بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


چەند پەیڤێکی کورت دەربارەی ڕاپەڕین!!

Monday, 03/03/2014, 12:00










هەرچیمان کرد بۆ ڕاپەڕین...جێگای پەشیمانی نیە..تەنیا ئەوە نەبێت..
ئەو هەولێرەی کە (پارتی) تەقەیەکی بۆ ڕزگار کردنی تیا نەکرد..ئێستێش..نەک تاپۆ... بە ڵکوو داگیریان کردووە..

یەکەم: ڕاپەڕین و پاک بوونەوە لە گوناهی بەعسی بوون!!
لەدوا ساتەکانی ڕاپەڕین...لە ئۆردوگای جەدیدە،،گەنجێکی ڕیشن هەمیشە بەدوامەوە بوو
تەنانەت..چەند هەنگاوێک لێم دوور نەدەکەوتەوە،،منیش هەم دڵم پێی خۆش بوو هەم سەرسام بووم بە دڵسۆزی و ئازایەتی
بۆ ئێوارە درەنگ کاتێک هەموو شتێک کۆتایی هات،،پرسیم ئەو گەنجە کێیە ئەوەندە دڵسۆزو خەمخۆرمە!!
کەچی ووتیان ئەم کەسە لەترسی تۆڵەی خەڵک پەنای بۆتۆ هێنابوو،، خۆی سەر بە ئەمن بوو پێشتر،،،دەیزانی کاتێک لەگەل تۆ کەس دەستی لێ ناوەشێنی..
لەکاتی ئەم قسانەدا.ئەو کۆنە ئەمنە لەوێ نەمابوو...دواتر هەر نەمبینیەوە..
بەداخەوە..لەدای ڕاپەڕین نەتوانیمان بەعسیەک دادگایی بکەین.. نە بیرو باوەڕی بەعسی بوون...
هەموو جاش و ئەنفالچی و بەعسیە کوردانە لەچاو ترۆکانێکدا پاک بوونەوە..لەسایەی بەرەی کوردستانی...

دووەم:چەند خۆپەرست بووم؟!
یەکێک لە هیوا هەرە گەورەکانم لە ژیانمدا نەمانی ڕژێمی بەعس بوو..
سێ مانگ پێش ڕاپەڕین هەموو ژیانم بۆ سەرخستی ئەم ڕۆژە تەرخان کردبوو..خەوم ئەبینی بەیەکەم دەستێژی گولەو هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی بەعس..ڕۆژی ١٠/٣ /١٩٩١ بە نارەحەتیکی زۆر بەچەکەوە وەک پێشمەرگە خۆم گەیاندە ئۆردوگای زۆرە ملێی (جەدیدە) سەر بە هەولێر...شەو دەیان کەسم بینی و هەواڵی ئەوەم پێدان کە سبەی بەعس..تەفرو تونا دەکەین...سەعاتی سفر١٢ی نیوەڕۆ بوو..پلانەکە وابوو کەلە هەرسێ ئۆردوگاکەی(خەبات، کەورگۆسک، جەدیدە) لەیەک ساتدا دەست پێ بکەین پێش نیوەڕۆ پلانی هەڵکوتانە سەر بنکەی پۆلیسەکەم داڕشتبوو کەلە سێ قۆڵی سەرە کیەوە دەبێت....
بەهۆی دەست پێکردنی تەقە لە ئۆردوگای(کەورگۆسک)..سەعات ١١..ئیـمەش ناچار بووین..بڕیاری ئەوە بدەین ..دەست پێ بکەین..بەپەلە هەر سێ قۆڵەکەی ئامادەکراوم ئاگادار کردوە..خۆشم بەر قۆلی ناوەڕاست کەوتم..کەپێشمان چۆڵەوانی بوو..زۆر شێتانە و بەڕاکردن و بەدەم تەقە کردنەوە بەرەو ڕووی مەرکەزی پۆلیسەکە ڕۆیشتین..یەکسەر لەگەڵ دەستڕێژی ئەوان کەلە سەربان سەنگەریان گرتبوو بەرەو ڕوو بووین...هەر لەیەکەم ساتدا شەهیدێک و چەند بریندارێکمان دا..بەڵام ئێمە خێراترو گەرم و گوڕ تر بەرەو ڕووی فیشەکەکانی ئەوان چووین
لەوساتە وەختە پڕ حەماسیەدا...بیرم بۆ ئەوە چوو ئاواتم خواست نەکوژرێم..و هیچ نەبێ ئازادی بەچاوی خۆم ببینم... گەرچی من لە پێشی هەموویانەوە بووم ، بەڵام دواتر کە بیرم کردەوە و ئێستاش کە بیری لێدەکەمەوە ، دەڵیم کە چەند (خۆپەرست بووم.)..دوای بڕینی چەند سەد مەترێک...توانیمان سەنگەر بگرین ولە دەستڕیژی گولەی ئەوان خۆمان بپارێزین...شەڕ تا ئێوارە بەردەوام بوو لە کۆتایدا... بە تەسلیم بوونی ئەوان شەڕەکە کۆتایی هات .. ووتم (ئۆخەی بەچاوی خۆم مەرگی بەعسم بینی).

زۆرترین ژمارەی کوژراو لەسەر ئاستی هەولێر لای ئێمە بوون..کە ٢٣ کەس کوژران و ٣ کەسیشیان بەدیل گیران...ئێمەش ٣ شەهید و چەند بریمدارێکمان هەبوو

سێهەم: سەد خۆزگە...
سەد خۆزگە ڕانەدەپەڕین..
شۆڕسگێرەکانی دوێنێی شاخمان
لێ نەدەبوونە گەورەترین دزو دیکتاتۆر
ڕاستە بەرهەمی ڕاپەڕین ئازادی بوو بەڵام!!
ژن کووشتن بوو بە کلتورمان...
شەڕی ناوخۆمان هەڵگیرسان
نەک هەر وازمان لەشەڕی داگیرکەران هێنا
بەڵکوو سەدان جار هێنامانە سەر سینگی ڕووتی نیشتیمان
ڕۆژنامەنوس کوشتن بوو بە پیشەمان..
بنەماڵەکان بوونە حاکم بە سەرمانەوە
جاشەکان بوون بەباش....
باشەکان...تیا چوون

فەرموون لەگەڵ بەشێک لە بەشداری و یادەوەریەکان لەسەر ڕاپەڕین
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4af4260b




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە