کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مه‌لا عوزێر له‌ گوندی قوڵته‌په‌ نۆ پێشمه‌رگه‌ی ته‌سلیم به‌ ڕژێمی به‌عس کرد

Tuesday, 18/06/2013, 12:00

1691 بینراوە








ئه‌ندامی خێزانی یه‌کیک له‌م نۆ که‌سه‌ گیراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بوو به‌نده‌ش له‌گه‌ل چه‌ند براده‌رێک که‌ له‌ وێ بووین سه‌ردانمان کرد، سه‌باره‌ت به‌م تاوانه‌ وا بۆی گێرامه‌وه‌: له‌ ته‌موزی سالی 1983، مه‌لا عوزێر(عزیز حمد مولوود) وجاشه‌کانی له‌گه‌ل ملازم ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌‌به‌ری دائیره‌ی ئه‌منی قوشته‌په، نۆ که‌سیان له‌گوندی قوڵته‌په‌ی سه‌ر ‌به‌ناحییه‌ی قوشته‌په‌ی شاری هه‌ولێر گرت، هه‌ر هه‌موویان ئه‌ندامی حزبی سۆسیالیستی کوردستان (حسک) بوون، خه‌لکی گوندی سۆربه‌شی خدری بوون، دووان له‌وانه‌ اعدام کران.
ئه‌م نۆکه‌سه‌ به‌ سه‌یاره‌یه‌کی بیجۆی سته‌یشن بوون سائیقه‌که‌ی ناوی(اسماعیل دیبه‌گه‌یی) بوو، ئه‌وانی تر وه‌ک: ابوبکر عمر احمد، نه‌جمه‌دین مسته‌فا مجید، فه‌رهاد حسن، خه‌لیل یوسف خه‌لیلی مام وسووی، عبدالله‌ کاکه‌مین، ڕوال عوسمان و قادر عوسمان هه‌ردووکیان برابوون، که‌سیکی تر که‌ ناوه که‌ی به‌بیر نه‌ده‌هاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ هه‌موویان خه‌لکی گوندی سۆربه‌شی خدرین، ته‌نها سائیقه‌که‌یان خه‌لکی دیبه‌گه بوو، دوای واسته‌و هه‌ول وته‌قه‌لایه‌کی زۆر توانیان چوار له‌وانه‌ ئازاد بکه‌ن به‌لام ئه‌وانیتر زیندانی کران.
له‌سالی 1982 له‌ گوندی سابڵاخ پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیستمانی کوردستانی شه‌هید کرد به‌ناوه‌کانی: فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ محمد غفور منتک، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ حاجی نادر قه‌شقه‌، مام عوسمان، محمد، که‌سێکی تریش وه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کیش بریندار بوون.
مه‌لا عوزیر، حمدامین حاجی قادری گرت خه‌لکی سۆر به‌شی بوو، 60 دۆنم زه‌ویان لێ داگیر کرد، ئێستاش نه‌یان دایه‌وه‌.
که‌سێک ناوی (زه‌رده‌) بوو جاشی خۆیان بوو خه‌ڵکی گوندی قوشاغلوی بوو گووتیان ده‌ستی له‌گه‌ل پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ خۆیان کوشتیان.
اکره‌م مولود قادر سۆربه‌شی خه‌لکی گوندی سۆربه‌شی بوو مه‌ولوده‌ گۆجیان پێ ده‌گووت، له‌که‌ندی دۆره‌زه‌ی له‌گه‌ل پۆله‌ پێشمه‌رگه‌کانی مامه‌ غه‌فه‌ی شه‌هیدیان کرد.
ئه‌که‌سه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ گێرامه‌وه‌ زۆر داخ له‌دل بوو ده‌یگووت ئێستاش پارتێکی بالاده‌ستی کوردستان مه‌ لا عوزێریان بردۆته‌وه‌ به‌ پله‌یه‌کی باش خانه‌ نشینیان کردووه و پاسه‌وانیشیان بۆ داناوه‌.
مه‌لا عوزێر له‌ سالی 2007 ه‌وه‌ له‌لایه‌ن دادگای بالای تاوانه‌کانی عیراق ناوی له‌ لیستی تاوانبارانی جینۆسایدو ئه‌نفال دا هه‌یه‌ وه‌ک تاوانبارێک داواکراوه‌، چه‌ندین داوای له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌ له‌دادگای بالای عێراق.‌‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)