کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەبارەی كێشەو خەمی دەرچووانی وڵاتی ئۆكرانیا حیكمەت نامیق

Thursday, 18/11/2010, 12:00


بێگوومان ئەونامەكراوەیە داكۆكی كردنێكی ئینسانی وكۆمەڵا یەتیانەیە كەلەدوتوێیدا كێشەیەك تەرح دەكەم كەخەمی دەرچوانی وڵاتی ئۆكرانیایە مافێكی زانستی وئەخلاقی خۆمانە تیایدا ئەومافەمان زەوت كراوە ،بەدەربڕینێكی دیكە ئەو نامەیە هەوڵێكە بۆ نمایشكردنی ئەو زوڵم وستەمەی كەخەریكە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرهەق بەئێمە دەیكات،ئەونامەیە بەئوێدی مەترسی ڕەوینەوەی ئەو زوڵمەیە كەهەست دەكەین وەزارەتی ناوبراو چارەنووسمان بەفیڕۆدەبات،دیارە من لە سەرەتادا دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم كە ئێمە بەهیچ شێوەیە ك لە تاقی كردنەوە یا ئیختیبار ناترسین ،ئەوەش دەخەمە ڕوو ئەگەر ئەو بڕیارە بەشێوەیەكی عادیلانە لەسەر كۆی وڵاتەكانی دیكەش بەهەمان شێواز پڕاكتیزەبكرایە پێم وایە كارێكی ئاسای بوو سەرنجیشمان لەسەری نەدەبوو،بەڵام بۆتەنها وڵاتی ئۆكرانیا بەكام پێوەر وەزارەت گومانی لەخوێندنی ئۆكرانیاهەیە ؟لەسەر چی بنەمایەك ئەوبڕیارە دراوە ئاخۆهەڵسەنگاندن بۆپێوەری زانستی چی یە ،میزاجی كەسەكان یا مەنتیقی زانستی ، بۆدەبێ كۆمەڵێك كەس حوكم لەهەرێمێكی سەر بەعێراق بدەن كەهێشتا بنەمای دەڵەتی بونت وجوودی نیە لەكاتێكدا بڕیاری هاوشێوە ی ئەمە نەلە عێراقی فیدراڵ نەلە هیچ شوێنێكی دوونیادا وجودی نیە ،پێم سەیرە وڵاتانی ئەمریكاو بەریتانیاو ژاپۆن كێشەیان لەگەڵ بڕوانامەی ئۆكرانیا نیە بۆدەبێ لە هەرێمی كوردستان ئەوكێشەیە دروست بكەن ،كە لەگەڵ ڕیزم بۆحكومەتی هەرێم لەم دووشارە دەردەچی كەس ئیعتیراف بە م هەرێمە ناكات، بۆدەبێ كۆمەڵیك كەسیی بێباك ومشەخۆر بڕیار لەسەر ڕەفزكردنی كۆی سیستەمی سیاسی وڵاتێك بدەن ،وەختێك تۆ سیستەمی خوێندنی وڵاتێكت قبول نەبو و ئەوساكە سیسەتەمی حكومی وپەرلەمانی و سەروەری ئەو وڵاتەشت قبول نیە ودەیخەیتە ژێرپرسیارەوە ،سەیرە حكومەتێك تەنها لەڕاگەیاندنەكان دەڵیت من هەرێمیكی سەربەخۆم كەچی بنەماو سیستەمی خوێندنی وڵاتێكی لا ڕەفزبێت ،ئەوجۆرە بیركردنەوەیە مەیلی نیشتیمانپەروەری و ئینتیمای تاكەكان دەكوژێت ،ئەو شێوازە مامەڵەكردنە بەرامبەر هاونیشتیمانی خۆی هەست كردن بەنامۆبوون و نابەرپرسیاریەتی تاكەكان بەرابەر بە ومەملەكەتە دێنێتەكایەوە ،



دیارە من لەدوورەوە لەڕێگای ووتارەكانی و ئەوكتێبەی كەلەسەر لۆبی كوردی بڵاوی كردەوە من وەزیر دەناسم واتە لە رێگای نوسینە ڕەخنەئامێزەكانی بەتایبەتی ئەوانەی كەلەڕۆژنامە ئەهلیەكاندا بڵاویاندەكردەوە، دیارە پرۆسەی گۆڕاكاری وڕیفۆرم كردنی زانكۆكان ،كارێكی گرنگەو لەخزمەتی پێشڤەچوونی كۆمەڵگاو ئاستی مەعریفی مرۆڤەكاندایە ،بەڵام ریفۆرمی زانكۆكان چۆن دەكرێ؟ ئایاكات وزەمەن چی ڕۆڵیك لەو بوارەدا دەگێڕێ؟ ئایادەشێ پێشێل كردن ولەكەداركردنی سەروەری وڵاتیك ناوبنێن بە گۆڕان و ڕیفۆرم كردن لەزانكۆدا ئەو پرسیارانەو ئاماژەكردنانە ئەو نامەكراوەی ئێمە پێك دە هێنێت .



بێگومان ئێمە لەگەڵ گۆڕاكاری و بەرە پێش بردنی زانكۆكانی كوردستانین بەگرتنەبەری هەمووئەو ڕیگاو شێوازەنەی كەپێویستە لەوبارەیەوە ،دیارە چەمكی گۆڕان وەك دیاردەیەكی گرنگی سۆسیۆلۆژی ئامرازو شێوازی تایبەت بەخۆی هەیە ،لێرە

دا ئێرە شوێنی تەفسیركردنی تییۆرە كۆمەڵناسیەكان نیە ئەگەربگەڕێینەوە سەر تێزەكانی گۆڕان ئەوا پێویستی بەچەندلێكۆڵینەوەیەكی سۆسیۆلۆژیە ،بەهارحال ئەمەباسێكی ترە ئێمە بەتەنها مەبەستمان گەیاندنی پەیامەكەی خۆمانە بۆجەنابی وەزیر ،دیارە ئەوبڕیارە پێش گرتنەدەستی ئەوپۆستەی جەنابت كەبیرۆكەی چەندكەسێكی نێو وەزارت لە ڕێكەوتی 14 /ی9 ساڵی دەرچوە 2009

كەبێگوومان ئێمە خەریكی خوێندن بووینە كاتێ ئەو بڕیارە نامەنتقیە دەرچوو كەوادەڵێم دەپرسم مەنتق لەكوێدایە كەتۆئیمتیحانت كرد دواتر دووبارەی بكەیەوە ،ئێمە ئەگەرپێشبینی دەرچونی بڕیار

ێكی لەوشێوەمان بكردایە ئەواتوانامادی و مەعنەویەكانمان لە وڵاتێكی دیكە سەرف دەكرد



من پێم وایە ئەم بڕیارە ئەوهامێكی ساختەییانەی عەقلە كەبێگوومان ئەو جۆرە بیركردنەوە نامەنتیانەیە كەهەڵسوكەوتی هێندێك بەرپرسی وەزارەتەكەی جەنابتە ،چی لەڕابردوو چی لەئێستا نەخۆشانە كار لەسەر ئەو هەڵچوونە دەكەن ،ئەگە ر بگەڕێینەوە بۆمێژوو خۆ زۆرێك لە مامۆستاكانی زانكۆ بە دكتۆرو ماستەرەوە بە عەمیدو و كوالێتیەكەی جەنابتەوە بەمستەشارو وەزیرەوە ،هەرهەمویان دەرچووی یەكێتی سۆڤێتی جاران بوون ئایائەمانە هەرهەمویان بڕوانامەكانیان ساختە یەو خراونەتە ژێرپرسیارەوە،نممونەمان وەزیری پێشووتری خوێندنی بالا بوو كەساڵانە پۆلێك خەڵكی دەنارد بۆ



ئۆكرانیا تائێستاشی لەگەڵدابێ پارە لەوەزارەتەكە ی ئێوە وەردەگرن، لێرەوە ئەو پرسیارە دروست دەبێت ئامانجی حكومەت لە ناردنی ئەوانە چی بوو بۆئۆكرانیا ئایا ئەوانەش شهادەكانیان موزەیەفە دەخرێنە ژێرلێكۆڵینەوەو پرسیارەوەو تاقی كردنەوەیان بۆدەكرێ

میتۆدی گوومانكردن فرانسیس بێكن ئاماژە بە گوومان كردن لەمیتۆدی زانستی دەكات ئەوپێی وایە ئەگەر گوومانكردن لەمیتۆد یازانست بابەتیانە نەبوو یا پشت بە بابەتگەرایی نەبەستێ گوومانكرد نێكی نە زۆَكەو لەدەرەوەی لۆژیكە ، هەروەك ئاماژە بە ڕیفۆرم كردنی زا نكۆكان دەكات بە پابەندبوون بەپلان و دووركەوتنەوە هەڵچوونەكان ،من پێم وایە ئەوە هەڵچوونێكی دەروونیەو هیچی تر كام لەخاوەن بەرپرسەكانی لای جەنابت هەڵسەنگاندنێكی بابەتیانەی زانكۆكانی ئۆكرانییان كردووە ،بۆچی تائێستا وەفدیكی وەزارەتەكەی جەنابت سەفەری ئۆكرانیایان نەكردوە بۆمەبەستی هەڵسەنگاندنی سیستەمی زانستی و مەعریفی ئەو زاكۆیانە ، وەك ئاشكرایە ئەوبڕیارە پێش هاتنی ئێوە دەرچوە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆتێوەرە فەلسەفیەكان و بەتایبەتی لەیاسای دیالێكتیكی هێگل هاتنی سیستەمێكی تازە یاخود عەقلێكی تازە جاچی دەسەڵات بێت یاهەردیاردەیەكی دیكەبێت ئیجابیاتی مانای لەبەریەك هەڵوەشانەوەی كۆی سیستەمە كۆنەكەنیە بەڵكو هەڵهێنجانی خاڵە پۆزەتیفەكانیەتی و هەڵوەشانەوەو دەسكاری كردنی سیفەتە نێگەتیفەكانیەتی ،بۆیە لەكۆتایدا داوا لەجەنابتان دەكەین چاوپێخشاندنەوەیەك بەوبڕیارەدابكەیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە