نا بۆ عێراقی دیکتاتۆرەکان، بەڵێ بۆ ئازادی و یەکسانی و سەربەخۆیی
Wednesday, 17/10/2012, 12:00
ماوەیەکە گوێبیستی ئەو هەواڵانە دەبین کە مالکی دیکتاتۆرانە هەڵسوکەوت دەکات و بە بڕی 12 ملیار دولار گرێبەستی چەک کڕینی لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا و چیک واژۆ کردووە، ئەمەش وەک مەترسیەکی گەورە ئەژماردەکرێت لە دژی کورد و سونە....!؟
وەک دەزانین یەکێتی و پارتی ئێستا لە شاخ نین، بەڵکو خۆیان بەشێکن لەو عێراقە و حکومەتەکەی مالکی، ئەم هاتوو هاوارەیان بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکە و هەروەها بۆ جوڵاندنی هەستی نەتەوەیی خەڵكی کوردستانە تا بۆ قازانجی خۆیان و پتەوکردنی دەسەڵاتی شەق و شڕیان لە کوردستان بەکارییهێنن...!!؟؟
گەر بارزانی و تاڵەبانی و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕاست دەکەن و بە تەنگ ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستانەوەن با بەغداد بۆ عەرەبە فاشی یەکان بەجێبهێڵن و هەوڵبدەن لە کوردستان ڕیفراندۆمێک ڕابگەیەنرێت...؟
بەڵام ئەوکارە لەسەرانی پارتی و یەکێتی و بارزانی و تاڵەبانی ناوەشێتەوە، لەبەر ئەوەی خۆیان لە کوردستان لەمالکی خراپتر ماف و ئازادیەکانی خەڵک پێشێل دەکەن و باکیان بە ژیان و گوزەرانیان نیە، بۆیە بە ئارەزووی خۆیان و بنەماڵەکانیان سەرەوت سامانی کوردستان تەخشان و پەخشان دەکەن و دەسەڵاتەکانیان بەسەر خۆیان و بنەماڵەکانیاندا دابەش کردووە...!!
ئازادیخوازانی وەک کارزان کەریمیش نا یاسایی دەخەنە زیندانەکانیانەوە....!!
لە کاتێکدا کارزان کەریم هیچ تاوانێکی نەکردووە بەڵکو لەسەر گەندەڵی یەکانی بنەماڵەی بارزانی نووسی....!
"بانێکە و دوو هەوا".
خۆیان دیکتاتۆر و چەوسێنەرن لە کوردستان، بەڵام بە حساب دژی مالکین لەبەر ئەوەی تاکڕەوانە و دیکتاتۆرانە و چەوسێنەرانە هەڵسوکەوت دەکات...؟ ئەی کێ مالکی وەک بەڵایەک دروستکرد لەگەڵ عێراقی عروبەدا...؟؟
هەرخۆیان نەبوون ساڵی 2003 دوای ڕووخاندنی ڕژێمی فاشی سەدام عێراقیان بۆ عەرەبی فاشی و کۆنەپەرست دروستکردەوە..؟؟
تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاربوونی گەلانی عێراق بەگشتی و خەڵکی کوردستان لە گرێکوێرەی عێراقی دیکتاتۆرەکان، هەڵوەشاندنی عێراقە و ڕێکخستنی ڕیفراندۆمێکە لە کوردستان، تا لەو ڕێگایەوە خەڵک خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئابوری خۆیان بدەن و سیستمێکی شارستانی و مۆدێرن دروست بکەن لە جێگای دەسەڵاتی بنەماڵەیی و دیکتاتۆری چەوسێنەردا...!!
بەمەش بەیکجاری بەڕەی عێراقی یەکگرتوو لە ژێر پێی دیکتاتۆرەکانی عێراقدا دەردەهێنرێت ...!!!
بابەتی ترم لەسەر مەسەلەی عێراق:
دروستکردنهوهی عێراق تاوانێکهو له ئهستۆی بارزانی و تاڵهبانی دایە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=909dc7ea عێراق بۆتە بەهەشتی دز و گەندەڵ و تاوانباران و دۆزەخی ئازادیخوازان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dd0fcc91
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست