دکتۆرێک نهێنییهکی سهیر له سهر شێخ جهعفهر دهدرکێنێت
Wednesday, 11/05/2011, 12:00
تێبینی:
من پزیشکێکم و لە ساڵی 1998 ەوە لە ئەوروپا کاری پزیشکی ئەکەم، وەکو پزیشکێک سوێندم خواردوە کە نهێنی هیچ نەخۆشێک نەدرکێنم بە ڕەزامەندی خۆی نەبێت، بەڵام من ئێستا و تەنها بۆ یەک جار ئەو سوێندەم ئەشکێنم، چونکە ئێستا وا هەست ئەکەم کە ئەو کەسەی من ئێستا نهێنیەکەی ئەدرکێنم هێچ بەهایەکی مرۆڤانەی نەماوە و وەک ئاژەڵێکی دڕندە ڕەفتار ئەکات بەرامبەر گەلەکەی خۆی کە ئەویش شێخ جەعفەری نۆکەری تاڵەبانی و بارزانیە وە تەنها و تەنها بۆ پارە و دەسەڵات.
سەرەتای ساڵی 1995بوو وە گەرمەی شەڕە گڵاوەکەی بارزانی و تاڵەبانی بوو لە پێناو پارە و دەسەڵاتدا، منیشیان بە زۆر ناردبوو بۆ شارۆچکەیەکی دەور و بەری سلێمانی کە تا ڕادەیەک نزیک بوو لە بەرەی شەڕەکانەوە و وەکو شوێنی حەوانەوە و بەرەی دواوەی جەنگی لێ هاتبوو. پێش چەند ڕۆژێک زانیبووم کە شێخ جەعفەر لەو ناوەیە و سەرپەرشتی ئەو بەرەیە ئەکات.
ڕۆژێک پيش نیوەڕۆ بوو لە بنکەی تەندروستیەکە دانیشتبووم و نەخۆشم ئەبینی ، ژمارەیهکی زۆر نەخۆشی هەژار و داماو و لێ قەوماو لەبەر دەرگا وەستابوون، لەو کاتەدا کارگوزارەکەی بەر دەرگاکە بە پەلە دەرگاکەی کردەوە و بە شپرزەیی ووتی:
- کاک دکتۆر، شیخ جەعفەر لێرەیە و ئەیەوێت بێتە ژوورەوە بۆ لات.منیش لە جێگەی خۆم بەرز بوومەوە و ووتم:
- با بفەرموێت،دوو لە پاسەوانەکانی بە پەلە پاڵیان بە دەرگاکەوە ناو ڕێگەیان بۆ شێخ کردەوە بێتە ژوورەوە، شێخ تەوقەی لەگەڵ کردم و دانیشت، یەکێک لە پاسەوانەکانی چووە دەرەوە و ئەوی تریان لە ژوورەوە مایەوە، شێخ ئاوڕێکی بۆ دایەوە و ووتی:
- ئەوە هەتیوو چی ئەکەیت لێرە، ملت بشکێنە و بچۆ دەرەوە.
ئەویش سەری دانەواند و چووە دەرەوە. شێخ هەردوو دەستی خستە سەر مێزەکە و خۆی لێ نزیک کردمەوە و ووتی:
- دکتۆر تۆش خەڵکی سلێمانیت وا نییە؟ منیش ووتم:
- بەڵێ وایە، ئیتر کەوتە هەندێک پرسیاری تر و دیار بوو ئەیویست زیاتر بمناسێت و لێم نزیک بێتەوە پێش ئەوەی بچێتە ناو باسەکەوە. ئیتر پاش پرسیارێکی زۆر هەناسەیەکی هەڵکێشا و سەری دانەواند و وتی:
- دکتۆر چەند ڕۆژێکە میزە چوڕکێم هەیە و میز زۆر ئەکەم و تەڕیشم.منیش هەندێک پرسیارم لێ کرد و پێم ووت:
- ئەوە شتێکی باوە و التهابی میزڵدانە و تۆش لەو بەرەی شەڕە سەرمات بووە و تووش بوویت.کەمێ وەستا و وەک بیەوێت شتێکی تر بڵێ بەڵام دوو دڵ بوو، ووتی:
- ئاخر دکتۆر خۆت ئەزانیت پیاو دوورە لە ماڵەوە و جار جار شەیتان شت بە پیاو ئەکات.ئیتر من تێگەیشتم و پێشتریش ناوبانگی داوێنپیسیم بیستبوو، ویستم زیاتری لە ببیستم، لە هەمان کاتدا نەم ئەوێرا، تێگەیشتم کەوا چەند جار شتی وای لەگەل چەند ئافرەتێکا کردوە، منیش ووتم:
- بە بێ کۆندۆم،لە وەڵامدا ووتی: توخوا بە کۆندۆمەوە چ تامێکی هەیە و کێ لەو کاتانەدا بیری شتی وای هەیە. ووتم:
- ئێمە فەحسی ئەو جۆرە نەخۆشیانەمان لێرە نییە، بەڵام تاقیگەیەک هەیە لە بازاڕ ئەوان ئەتوانن ئەو فەحسانە بکەن،تووڕە بوو وتی:
- بۆ حەیاو ئابڕووم نابەیت! ووتی:
- بنووسه بنووسە، چ دەرمانێک بۆ ئەو نەخۆشیانە باشە بۆم بنووسە و فەحس و مەحسی ناوێت.
منیش چۆنی ویست وام کرد و خواحافیزی کرد و ڕۆیشت.
پاش چەند ڕۆژێک ئەو پێشمەرگەیەی کە لەگەڵی بوو کردیە دەرەوە، نەخۆس بوو هات بۆ لام ووتی:
توخوا دکتۆر ئەوهی شێخ چی بوو؟ منیش ووتم:
ئەوە نهێنیە چۆنت بۆ باس ئەکەم! بە پێکەنینێکەوە ووتی:
دکتۆر گیان نهێنی چی هەموومان ئاگامان لێیە خەریکی چییە و تووشی چی بووە؟ ئەوە بە ژنی چەند پێشمەرگەیەکی داماو فێر بووە، کە ئەچن بۆ بەرەی شەڕ ئەچێتە لایان، ئەوە ئاوا خۆی پیسی کردوە و ئەیدەڵێنێ.منیش کەمێک لێی توڕە بووم و پێم ووت:
- ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە بۆچی بۆم باس ئەکەیت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست