" وەرەلام "
Monday, 21/07/2014, 12:00
2455 بینراوە
تازە گوڵ
ئەوە هەمیسان بهارێکی دیکە
روومان تێدەکات و
پۆل پۆل گوڵە گەزیزە
بە توانەوی بەفری ڕەشەمە
سەر وەدەر دە نێ
تەمەنی منیش لە چاوەڕوانیدا
دەتوێتەوەو پیریش
هەنگاو بە هەنگاو نزیک دەبێ و
دێو جامەی نا هومێدیش
پەیتا پەیتا پێم پێدەکەنێ
تاکەی دوور دبی لێم
وەرە لای من
هەتا چیدی کۆتایی تەمەن
تان و پۆی ژیانم نە پچڕێنێ.
جەعفەر/ کەریمی /ف/ تورکو
٣/٥/٢٠١٣