شه‌هاده، نه‌ته‌وه و نیشتمان.
Thursday, 15/04/2010, 12:00
پێش ئه‌وه‌ی ڕۆچمه ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مه‌وه، گه‌ره‌کمه ئه‌و پۆزشه بهێنمه‌وه یاد هه‌موو لایه‌ک، مه‌به‌ستم ئه‌و خاوه‌ن بڕوانامانه نیه، به‌کارو کرده‌وه‌یان.، شاره‌زایی و لێزانی خۆیان سه‌لماندووه، و بڕوانامه‌کانیان نه‌کردۆته قاڵغانێک خۆیانی پێوه باده‌ن! به‌ڵکو پسپۆڕی خۆیان به کارهێناوه بۆ خزمه‌تی گشتی. که‌میش نین ئه‌م جۆره دڵسۆزانه و به‌رده‌وامیش ده‌سه‌ڵات لێیان ترساوه و زۆر جاریش لێره‌وله‌وێ کارکه‌نار کراون! چ له ده‌ره‌وه چ له ناوه‌وه‌ی کوردستان. ئه‌م بابه‌ته‌ش سه‌رتا به‌خوار ناڕازێنمهوه.، بۆ ئه‌وه‌ی خۆێنه‌ر ماندوو چه‌واشه نه‌که‌م، به‌باشم زانی خاڵبه‌ندی بکه‌م.
یه‌که‌م: ماوه‌ی نزیکه‌ی ده ساڵێکه له ئه‌وروپام به تایبه‌ت له به‌ریتانیا.، زیاتر له دهساڵێکیش ئه‌زموونی کارکردنم هه‌یه له کوردستان. له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ک ، کارمه‌ند و کرێکارێکی زۆر ئاسایی کارم که‌ردووه، کورسی و مێزیشم به‌خۆوه بینی! زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی، تاڕاده‌یه‌ک و ئه‌م کوردییه‌ش ئه‌زانم! ئه‌زموونی دوو ده‌یه‌ی کارکردنی بێ پسانهوهم.، ئه‌وه‌ی لا چه‌سپاندم مه‌رج نیه نه‌بوونی بڕوانامه ڕێگر بێ له به‌رده‌م مرۆڤه‌کاندا و دووریان خاته‌وه له کۆمه‌ڵگه‌و ئه‌رکه‌کانی وه‌ک هاوڵاتیه‌ک.
گه‌نده‌ڵی وه‌ک دیارده له هه‌موو ووڵاتێک و له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا ئاماده‌یی هه‌یه. جیاوازییه‌که له‌وه‌دایه هه‌رسکردنی گه‌نده‌ڵی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه بۆ یه‌کێکی دی ده‌گۆڕێ. هوشیاری کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوا به‌گشتی پانتایی که‌س و گروپی گه‌نده‌ڵ کاری ته‌سک کردۆته‌وه. لێره یاسا سه‌روه‌ره و سه‌ره‌ک وه‌زیران و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لیکه و که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ناسراو، له‌سه‌رووی یاساوه ڕه‌فتار ناکه‌ن. له کاتی ڕوودانی هه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی وکێشهیهکیشدا ده‌بێ بچنه دادگا.
دووه‌م: یه‌کێک له بواره گه‌نده‌ڵه‌کان له به‌ریتانیا بواری خوێندنه! ئه‌مه له وانه‌یه سه‌یر بێت به‌لای هه‌ندێکه‌وه که وا ده‌ڵێم.، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا پێشکه‌وتوترین سیستمی په‌روه‌رده‌و خوێندنی له دنیادا هه‌یه‌و که‌س ناتوانێ حاشا له‌و ڕاستییه بکات. منیش مه‌به‌ستم بنچینه‌ی سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌یان نیه. به‌ڵکو به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌یه له بوارێک‌دا هه‌رچه‌ند ئه‌میش ئه‌سان نیه، به‌ڵام کاتێک هاوڵاتیه‌کی خاوه‌ن بڕانامه به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕێ پێش ئه‌وه‌ی داوای به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی بڕوانامه‌که‌ی لێ بکه‌ن. داوای ئه‌وه ده‌که‌ن تاچه‌ند به ئه‌زمونه له‌و بواره‌داو پێویسته به‌به‌ڵگه‌وه بی سه‌لمێنی . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر خۆیان باش ده‌زانن. هه‌موو که‌سێکی پاره‌دار ده‌توانێ ئه‌و بڕوانامه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام هه‌موو بڕوانامه‌دارێک به ئه‌زموون و بلیمه‌ت و داهێنه‌ر نیه! خۆ گه‌ر به بڕوانامه‌ش بێ ئه‌بێ لایه‌ک له دنیا داهێنه‌ر و بلیمه‌ت بن.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ته‌ی گه‌نده‌ڵی بۆته کارێکی قێزه‌وه‌ن له کوردستان وماڵپه‌ڕ ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد کاراکته‌ری سه‌ره‌کی ئاشکرا کردن و ڕیسواکردنی ئه‌و چه‌مکه بوون وسه‌نگه‌ریان لێی گرتووه. له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵات و ڕاگه‌یاندنه‌کانیان لێره و له‌وێ قسه‌ی زۆر زل و قه‌به ده‌رباره‌ی بڕوانامه ده‌که‌ن و نه‌بوونی ئه‌ویش ده‌که‌نه پاساوو فاکته‌ری ته‌شه‌نه سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی! له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بوونی شه‌هاده کرایه ته‌لیسمێک . پارته‌کان و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان کردیانه ملیان وکرایه بابه‌تێکی زه‌ق و به ڕه‌ونه‌ق بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن! نۆێترین بزووتنه‌وه‌ی په‌رچه‌کرداری ده‌سه‌ڵاتیش (گۆڕان) گه‌ر له‌وان زیاتر نه‌بێ که‌متر پێی دانه‌گرت له‌سه‌ر بوونی شه‌هاده و زمانزانی و... هتد بۆ کاندیده‌کانیان.
چواره‌م: ئه‌و ڕهوتو بیرکردنه‌وه سه‌قه‌ته‌ی پارته‌کانی ئێمه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ته‌وژم کرایه به‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌یه‌که‌م ساته‌کانی درووست بوون و ده‌ست به‌کاربوونیه‌وه. ئه‌ویش بووه هۆی ئه‌وه‌ی کۆلکه خۆێنه‌وار و
فرچکه فه‌قێ ، به خۆشێ و ناخۆشی به هه‌ق و به ته‌زویر خۆیان بکه‌نه خاوه‌ن شاهاده و وه‌ک باقی هاوه‌ڵه‌کانیان خۆیانی پێوه باده‌ن و شه‌هاده‌کانیان بکه‌نه کۆڵه‌که‌ی ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان! له‌بری خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه‌که‌یان له ڕێگه‌ی پێدانی زانیاری و هۆشیار کردنه‌وه‌ی ده‌رورو به‌ریان.
پێنجه‌م: ڕه‌وایه لێره‌دا بپرسین. تا ئه‌م ساته.، سێ ده‌وری په‌رله‌مان و شه‌ش خولی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. خاوه‌ن شه‌هاده به‌ڕێوه‌یان بردووه یا شوان و سه‌پانی نهخوێندهوهری کورد! دام وده‌زگاکانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت، منداڵه بێ نازه بۆیاخچیهکانی به‌رده‌رکی سه‌را و عهڵلاگه فرۆشه‌کانی شێخه‌ڵلا به‌ڕێوه‌یان بردووه؟ یا خاوه‌ن شه‌هاده و زمانزانه‌کانی له ئه‌وروپا گه‌ڕاوه!
خۆ ئه‌گه‌ر به‌بار کۆی ئه‌و شه‌هادانه بپێورێ ئه‌وا باری قه‌تارێ حوشتره، که سه‌ری له شه‌نگار و بنی له خانه‌قینه! که‌واته کێ به‌رپرسه له هه‌موو نه‌هامه‌تی و نابوتیهی په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی ته‌مه‌ن نزیک بیست ساڵ. که تا ساوا بوو خه‌ڵک نازی کێشا و کهکهوتیشه گاگۆڵکێ که‌وته گیانی خه‌ڵک!
شه‌شه‌م: له دوایین پلینیۆمی یه‌کێتیدا ئیدیعای ئه‌وه‌یان ئه‌کرد که زۆرینه‌ی 1600ی ئه‌ندامی به‌شداربووی پلینیۆم شاهاده‌ی به‌کالۆریۆسیان هه‌یه. که‌چی خودی یه‌کێتی ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی به ئه‌زموونی کارکه‌نار کردووه‌و له ته‌ک ئه‌مه‌شدا نازی کۆنه مسته‌شارو کۆنه به‌عسی ده‌کێشێ! له‌ولاشه‌وه به‌شێکی زۆری ته‌کیه و خانه‌قا و دیوه‌خانه‌کان ئه‌ڕازێنێته‌وه و زانکۆ و په‌یمانگاکانیش کراونه‌ته مه‌سخه‌ره‌ی مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان. خوێندنگه‌یه‌کی منداڵانی سه‌ره‌تایی چوار تا پێنج ده‌وامی تیا ده‌کرێ و خۆشیان خه‌ریکی کۆشک و باڵه‌خانه‌و باخچه ڕازاندنهوهن.
حه‌وته‌م: له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا هه‌زاران گه‌نج و لاوی کورد ڕوویان کرده ناوچه ئازادکراوه‌کان و زۆربه‌ی زۆریان یا له شه‌ڕی ناوخۆ یا له چالاکیه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کان یا له‌شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال شه‌هید بوون و بوونه قوربانی. یا که‌م ئه‌ندام بوون و سه‌رگه‌ردان! یا به‌شێکی زێڕینی ته‌مه‌نی خۆیان کرده قوربانی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی . ئه‌و کاتانه‌ش هه‌ر ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه(دبلۆماس و زمان‌زان و خاوه‌ن دکتۆراو ئه‌وروپا دیده‌یه) سه‌رکرده‌و پێشڕه‌و بوون. له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا. ئه‌دی بۆ له‌و خه‌ڵکه‌یان نه‌پرسی که به‌بێ شه‌هاده که‌س وه‌رناگرین! یا هه‌ر ده‌بێ ڕیقنهکه بۆ خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌که بێ و هێلکه‌ش بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بێ که له‌جێگه‌ی گه‌رما ده‌یان گووت ئه‌م (شه‌و شه‌وی پێشمه‌رگه‌یه). له نیوه‌ی هه‌شتاکان لاوێکی تازه پێگه‌یشووی خاوه‌ن شه‌هاده‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی شاری سلێمانی هاته ده‌ره‌وه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ، پاش سێ هه‌فته که حاڵی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به چاوی خۆی بینی خۆی له شار نزیک خسته‌وه‌و ته‌سلیم بۆوه بێ ئه‌وه‌ی زیان به هاوڕێکانی بگه‌یه‌نێ. بیانووی ته‌سلیم بوونه‌وه‌که‌ی بۆ لێپرسراوه‌که‌ی نوسیبوو.، و به‌کورتی وتبووی (پێشمه‌رگایه‌تی ئیشی پیاوه و بهمن ناکرێ!) که‌م که‌س هه‌یه ئه‌وا مه‌ردانه پێ له ڕاستیه‌کان بنێ.
هه‌شته‌م: له خوله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی لایه‌نه‌کان له نه‌وه‌داکاندا هه‌زاران لاوی کورد به کوشت درا. هه‌زاران شێره ژنی کورد بێ نازی ماڵ و مێرد بوو. هه‌زاران منداڵی کورد هه‌تیو کرا. ئه‌وه که به‌لێشاو گه‌نجی کوردتان ڕه‌وانه که‌پکی حه‌مه‌د ئاغا و سه‌دان لوتکه‌و قوته و بنار و به‌رزاییه‌کانی تری به‌ره‌کانی شهر ده‌کرد.، له کام له‌و لاوانهتان پرسی شه‌هاده‌یان هه‌یه یان نا! هیچ نه‌بێ هیچ خۆلێکی سه‌ربازییان پێ کراوه تا کاتی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه و په‌لامار و به‌رگریدا که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. خۆ ناشێ پێشمان بڵێن ئه‌م شه‌ڕانه‌ش حه‌ماڵه‌کانی مه‌یدانی حه‌سیره‌که‌ی که‌رکوک کردیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانزانی و شه‌هاده‌یان نه‌بوو.
نۆیه‌م: لانی که‌م کورد له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه تا 2003 .، له نێوان به‌رداشی شه‌ڕ و گفتوگۆ. گفتوگۆ و شه‌ڕا بووه له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی عێراق. پاش ئه‌وه‌ش شه‌ڕی مافه‌ڕه‌واکانی کورد برایه سه‌ر مێزه‌کانی گفتوگۆ. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و داستاندن و ڕێکه‌وتن و شه‌ڕانه. ته‌نها ده‌ماوده‌م باسی لێوه ده‌کرێ هیچ کامیان به دیکۆمێنت نه‌کراوه. تا نه‌وه‌کانی داهاتوو که‌ڵکی لێببینن و به‌کاری بهێنن. یا هیچ نه‌بێ لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک لێی بکۆڵێته‌وه. نا هه‌قیشیان ناگرم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مانه خاوه‌ن شههادهکانمان حزوریان نه‌بوو. ناچار ووڵاخدارهکانی (شێنێ و زه‌ڵێ و ناوزه‌نگ و قاسمه‌ڕه‌ش) چوونه گفتوگۆوه و ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندهواریهکهیان کۆڵه‌وار بوو هیچیان پێ نه‌نوسرایه‌وه.
ده‌یه‌م: گرێ به‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی نه‌وت، دواکه‌وتن و فه‌شه‌ل هێنانی پرۆژه جۆراو جۆراکان، نه‌بوونی تۆڕی کاره‌بای نیشتمانی . سه‌ره‌وبن کردنی ڕاپۆرته‌کانی چاودێری دارایی. په‌ک خستنی بواری گشتوکاڵ، ڕێکه‌وتنی ژێر به‌ژێری ته‌نده‌ردان و ته‌نده‌ر وه‌رگرتن، که‌می ئاو‌و سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان، ناڕێکی بودجه‌و دواکه‌وتنی، گله‌یی و گه‌نج و دابین نه‌کردنی خواسته‌کانیان، ئاوه‌دان نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئاوڕنه‌دانه‌وه له که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان. قۆرخ کردنی بودجه‌ی میلله‌ت بۆ حزب، لووشدانی داهاتی گومرگه‌کان. په‌کخستنی بڕیاری 140، تڕ‌ۆ کردنمان له په‌رله‌مانی عێراق، یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی ئاسایش و وه‌زاره‌تی پاره. ده‌عوه‌ت کردنی سۆزانیه لوبنانیه‌کان، ڕێگری له کهژماڵکردنی هه‌واڵه ڕاسته‌وخۆکانی په‌رله‌مان، داگیرکردنی زه‌ویوزاری گشتی بۆ حزب و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک و زۆر زۆری تریش. هه‌ر هه‌موو ئه‌و ناڕێک و پێکیانه له‌ئه‌ستۆی نهخوێنهوارو بێ شه‌هاده‌کانی ئێمه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕێگه‌یان بدایه شه‌هاده داره‌کان بێنه مه‌یدانه‌وه! ئه‌وا مه‌جلیسمان گه‌رمتر و ووڵاتیشمان ئاوه‌دان تر ئه‌بوو.
یازده: له ڕاستیدا زۆری نه‌خۆێنده‌واری کاسب و جوتیار و کرێکاری بێ شه‌هاده‌ی ئێمه. مه‌ردانه‌تر شهرافهتمهندانهتر ژیانیان گوزه‌راندووه و به عاره‌قی ناوچه‌وانی خۆیان ژیاون. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ندێک شه‌هاده‌داری ئێمه سووک، نه‌فس نزم، مل خوارو چاو له‌دووی مشتێ پاره و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان بوون! که ده‌بوو به‌پێچه‌وانه‌وه بێت. پسپۆڕی و شاره‌زایی و بوونی شه‌هاده. که‌سه‌که‌ی ده‌خاته خانه‌ی زیاتر به‌رپرسیارێتیه‌وه به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که‌ی.، ناسراوتر و هه‌ستیار تری ئه‌کات. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا مافی خۆیه‌تی هه‌فتانه‌و مانگانه و مافی مادی زیاتر بێت. وه‌لێ کورد واته‌نی (هه‌موو شتێ به‌خوێ، خۆێش به مه‌عنا)! له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کاندا هاووڵاتی هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات تا شه‌هاده‌که‌ی باڵا‌و باڵاتر بێت، تا هه‌م بواری خزمه‌تی بۆ فراوانتر بێت و هه‌م شێوازی ژیانیشی له پێش و خۆشتر. که‌چی له لای ئێمه به‌داخه‌وه به‌شێک له شههادهدارهکانمان لێزانی پسپۆڕی خۆیان له سنوورێکی به‌رته‌سکدا خستۆته خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌وه!
دوازده: سه‌رتاسه‌ری ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان به شاهیدی سه‌دان که‌س پڕ بووم له ئیش وجووڵه. هه‌ر له‌و سهردهماشدا بوو چه‌ندین (ئه‌ندازیار، پسپۆڕی پسپۆڕی بواری کارگێڕی، ژمێریار)م بینی شههادهکهیان هێنده‌ی به‌رماڵێک درێژ بوو، زیاتر له چه‌ندین ساڵیش ئه‌زموونی کارکردنیان هه‌بوو، که‌چی دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه که‌وتبوونه ژێرداوو ته‌ئسیری بهڵێندهی نه‌خۆێنده‌وار بۆ مشتێ پاره‌و به‌رتیل!
سیانزه: سه‌روه‌رییه‌کانی باخه‌ڵ پرکردنی حزبه‌کان و حکومه‌ته ساواکه‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه کۆتایی نایه! ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ سه‌ره‌ڕای ئه‌و سهروهرییانهیان! له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا خوا هه‌ڵناگرێ خاوه‌نی له‌شکرێ نه‌وه‌ی نه‌خۆێنده‌واری تازه پێگه‌یشتوون، ئه‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌کان به‌به‌رنامه کردیان بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه ئه‌و نه‌وه‌یه ڕێگه‌یان نه‌که‌وێته کۆبوونه‌وه و پلینیۆم و کۆنگره‌کان و پاش خۆشیان بۆ نه‌وه‌کانی خۆیانی جێهێڵن!
له کۆتاییشدا خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه و خزمه‌ت به‌نیشتمان به هه‌موو هاووڵاتیه‌کی دڵسۆز ئه‌کرێ. خوێنده‌وار بێ یا نهخوێنهور! بیانوو هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێک له شه‌هاده دارهکانیشمان بۆ ئه‌و په‌تاو ده‌ردو نه‌خۆشی و ناههمهتیانهی له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حکومه‌ته‌که‌یان به‌سه‌ر گه‌لێ کوردیاندا هێنا هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێ! ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ ، ئه‌و په‌نده کوردییه بهێنینه‌وه یاد خۆمان که ده‌ڵێ (بیانووی تڕ نانی جۆیه).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست