کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ سالَيادي كۆچي دوايي براكه‌مان د. ئه‌حمه‌د باسيره‌

Saturday, 17/01/2015, 12:00

3994 بینراوە


(براكه‌م هه‌رگيز له‌يادت ناكه‌ين و بۆ هه‌ميشه‌ له‌ دلَماندا ئه‌ژيت)
براكه‌م ئه‌مرِۆ ساَلێك به‌سه‌ر دوا ماَلئاوايت تێده‌په‌رِێت... براكه‌م مردني تۆ زوو بوو ، وه‌رزي خه‌زان نه‌بوو كه‌چي گه‌لاكان زه‌رد هه‌َلگه‌رِابوون. مردنه‌كه‌ت چاوه‌رِوان نه‌كراو بوو ، ئازارێكي زۆرت بۆ جێهێشتين. به‌ مردني تۆ تێگه‌يشتم ژيان هه‌رچه‌نده‌ درێژو پرِ واتاش بێت ، به‌لام كورت و بێ ماناشه‌ ، چونكه‌ ده‌كرێت له‌ يه‌ك چركه‌دا هه‌موو ژيان و خه‌وه‌كانت بخرێنه‌ ژێر گلَ ، ئه‌وه‌ي ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نيا بيره‌وه‌ريكانه‌. له‌ ئێواره‌يه‌كدا له‌كاتي خۆرئاوابوندا كه‌شتيه‌ك له‌ كه‌ناري ئۆقيانوسێكدا به‌رێكه‌وت و هێدي هێدي له‌چاو دوورده‌كه‌وته‌وه‌ ، به‌لام ئه‌ي براكه‌م نه‌مزاني تۆ له‌و كه‌شتيه‌دايت و هه‌رگيز ناگه‌رێيته‌وه‌و سه‌فه‌رێكي درێژ ده‌بێت ، سه‌فه‌ري مه‌رگ. نه‌مزاني كه‌ هه‌روا زوو رِه‌شه‌بايه‌كي مردن هه‌َليكردو تۆي له‌گه‌َل خۆيدا برد. له‌به‌ر چاومه‌ مردن هيچ كات ئه‌وه‌نده‌ نزيك نه‌بوو لێت. براكه‌م كێ ده‌لێت تۆ مردويت؟ ئه‌وه‌تا شوێن و بيره‌وه‌ريه‌كانت دياره‌ ، زه‌رده‌خه‌نه‌و خورِه‌وشتي به‌رزت و سيفاته‌ جوان و مرۆڤ دۆست و رِاستگۆييه‌كانت هه‌ميشه‌ دياره‌ ، هه‌ربۆيه‌ خۆشيشم ويستيت. براكه‌م تۆ له‌نێو خه‌َلكيدا پياوێكي خۆشه‌ويست بوويت ، ناسراو بوويت به‌ هاوكاري هه‌ژاران كه‌ ده‌چوونه‌ عياده‌كه‌ت و هاوكاري هه‌ژارانيش بوويت له‌ كوردستانيش.
براكه‌م وامده‌زاني چيتر فرمێسكم نه‌ماوه‌ به‌لام كاتي نوسيني وشه‌كانم بۆت بينيم وانيه‌ ، ئه‌و فرمێسكانه‌ي ده‌رژنه‌ ناو ده‌مه‌وه‌ زۆر تاَلترن وه‌ك له‌وانه‌ي ته‌نيا به‌لارِومه‌تدا دێنه‌ خوارێ. براكه‌م له‌ يادته‌ پێت ده‌وتم برين وه‌خت سارێژي ده‌كات به‌لام شوێنه‌واري هه‌ميشه‌ ئه‌مێنێت. ماَل ئاوا براكه‌م ، پێت ئه‌َلێم بخه‌وه‌ ، بخه‌وه‌ ، قوول بخه‌وه‌ ، تۆ ئێسته‌ له‌ خه‌وێكي قولَدايت به‌لام ئازاره‌كه‌ بۆ ئێمه‌ي زيندوه‌كانه‌. هه‌رگيز له‌ يادت ناكه‌ين و بۆ هه‌ميشه‌ له‌ دلَماندا ئه‌ژيت.
دوكتۆر ئه‌حمه‌دي برامان بۆ گه‌شتێك له‌گه‌َل خێزانه‌كه‌ي چووه‌ ولاتي مه‌كسيك ، له‌وي له‌لايه‌ن دزو جه‌رده‌ي ناو بازارِه‌وه‌ رِوتكرابونه‌وه‌و ته‌قه‌ له‌ براكه‌م كراو له‌ خه‌سته‌خه‌نه‌يه‌كي مه‌كسيكۆ سيتي گياني سپارد.

هه‌موو مرۆڤێك چيرۆكێكي ژياني خۆي هه‌يه‌
به‌ خاك سپاردني د.ئه‌حمه‌د باسيره‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)