رۆژنامه‌نووسه‌ ستافی گۆڤارى مانه‌وه‌ین و ناومان به‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌وه‌یه‌و ناویشمان له‌هه‌واڵه‌كه‌ى ماڵپه‌ڕی www.kurdistanpost.com هاتووه‌ كه‌ گوایه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان _ عیَراق ده‌یه‌ویَت تیرۆرمان بكات .
به‌ڕیَزتان وه‌ك ریَكخراویَكى كۆمه‌ڵگاى شارستانى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پاش تیَپه‌ڕبوونى 11 رۆژبه‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌دا پارتى ناوبراو هیچ هه‌ڵویَستیَكى فه‌رمى ده‌رنه‌بڕیوه‌و هه‌واڵه‌كه‌ى به‌درۆنه‌خستۆته‌وه‌
ئه‌وه‌ش له‌لاى ئیَمه‌ جیَگه‌ى نیَگه‌رانییه‌و داواكارین له‌به‌ڕیَزتان ده‌نگى ئیَمه‌ بگه‌یه‌نن به‌ریَكخراونیَوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوه‌نده‌جیهانییه‌ كانى به‌رگری كار له‌مافی مرۆڤ و ئازادى را ده‌ربڕین هه‌روه‌ها دواكارین له‌به‌ڕیَزتان iwprو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ند داره‌كانى تر له‌م پرسه‌ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌
له‌گه‌ڵ ریَزدا
هاوپیَچ ......
ویَنه‌یه‌ك له‌هه‌واڵه‌كه‌ى ماڵپه‌ڕیwww.kurdistanpost.com
ناوى سیانى نازناو پیشه‌
1- ئاكۆمحه‌مه‌دمسته‌فا --ئاكۆمحه‌مه‌دشوانى رۆژنامه‌نووس - سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى مانه‌وه‌
2- بارام سوبحی رۆژنامه‌نووس به‌ڕیَوبه‌رى نوسینى گۆڤارى مانه‌وه‌
3- هه‌ژاروه‌هاب عوسمان---هه‌ژاربابان-- رۆژنامه‌نووس- ده‌سته‌ى نوسه‌رانى گۆڤارى مانه‌وه‌
4- ئاسۆمحه‌مه‌د مسته‌فائاسۆشوانى -- رۆژنامه‌نووس ده‌سته‌ى نوسه‌رانى گۆڤارى مانه‌وه‌
پێنج شەممە, 20 MAY 2010 05:38

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە