لە٣٠یەمین سالڕۆژی شەهید کردنی سلاح جەوهەر و ڕۆژێکی قارەمانێتی خوێندکارانی شاری هەولێر
Friday, 23/11/2012, 12:00
ئێمە پێیویستمان بە گۆڕینی ئەو میژووە ی ئەمڕۆ هەیە کە منالانای کوردی ، لەباشور پێ پەروەردە دەکرێ ، چونکە پڕە لەمیژوی ساختەکاری لە بەقارەمان کردنی هەندێ کەسایەتی سیاسی ئەمرۆ و دوێنێی وە بەشیوەی هاوسۆزی و دەسەلاتدارێتی نوسراوە ، نەوەک ئەکادیمی و هەلدانەوەی ئەرشیفەکان ، بۆیە زۆر کەسایەتی سیمبولی شارو نەتەوە هەن تا رۆژگاری ئەمرۆش هیچ هێز و لایەنێک ، باس و یادیان ناکاتەوە ،لەکاتێکدا ئەوان لەچرکەساتێکدا ،بەناو هێنانیانن دەبونە هەژانی نەتەوەیەک . یەکێک لەم دەنگانە شەهید سلاح جەوهەرە ، کە خوێنکارێکی قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر بووە و لەخۆپیشاندانی ١٧/١١/١٩٨٢ بەگولەی ئەمنەکانی بەعس شەهید کراوە . ئەو بە بەردەوام لەئیزگەکانی یەکیتی و و سۆسیالست لەکاتی باسکردنی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی ، خوێندکاران ، شەهید سلاح جەوهەر وەک سیمبول باس دەکراو دەبوەرژانی خوێندکاران لەهەولێر .
ماوەی چەند ساڵیکە باس لەوە دەەکەم کەهەولێر لەسیمبولەکانی دامالدراوە کۆمەڵێ سیمبولی بۆدروستکراوە کەهەیانە ئازاردەری شاری هەولێرە . چەند مانگێ لەمەوبەر وێن یەکێ لەسیمبولە راستەقینەکانی پیرە هەولێر م بینی ئەویش شەهید سلاح جەوهەر بوو ، لەپەیجەکانی فەیسبوک ، دواتر کۆمەلێ کۆمینتار و نوسین و زانیاری لەلایەن چەند هاورێی و خەلکانی نیشتمان پەروەری بەدوادا هات . یەکێک لەوانە کاک بەختیار ئەحمەد شێخۆ بوو کەئاگاداری کردمەوە کە ئەو زانیاری وردی لەسەر خۆپیشاندانەکەی ١٧/١١/١٩٨٢ هەیە ، بۆیە بریارمان دا لەسالرۆژیدا وتەکانی ئەو وەک ڕیزگرتن لە شەهید سلاح و ئەو لاپەرە پڕشنگدارەی خوێندکارانی شٶرشگیری ئەو سەردەمی هەولیریەکان بلاو بکەینەوە
بەختیار سەرەتای وتەکانی بەوە دەست پێکرد ، ئەو یەکێک بووە لەخوێندکارانی ئامادەیی رزگاری کوران ، ئەو ئامادەیە لەتەک ئامادەیەکانی (کوردستان و هەولێر) لەبەهاری ١٩٨٢ بەدواوە دینەمۆی زۆرینەی خۆپیشاندانەکانی هەولێر بوونە ، بۆیە دەلێ بەهۆی ئەوەی ئەزمونمان لەخۆپیشاندانەکانی پێشوو پەیدا کردبوو ، ئەویش کاتی خۆپیشاندانمان دەکرد پیاوەکانی بەعس زوو دەگەیشتنە سەرمان لەنزیک قوتابخانەکانمان و بواریان نەدەدا کە بگەینە ناو چەقی شار ، بۆیە ئەمجارە بریارمان دا تاکتکی خۆپیشاندانەکەمان بگۆرین لەوەی بەفێلی تر خۆمان بگەیەنینە ناو شار ، هەڵێکی باشیس هەلکەوت کاتێ بەعسیەکان لە ساڵرۆژی موبایەعەی سەدام ، هەر پاریزگایەی عێراق ڕۆژێکی هەبوو ، ئەوکارە بکەین ، ئەو بەروارەی بۆهەولیر لەموبایەعە دانرا بوو ١٧/١١/١٩٨٢ بو ، بۆیە خۆمان بۆئامادەکرد . بەختیار لەدرێژەی وتەکانی دەلێ بەهیزترین لایەنی سیاسی لەناو خوێندکاران ((شوعی ، یەکێتی و سوسیالست بوون)) لایەنەکانی تر ئەگەر هەشبوبن دەنگو رەنگیان نەبوە بەلکو تاک و تەرا بوونە ، بۆ باسکردنی ناوی چالاکڤانەکانی ئەوکات کەرۆلی کارایان هەبوو، ئەو دەلێ بەهۆی ئەوەی شیوازی رێکخستن ئاشکرا نەبوو بۆیە نەدەتوانرا بەئاشکرا هەموان بناسرێ و یەکێک دەستنیسان لەهەر پارتی بکرێ بەلام ئەو لەیەکێتی نەجات فاتح کەرکوکی لەیادە لەشوعیش دلشاد سەدیق چالاک بون بۆیە ئەو لایەنانەی ڕێکەوتن کەلەنێوان خۆیان ئەوکارە بەهاوبەشی دور لەدروشمدان بۆ هیچ پارت و سەرکردەیەک بلین و یەکێک لەودروشمانەی لەیادی ماوە ((بژی هیزی پێشمەرگە ، سەدام نزیکی مەرگە)) . یان ((سەدام حسێن فاشیە ، حزبی بەعس نازیە))
لەدرێژەی ئاخافتنەکانی دەلی کاتێ ئێمەیان بەزۆرەملێ وەک خوێندکارانی رزگاری برد بۆ ئەو موبایەعەیە ، بریاری خۆپیشاندەران ئەوەبوو سەرەتا بەگۆرانیە فۆلکلۆر و باوەکانی هەولێر بیکەینە هەلا تا هەم هەست بەجوم جول و خروشانی خوێندکاران بکرێ هەمیش پیاوەکانی بەعس خەیالیان بۆ خۆپیشاندان نەچێ . ،
، یەکێک لەوگۆرانیە ی بەکۆمەل وتویانەتەوە ، هە چەرمە چەرمە کەپوی بابت بەچرمە ........ تاگەیشتینە نزیک بەنزینخانەی ناوشاری هەولێر کەنزیک باخچەی گلکەند بوو ئیتر دەستمان بەدروشمی خۆپیشاندان کردوە لەنزیک
بەریوبەرایەتی ئاو کارەبا کەبەرامبەر قوتابخانەی ئیبن خەلکان بوو کەبەداخەوە ئیستا ئەمانە هیچیان نماون و بونەتە شوێی بازاری نیشتمان ، لەوشوێنە تێکەل بەخەلکێکی زۆر بونە بەتایبەتی کارمەندانی ئاو کارەبا ، ئەو دەلێ لەو شوێنە کەبەرەو پاریزگایان دەبردین ، دروسمەکان بەدەنگی بەرز دەوتراوە ، بەمەش کارمەندانی ئاوو ، کارەبا ، کەوتونەتە ناویانەوە هاوکات قوتباخانەکانی تری وەک کوردستان و هەولێریش لەگەل ئەوان لەو شوێنە یەکیان گرتۆتەوە کەسەرەتاکەی بە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ خوێندکار مەزەنەدە دەکات بەلام لوتکەی خۆپێشاندانەکە بە ٥٠٠ خوێندکارو خەلک ئەژمار دەکات ، ئەو دەلێت دوو وێنەی سەدام لەدەست کارمەندەکانی ئاو کارەبا بووە ، ئەو باوەری وایە ، دلشاد سەدیق کەیەکێک لەکادیرە دیارەکانی شوعی ئەوکات لەناو خوێندکارانی ئەو قوتابخانەیە بوە . وێنەیەکی سەدامی بەزۆرەمڵی لەو کارمەندانە وەرگرتوە لەبەرچاوی خەلکەوە شکاندویەتی و خوێندکارانیش بەکۆمەل چونەتە سەر وێنەکە ، دواتر منیش جومە لای کابرایەک کەوێنەیەکی سەدامی لابوو ، ئەو دەلێ ئەو کارمەندە بەهۆی ئەوەی لەو بەهێزتر بوە وەترساوە کەوینەکەی لێ وەربگرێ بۆیە ململانێیان زۆر کردوە تالەکۆتایی توانیوەتی وێنەکەی لێ ببات فڕییداتە ئاسمان و بشکێ و بەکۆمەل خوێندکاران هاتونەتە سەر ئەو وێنەیەش . ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو دەلێ لەلایەک خەلکی هەولێر لەم بەر و ئەوبەر بەکۆمەل وەستابون لەچاوەکانیان دیاربوو کەزۆر دلخۆش بون بەخۆپیشاندانەکە و کەس هەلنەدەهات لەلایەکی تریش پیاوەکانی بەعس تا ئەو چرکەسات هیچ کەسیكیان ئازار نەداوە بەلام دوای فڕیدانی وێنە شوشەکانی سەدام بۆ ئاسمان وشکاندن و بەپیلاو هاتنە سەری ئەوکات ئەمنێک هاتە ناومانەوە لەنزیک چێشتخانەی تاجریان و هەولی دا یەکێک لەخوێندکارەکان ببات ، بۆیە هەموو خوێندکاران زۆریان لەو ئەمنەداوە بەرادەیەک دەلێ دەمانچەکەشی کەوتە زەویەوە بەلام کەسمان نەمان وێرا لێی ببەین چونکە لەو چرکەسات بەتایبەتی لەبەرچاوی ئەمنەکان گەلێ گران لەسەر هەریەکێک دەوەستا بیبردایە ، بۆیە بوە تەقە بەسەرمانەوە کەئیمە وامان زانی کەزۆرینەمان شەهیدو بریندار بوین بەلام دوایی دەرکەوت کەبۆئاسمان تەقاندویانە ، بەلام شەهید سلاح جەوهەر لەئەنجامی ئەو تەقانەدا بریندار دەبێ ، دەچیتە ناو گەراجێک کەبەرامبەر چێشتخانەی تاجریان بووە (گەراجی دیبەگە ، مەخمور ، هەولێر) لەم نزیکایەتیە بوە ، بەبیرورای بەختیار ، شەهید سلاح بریندار بوە بەلام بەهۆی ئەوەی نەگەیەنراوەتە نەخۆشخانە و واش هەست پێ دەکەن لەناو ئەوگەراجە هەرئەو ئەمنەی خوێندکاران زۆریان لێ داوە ، ئەو گولەی تری لێداوە ، بەپێی زانیاریەکان ئەو لەوخۆپێشاندانەدا هیچ خوێندکارایکی تر نەگیراوە نەبرینداربوە ، بەلام ئەو دەلێ خۆپیشاندانی تر هەبووە کەلەقوتابخانەکەیان سازکراوە لەکاتی هەلدانی ئالای عێراق ١٢ برینداریان داوە .
بۆبەیانی گەرچی پیاوانی بەعس هاتنە ناو قوتابخانە وهەرەشەیان دەکرد بەلام ئەو دەلێ کەسمان نەگیراین تارۆژی دواتریش ، لەکاتی پرسەکەشی بەکۆمەل خوێندکاران لەهەموو قوتابخانەکان دەچونە پرسەکە ی لە مزگەوتی خوار حەمام سکان و هۆلی گەل بووە .
بەختیار لەدرێژەی وتەکانیدا دەلێ جاری تریش قوتابخانەی رزگاری خۆپێشاندانیان کردوە وەک کە بەریوبەری قوتابخانەکەیان (محمەد عومەر) کەخەلکی دیبەگەبوە بەلام بەهۆی ئەوەی لەگەلمان باش بوە بۆیە بەعسیەکان ئەویان لادوە هاوکات دوو مامۆستای تریشمانیان گواستۆتەوە بەناوی(جەلال عەلی شا رواندزی) کە هەوادارێکی شوعی و ، محمەد ئسماعیل کەلەسەردەمی ٧٠کا نی دەسەلاتی پارتی دا، بەرێبوەری پەروەردە بووە، هاوکات ئاماژە بەنیشتمان پەروەری هەموو ئەو مامۆستایانە دەکات بەرادەیەک بەرێوبەر (محەمەد عومەر) و جیگرەکەی(ئەسغەر تالب) کەوەک ەهواداری یەکێتی بوو سەرباری فشارەکانی سەریان بەلام ملیان نەدەدا بریارەکانی بەعس ،. بۆیە کەبەریوبەرو دوو مامۆستاکە گواسترانەوە ، هەر ٧٠٠ خوێندکاری ئامادەیی رزگاری مانی گرت لەنەچونە هۆلەکان و دەستیان بەدروسمدان لەناو قوتابخانە کردوە بەرادەیەک چەندین بەرپرسی بەعس هاتون داوای شکاندنی مانگرتنەکەیان لێ کردونە و هێزیكی زۆریان وەک چاوترساندنی خوێندکاران هێناوە بەلام خوێندکاران سوربونە لەسەر داوای گەرانەوەی بەپەلەی بەرێوبەر و دوو مامۆستاکە ، بۆیە لەکۆتاییدا لەهەمان ڕۆژدا بەریوبەرە بەعسەیەکان لادوە (عەبدلغەنی جەبار وەلی) وەهەرسی مامۆستایان گەراندۆتەوە
پرسیاری من ئەوەیە ئایا بەهەمان شیوە لەو دروشمانە روخانی دەسەلاتی پارتی ویەکێتی بوترێ و وێنەی بارزانی بشکێ و فرێبدڕیتە بەر پێی خوێندکاران ئایا دەزگای پاراستن و ئاسایش وا رەفتار دەکەن !؟ نمونەکەمان بۆ جوان نیشان دانی بەعس نیە بەئاستی ئەوەی بلێن دەسەلاتی کوردی لەهێزە سەرکوتەکەرەکەی مەترسیدارترە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست