ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... چ ده‌گوزه‌رێ له دائیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم
Wednesday, 25/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئێواره‌ێک چه‌ند براده‌رێک به‌یه‌که‌وه دانیشتبوین، یه‌کێکیان بۆی گێڕاینه‌وه‌و،
گوتی: چه‌ند هه‌فته‌ێک له‌مه‌و به‌ر له به‌غداد چومه دائیره‌ی ڕه‌گه‌ز نامه‌ی عێراقی بۆ ده‌رهێنانی ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌ز نامه‌ی عێراقی له بری ناسنامه بزر بوه‌که‌م، (خۆتان ده‌زانن من دانیشتوی شاری به‌غداد بووم).
هه‌موومان به‌یه‌که‌وه گوتمان: به‌ڵی ئیتر.
گوتی: عه‌ریزه‌ێکم برده لای به‌ڕێوه‌به‌ر، له‌سه‌ر میزه‌که‌م دانا.
گوتی: ئه‌مه چییه.
گو‌تم: گه‌وره‌م عه‌ریزه‌یه.
گوتی: بۆ نازانم ...... بڕۆ له واریده‌و سادیره‌وه ده‌ست پێبکه.
سه‌رتان نه‌ێشینم، له باڵه‌خانێکی سێ نهۆمی ژوور نه‌ما سه‌ری پیا‌نه‌که‌م هه‌ر وه‌ها فه‌رمانبه‌ری به‌رپرسیش نه‌ما واژوو له سه‌ر ئه‌م پارچه کاغه‌زه نه‌کا ته‌نها دوو ژوور نه‌بێت. ئه‌ویش ژوورێکیان هی موفه‌وه‌زیک بوو هه‌ر که ئه‌م عه‌ریزه‌یه‌ی منی بینی سه‌ری باداو گوتی: ئه‌مه چیه.
گو‌تم: به‌ڕیز ئه‌مه حاڵمه‌و ئه‌وه‌نده‌ی سه‌روه‌و ژووریان پێکردوم ئه‌ژنۆم شکاوه‌و زۆر بێتاقه‌ت بووم. به‌بێ هیچ سێ و دوو عه‌ریزه‌که‌ی دڕاندوو پارچه پارچه‌ی کردوو فڕێدایه ناو ته‌نه‌که‌ی خۆڵ وخاشاکه‌وه‌و فۆرمیکی ده‌رهێناو مۆر‌و واژووی له سه‌ر کردوو.
گوتی: زانیاریه‌کان بنووسه‌و له گه‌ڵ دوو وێنه، بڕۆ بۆ ژووری به‌رامبه‌رو بوه‌سته چه‌ند خوله‌کێک تا ناسنامه‌که‌ت وه‌رده‌گریته‌وه.
ئێمه‌ش گوتمان ئیتر دوایی .
گوتی: ته‌واو بوو وه‌رم گرته‌وه.
براده‌رێک هاته قسه‌و گوتی: خۆزگه سه‌د خۆزگه به خۆت پیاو چاکیک هات به هاناته‌وه ، خۆ لێره‌ش هه‌ر وایه کاکه‌گیان، عه‌ینی تاس و عه‌ینی حه‌مامه، ئه‌وه‌تا چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر له (زاگرۆس تیڤی له به‌رنامه‌ی تین و رۆتین) ، هاووڵاتیک ده‌رکه‌وت به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین رۆژوو چه‌ندین جار ئه‌م ژوور‌و ئه‌و ژووریان پێکردوه‌و هیچیشیان بۆ نه‌کردووه ناوی هه‌موو ئه‌و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانیشی هێنا له شاره‌وانی شاری هه‌ولێر، عه‌ره‌ب گوته‌نی: (وشهدشاهدمن اهله).. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست