کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانتارە ناپاکەکانی کوردستان

Tuesday, 12/04/2011, 12:00


لەمیدیاکانەوە ڕۆژانە دەبینین و دەببیستین ، چۆن دەیان وسەدان لە (پەرلەمانتار ، بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ...تەنانەت خزم و دۆستانی بنەماڵەی حاکمانی لیبیا و یەمەن ...پەیوەست بە خۆپیشاندەرانەوە بوون و دەبن . وەلێ ئەفسۆس لەنیشتمانەکەی ئێمەدا سەرباری تێپەراندنی 50 ڕۆژ زیاتر بە نارەزایەتی خەڵک و ئەو هەموو تاوان و چەواشەی بارزانی و تالەبانی ، کەچی تائێستا ، بەئاستی ژمارەی یەک پەنجەی دەستیش بەرپرسانی نەیان توانی لەنێوان مٶڕاڵی دەسەڵات و کورسی و بەرەی گەل ، ئەوەی دووەم هەلبژێرن . ئەمەش باشترین دەرەنجامە کە دەسەلاتی کوردی چەندە توانیوەتی ئەو کادیرانەی لەناو بۆتەی گەندەڵی و تاوان بتوێنتەوە و یان نەوەیەک لەئەندام و هەواداری فاسد و کۆیلە بکات .
کێشەکە هەر لەوە شەوە نەوەستاوە ، بەرپرسانی ئەم دوو پارتە دڕماون لەو ئەخلاقە سیاسیە ، بەلکو بەپێچەوانەوەشەوە رەفتار دەکەن و زۆرینەیان بەشداریشن لەو تاوان و ناپاکیەی ئەو دوو بنەماڵەیە ،بەرامبەر بەخەلک دەیکەن و پاساوی سەیر و سەمەرەیان بۆ دەهێنەوە. مەسەلەکەش باوەربوون نییە بەو حزب و بنەماڵانە بەئاستی ئەوەی بەرژەوەندیە سیاسی وئیداری و مالیەکانیان تێكهەلکیشی ئەو دوو بنەماڵە بووە ، مەحاڵە بتوانن دەستبەردرای ئەوژیانە سیاسیەیان ببن . ئەگەرنا لەم زەمەنەی ئێستادا تەنیا 6 مانگ لەپلەی سیاسی و موچەیان بێبەش بکەن هەموویان لە کوردستانپۆست توندتر چەکوچ  له‌و دەسەڵاتە دەوەشێێن

بانگهێشتکردنی بەرهەم سالح و شێخ جەعفەر بۆ پەرلەمان و ئەو ئاکامەی لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان لەلیستەکانی کوردستانی و شیوعی و سۆسیالست لەگەل چەند پەرلەمانتارێکی بەناو تورکمان ، کەدەنگیان پێدایەوە ، سەرباری ئەو هەموو تاوان و پێشێلکاریە مرۆیانەی کە بە بەرچاوی هەموومانەوە رۆژانە دەبینین و گوێبیست دەبین ، لەگرتن و ئەشکەنجە و شەهید وبریندار و تەقەکردن لەخەلک و بێ یاسایەی کە سەرتاپای کوردستانی گرتۆتەوە ؟

ئایا دەنگدانەوە بەو بەرهەم سالحەی کە لەهەولێر و سلێمانی بەئاست پارێزگایەک سەنگی نییە و بەبەرچاویەوە ڕێگاکان دەگیرێ، چالاکڤانانی مەدەنی دەگیڕین و هەرەشەیان لێ دەکرێ ، یان ئەو یاسایە مەترسیدارەی خۆپیشاندانەکەی خۆشیان جێ بەجێ ناکەن وەلەهەمووی سەیر سەمەرەتریش لە داخستنی زانکۆی سلاح الدین کاتێک پرسیاریان ئاراستە کرد، ووتی: ئیدانەی دەکەم . ئاخر هەر ئەو رستەیە کافیە بۆ ئەوەی بلێێن برا تۆ بچۆوە مالەوە سەرۆکی حکومەت ئیدانە ناکات ، بەلکوو یاسا پەیرەو دەکات یان ئەوەتا دەست دەکێشتەوە ئەو بەرپرسیارەتیە مێژویە ناخاتە گەردەنیەوە لەبەرامبەر مێژودا . هەرلێرەشەوە ئاکامی بانگهیشتکردنی وەزیری ناو خۆ)(کەریم سنجاری) هاوشییوەی بەرهەم و شێخ جەعفەر دیارە ، ٦٨ دەنگی هاوبەشی پڕ لەتاوانەکانی لەگیرفانە بۆیە بوێری هەیە بچتە پەرلەمان

ئەوەی ماوەتەوە بەو پەرلەمانتارانە بڵێم ئەوەی ئێستا ئێوە دەیکەن هیچی کەمتر نیە لەتاوانی ئەو مرۆڤ کوژەی بەبەرچاومانەوە سورکێو و شیرزا د و گەرمیان و ڕێژوان و بیلالی شەهید کرد ، چونکە ئەگەر ئەو دەست بەرزکردنەوەی ئێوە لەناو پەرلەمان نەبێت ،دەسەڵات هەرگیز ناتوانێ ئاوا گەنجانی ولاتمان بکوژێ ، ئێوەش ئاوا بەدەستە پڕ لەتاوانەکانتان وبەپێی یاسا بەرائەتی پاکیان بۆ بدەن . لەیادتان نەچیت ئەمڕۆ ڕاستە ئێوە لەژیانێکی خۆش و پلەیەکی ئیداری دەژین و کۆنترۆلی ئەخلاقی سیاسیتان لەبەردەستی بارزانی و تالەبانیە ، بەڵام سبەی لەمێژوودا ئێوەش بەو دەست بەرزکردنەوانەتان ناوتان وەک ناپاکێک تۆمار دەکرێت .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە