کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاسایش ئەوهیزەى بەردەوام وەك بیگانە سەیردەكریت

Sunday, 28/08/2011, 12:00






هەریمى كوردستان ئەگەرچى بەناو خاوەنى هیزیكى زەبەلاحى وەك ئاسایش و هیزەكانى ناوخۆیە بەڵام گەربچیتە ناوەرۆكى راستى یەكە هیچ هیزیكى ئەم هەریمە بەهی خۆمان نازاندریت.
لەولاتە دیموكراتخوازەكانى دونیادا ئەوهیزەى وەك ئاسایش پیك دەهیندریت لەپیناو بەرژەوەندى گشتى و هاونیشتیمانیاندا بەكاردەهیندریت كەزۆرجار دەبیتە پەرژینیكى راستى ئەو وڵاتە كە بەردەوام چاودیرى هەموو ولات لەئەستۆ ئەگریت لەهەر كاریكى دژ بەهاولاتیان ،بەڵام لەوڵاتى ئیمەدا هەمووئەمانە پیچەوانە بۆتەوە ئاسایش ئەوهیزەیە بەردەوام چاودیرە بەسەر هاولاتیانى تاك بەتاكى ئەوهەریمە لەوەى كەچۆن باسى دەستەلاتى سیاسى و لایەنى دەستەڵات دەكریت ئەمەش لەكاتیكدایە بەدەیان چاودیرى دژ بەنەتەوەو موخابەراتى دەولەتان لەوهەریمە بونى هەیە كەئەوەندەى لەپیناوبەرژەوەندى حیزبى خۆیدا هیزى ئاسایش بەكاردەهیندریت ئەوەندە لەخەمى پاراستنى نیشتیماندانیە، لەراستیشدا ئەگەر لایەنیكى سیاسى خاوەن دەستەلات لەماوەى رابوردووى خۆیدا توانیبیتى هیمنی و ئاسایش و تەوازنى تەواوى داواكاریەكانى خەلكى جى بەجى كردبیت و توانیبیتى ئازادى رەهاو رادەربرین بۆهاولاتیان فەراهەم كردبیت دەستەڵاتى سیسى پیویستى بەوەناكات هیزى ئاسایش وەك چاودیرلەسەر هاولاتیانى خۆى بەكاربهینیت،لەهەریمى كوردستاندا وەك دەبیندریت هیزەكانى ئاسایشى پاراستنى پارتى و ئاسایشى سەربەدەزگاى زانیارى یەكیتى ئەوەندەى لەبەرژەوەندى تەسكى حیزبایەتى بەكاردەهیندرین ئەوەندە لەخەمى هاونیشتیمانیاندانیە!
بەلام لەهەمووى سەیرتر رۆژبەرۆژ هەموو ئەوسیناریۆیانە دووبارەدەبنەوەو داواكارى گشتیش لیى بیدەنگە وەك دەبیندریت لەخۆپیشاندانەكانى چەندمانگى رابردوو لایەنى دەستەلات سەرجەم هیزەكانى ئاسایش و هیزەناوخۆیەكانى بۆ كپ كردنەوەى خۆپیشاندانەكان بەكارهینا بەتیهەلدان و سوكایەتى پیكردنى هاونیشتیمانیان و جگەلەچەندین كارى قیزەون بەرامبەر بەكچان و ژنان و گەران بەدواى خۆپیشاندەران كەزۆربەنایاسایى و دوورلە یاسا هەلدەكوترایە سەریان،هەروەها دیسان دەستەلات لەپیناو بەژەوەندیەكانى خۆى و تیك نەچونى ئەوپەیوەندیانەى كەبەنایاسایى لەگەل ولاتانى دراوسى دا هەیەتى و بەرژەوەندیەكان لەپیناومانەوەى خۆى بەكارى دەهینیت، ئەگەرنا بەریكەوتنى گروپیك لەگەنجانى قەلغانى زیندوو وەك هەستیكى نیشتیمانى و جولاندانى راى گشتى دەولەتان لەئاست ئەو بۆردومانانەى ولاتانى دراوسى بۆسەر ناوچە سنوریەكان چ تاوانیكى تیدایە هیزەكانى ئاسایش بەسوكایەتى پیكردنیكى زۆرەوە بەرەو رووى گروپەكە دەبنەوە.
بەڵام لەهەمووى تاوانتر بى دەنگ بونى تاك بەتاكى هاونیشتیمانیانە بەتایبەتى چینى رۆشەنبیرو رۆژنامەنوسان لەئاست دووبارەبونەوەى چەندجارەى ئەم كردەوانەى دەستەڵات كەبەردەوام لەپیناوبەرژەوەندیەكانى خۆى هیزەكانى ئاسایش بەكاردینیت ،بۆیە كاتى ئەوەهاتوە چیتر بیدەنگى هەلنەبژیرین و بەتیكراى دەنگ بیینەن دەنگ كەئەوهیزەى بەناو ئاسایشەوە هەیە بەیاسایى بكریت و چیتر وەك هیزیكى بیگانە لەلایەن هاونیشتیمانیان سەیرنەكریت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە