ئینتێلیجێنتسیا.....رووناکبیران و ده‌سه‌لات
Saturday, 15/08/2009, 12:00
گه‌لێکی بێ ئینتێلێجنتسیا گه‌لێکی بی رۆح و و یژدان و پاشه‌رۆژه. روناکبیرانن ده‌بنه رۆل-نموونه بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ. روناکبیران تویژیکی رووناکیین له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا، له نێوان ئێستا‌و ئاینده‌دا، له نێوان خه‌م و خه‌وندا، له نێوان مێژوو-و خه‌ڵکدا. گه‌ل بۆ ئه‌وان ده‌ڕوانێ بۆ تێگه‌ێشتن و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌رهه‌ڵستکردنی ده‌سه‌ڵات و روونکردنه‌وه‌ی راستییه‌کان. ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له به‌ر رووناکایی بیر‌و بۆچوون و روانگه‌و لێکدانه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و دیراساتی ئه‌وان هه‌نگاو بهاوێ. بیری دامه‌زراوه‌کان، جوارچیوه‌ی ئاخاوتنه‌کان، رێبازی رووداوه‌کان، پرۆژه‌ی چاکسازییه‌کان و چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کان وگرفته‌کانی کۆمه‌ل و دروستکردنی فشاری دیمۆکراتی و مۆرالیی بۆ گۆرین و به‌رپرسیارکرنی ده‌سه‌ڵات- به کورتی نه‌خشه‌رێگای سه‌ربه‌خۆێی و داد‌و پيشکه‌وتنی ئابووریی و كۆمه‌ڵیی و زانستیی ده‌بێ له چاوگه‌ی پاک و روونی رووناکبیرانه‌وه رێچکه بکات.
مه‌به‌ستم له روناکبیران هه‌موو ده‌سته‌ی خوێنده‌واری وریا‌و و تێگه‌یشتوو-و خاوه‌ن بیر‌و رای ئازاد و بۆچون و هه‌لوێست و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌مه هه‌موو ئه‌و ده‌سته پرۆفێشنالانه‌ش ده‌گرێته‌وه که ده‌وری کار‌و چالاکی و فێرکردن و بنیاتنان و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵانی گه‌لیان هه‌یه. ئه‌وانه‌ن که ژیرخانی مرۆڤیی و بیریی بنیاتنانی نه‌ته‌وه پێکدێنن.
هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که بیر‌و زانست و کاری پرۆفێشنال ده‌که‌نه ئامرازی پێشکه‌وتی ئابووریی و رۆشنبیریی و کۆمه‌لایه‌تیی و له گه‌ڵ کارکرنه‌که‌شیاندا شتێکی زیاده‌یان هه‌یه پێێ ده‌وترێ ویژدانی پیشه‌یی، که‌سێتیی، رێزیخۆگرتن، ده‌سپاکیی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاک: واته هه‌موو مامۆستایان له مامۆستای سه‌ره‌تاییه‌وه تا پرۆفیسۆری زانکۆ، دکتۆرۆ پزیشک و پارێزه‌رو دادوه‌رو به‌رێوه‌به‌ری ئیداریی و ئابووریناس و ئه‌ندازیارو ئه‌فسه‌رو قوتابی زانکۆ‌و رۆژنامه‌نووس و باسکار و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند، هتد
به‌لام دیاره وه‌ک له هه‌موو مه‌یدانێكی ژیاندا ده‌یبیبین و مێژووی هه‌موو گه‌لان نیشانی داوه، له هه‌موو بوارێک‌دا تاکه‌که‌سانێک، ده‌سته‌یه‌ک، گروپێک، که‌م یان زۆر، ده‌رده‌که‌ون که ده‌بنه رێبه‌ر، که ده‌وری رێبه‌رایه‌تی ده‌بینن، رێبه‌رایه‌تی نه‌ک به قسه‌ی زل و ئادیۆلۆجییای دابراوو به‌رنامه‌ی بۆش، به‌ڵکو رێبه‌رایه‌تیی به نموونه‌یی بوون له که‌سێتی و کرداردا، به راستیی نواندن له ئاخاوتن و ره‌فتاردا، به خۆنه‌دۆراندن و خۆ به‌ستنه‌وه به گه‌ل وخواسته‌کانی له ئامانج و ئاکاردا، به ره‌چاوکردنی به‌ها و ستانداردی به‌رز له پیشه‌و بیرکردنه‌وه‌و بریاردا.
پێویستی هه‌ره گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌مڕۆ سه‌لماندنی ئاماده‌بوونی ده‌سته‌یه‌کی ئینتیلێجنتسیای کوردیی رێبه‌ره که جێگه‌ی باوه‌ڕی خه‌لک بن، که ئاماده نه‌بن به هیچ نرخێک ویژادن و که‌رامه‌تی خۆیان بفرۆشن یان موساوه‌مه له سه‌ر ئامانج و خیروخۆشیی و ده‌رفه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن، یان خیانه‌ت به ستانداردی زانستیی و بنه‌مای ئه‌خلاقی و و پرینسیپی پرۆفیشنالی پیشه‌که‌یان بکه‌ن، یان بێدادیی و جیاوازیگه‌ریی قبوول بکه‌ن، یان بترسێندرێن و سه‌ریان پێشۆڕ بکرێ؛ ده‌سته‌یه‌ک که بتوانێ کاریگه‌ریی له سه‌ر ده‌سه‌لات هه‌بێ وببێته په‌نا بۆ میلله‌ت و نموونه بۆ نه‌وه تازه‌کان و پشتگیری ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه به‌ده‌ست بێنێ و کولتوور‌و پرۆژه‌و فیربوونی زانستی ئه‌ورووپی نۆده‌م بۆ کوردستان بگوێزێته‌وه.
به داخه‌وه تا ئێستا کورد ئه‌و جۆره ئینتیلێجنتسییایه‌ی نییه. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه مێژووی ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی کورد به پێچه‌وانه‌ی یاسای سروشت و پێشکه‌وتنه‌وه به به‌راوه‌ژوو له سه‌ر سک بخشێ، به خۆی نامۆ بێ و به ئه‌وی دی سه‌رسام بێ، خۆته‌پێن و دوژمن هه‌ڵسێنه‌وه بێ، باب په‌رست و خوشک کوژ بێ، شاخسه‌پێن و شارخنکێن بێ.
دیاره تاوانه حیزب یان ته‌نانه‌ت حکومه‌تیش به هیچ شێوه‌یه‌کی سیاسی نایاسایی ده‌ستبخاته ناو زانکۆ وه و په‌کی ستاندارد‌و ئاستی زانستیی وره‌وش و ره‌وشتی پرۆفێشنالیی و ئازادی بیر‌و ئاخاوتن بخا‌و ریگه له کۆبوونه‌وه و مانگرتن و چالاکی سه‌ربه‌خۆو خۆپیشاندانیی ناتوندوتیژیی خوێندکاران بگرێ. به‌ڵام تاوانی هه‌ره‌گه‌وره‌تر و دزێوتر هی ئه‌و مامۆستای زانکۆ‌و ئه‌کادیمیییانه‌یه که ئاماده‌ن له‌و جۆره زانکۆیانه‌دا کار بکه‌ن و بێده‌نگ بن و ببنه نموونه‌یه‌کی خراپ تا ئه‌و خوێندکاره گه‌نجانه‌ش، کچ و کوڕ، هه‌ر ئه‌م جۆره سیستمه گه‌نده‌ڵه قبوول بکه‌ن و ببنه ئامرازێکی دروستکردنه‌وه‌ی له سه‌ر حیسابی که‌سێتیی و ئاستی رۆشنبیریی و زانستیی و پاشه‌رۆژی خۆیان و گه‌له‌که‌یان. هه‌موو که‌س ئازاده وه‌ک تاک چۆن ده‌ژی و چ ده‌کاو چ جۆره فه‌لسه‌فه‌و ستایلێکی ژیان هه‌ڵده‌بژێرێ. لێره‌وه من گرفتم له گه‌ڵ ئه‌وه نییه که پرۆفیسۆریکیش ژیانی ئه‌زبه‌نێتیی و خزمه‌تی پیاوانی حیزب بۆ خۆی هه‌لبژێڕێ گه‌ر ئه‌مه وه‌ک تاکه‌که‌س بکا نه‌ک وه‌ک به‌شێک، ده‌ورێک، پله‌یه‌ک له ناو سیستمی ده‌زگایی زانکۆ دا، ئه‌وکات، ئه‌م کاره ده‌بێته ناپاکیی، تاوان، ده‌لالی و جاشایه‌تیی بۆ حیزب و له ئه‌نجامدا ناپاکیی به به پیشه‌و زانست و عه‌قڵ و نه‌ته‌وه‌و مێژوو.
ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی نادادیی و نامرۆڤایه‌تی و تاوانه که حیزبی کوردی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی دارایی و ده‌رفه‌تی کار‌و ژیان بۆ ئامانجی حیزبایه‌تیی و کۆنترۆلی مرۆڤ و که‌رامه‌ت و ئازادییه‌کانی به‌کاربێنێ و ته‌زکییه‌ی حیزبیی بکاته تاقه مه‌رجێکی گرنگی دامه‌زراندنی که‌سی نه‌شیاو بۆ شوێنی نه‌شیاو و دارزاندنی هه‌موو سیستمێکی به‌هایی و پیشه‌یی و مۆرالیی به هۆی ئه‌مه‌وه. به‌ڵام تاوانه‌که هی ئه‌و دادوه‌رو و یاساناس و پارێزه‌رانه‌شه که له وڵاتیکی بێ ده‌ستوور و بێ یاسادا که رۆژانه ژنی تیا ده‌سووتێندرێ و ده‌کوژرێ و ناعه‌داله‌تی تیا ده‌کرێ و گه‌نجی تیا نامۆ‌و سه‌رگه‌ردان ده‌کرێ، سه‌ری خۆیان شۆڕده‌که‌ن یان بیده‌نگ ده‌بن، یان ده‌بنه دارده‌ستی تاوانکاران و یاسای بێیاسایی ده‌سه‌پێنن. سه‌یرکه، دادوه‌رو پارێزه‌ره‌کانی پاکستان چ ده‌ورێکی شێلگیر‌و جوانمه‌ردانه‌و پرینسیپدارانه‌یه‌ن له گێراندنه‌وه‌ی دیمۆکراتی وه‌ستان به‌رامبه‌ر عه‌سکه‌رو حیزب‌دا هه‌بوو. بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵیک له خۆپیشاندان و مانگرتن و سووربوون له سه‌ر پاراستنی ئازادی دادوه‌ریی و رێزی پیشه‌که‌ی خۆیان سوور بوون. تا به ئامانجی خۆیان گه‌ییشتن. له ته‌موزی 2007 له سلێمانی بووم و برای به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵه‌ح داوه‌تی کردم ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رێزیان بم له‌گه‌ڵ دادوه‌رو پارێزه‌رانی سلێمانیدا. وابزنم 27 داواکاری گشتی و دادوه‌رو پارێزه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که دا بوون. من ترسم هه‌بوو باسی پاره‌و خانوو-و ئیمتیازات بۆ خۆیان بکه‌ن، گه‌رچی دیاره ئه‌مه‌ش هه‌قی خۆیانه، به‌لام هه‌موویان جوانمه‌ردانه باسی که‌لێنی گه‌وره‌ی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتیان کرد، باسی ناهه‌قیی و نادادییه‌کان، باسی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزیی سامانی گه‌له‌ی گه‌رچی له لایه‌ن دیوانی چاودێری ده‌سه‌لات خۆیه‌وه‌ئاشکرا کراون تاقه یه‌ک که‌سیش به دریژایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دو حیزبه له سه‌ر هیچ تاوانێکی گه‌نده‌ڵیی و دزیی و خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات نه‌دراوه‌ته دادگا‌و سزا نه‌دراوه. دیاره ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وانه هه‌رگیزهیچیان لێ شین نه‌بۆته‌وه. دوایی کاره‌کان خراپتر بوون، که‌لێنه‌که گه‌ورتر بوو- جێگه‌ی پرسیاره گروپێکی ئاوای پارێزه‌ران و دادوه‌رانی به‌رێزی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، با هی حیزبیشیان تێدا بی، بۆ ده‌بێ وه‌ک روناکبیرانێ که رێزی پیشه‌که‌ی یان ده‌وری مێژوویی خۆیان ده‌گرن نه‌توانن یه‌کبگرن و کامپه‌ین بۆ ئازادی دادوه‌ری بکه‌ن و بکه‌ن ببنه فشارێکی راسته‌قینه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ دابینکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و نموونه رێبه‌رێکی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ؟ ئه‌ی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره چاره‌رێی کام گۆدۆ بکات؟
تاوانه که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو پاره‌و سه‌رچاوه ئابووریی و ته‌کنۆلۆجییانه، راده‌ی خزمه‌تی ته‌ندروستی له ئاستێکی وادا بێ که مه‌گه‌ر له ده‌سته‌ی حیزبپێداوه‌کان بی و بتوانی بۆ ئوردون یان له‌نده‌ن یان ئه‌وروپا بچی بۆ چاره‌سه‌ی ئه‌گینا ده‌بێ خۆت ته‌سلیمی قه‌زاو قده‌ر بکه‌ی. تاوانه که مانگ له داوای مانگ ساڵ له دوای ساڵ به سه‌دان ته‌ن خۆراکی به‌سه‌رچوو دێته ئه‌م کوردستانه بێ خاوه‌نه‌وه و ده‌بێته ژه‌هری مه‌رگ، که بڵێسه‌ی کوشتن به سوتاندن له‌م خاکه‌دا دانمرکێته‌وه، که نه‌خۆشییه‌کانی سه‌ره‌تان و دڵ و نه‌خۆشییه ده‌رۆننییه‌کان، به هۆی باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یوه، به سێوه‌یه‌کی خه‌ته‌رناک زیادیان کردووه، که جادده‌و ریوبانه‌کان بوونه ئه‌نفالگه‌ی مه‌رگی رۆژانه‌ی به ده‌یان ، به سه‌دان، که‌چی پزیشک و دکتۆره‌کانمان که پسپۆری ژیان و مه‌رگن و چاوه‌رێی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێ ده‌نگی ژیان و مافی ژیان و ده‌ست و دڵی نه‌رمی ژتیان بن له‌م وڵاته‌دا، به‌وه رازیبن که به مووچه‌یه‌کی که‌م رۆژه‌کانی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن و ده‌نگێکی ناره‌زایی تاک یان به کۆمه‌ل دژی ئه‌و مه‌رگستانه به‌رزنه‌که‌نه‌وه و سه‌روه‌رییه‌ک بۆ خۆیان و پیشه به‌رزه ئینسانییه‌که‌یه‌ن تۆمار نه‌که‌ن.
تاوانه ده‌وڵه‌تی جێنۆساید دروستبکرێته‌وه‌و کورد ده‌وری سه‌ره‌کی له دروستکردنه‌وه‌یا ببینێ و به خشکه‌یی که‌رکوک و کوردستانی ئازادکراوی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ته‌سلیم بکرێنه‌وه وته‌نانه‌ت له رووی مافی ئینسانی هه‌ره سه‌ره‌تاییشه‌وه ژیان و جێنشینی و پاشه‌رۆژ بۆ ئاواره‌کان دابین نه‌کرێ و هه‌ره‌شه‌ش بۆ ته‌واوی کوردستان دروستبکاته‌وه، به‌ڵام تاوانه‌که زیاتر هی ئه‌و گه‌نده نووسه‌رو بۆشنبیرانه‌شه که بوونه‌ته ئه‌داتی ده‌ستی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و مێشک و دڵ و زمانی خۆیان قفڵ کردووه. به‌رای من ئه‌وه کاره‌ساته‌که‌یه.
خۆ تاوانی رووناکبیرانی ده‌ره‌وه له هی ناوه‌وه زۆر زیاتره و جێی داخ تره. رووناکبیرێک له ده‌ره‌وه که ره‌نگه هه‌ر هیچ پێویستی دارایی به ناوه‌وه‌ش نه‌بێ، بۆ ده‌بێ ببێته چقڵ له گه‌له‌که‌ی که نه‌توانێ ببێته گوڵ؟ بۆ نه‌بێته نموونه‌ی ده‌نگی ره‌خنه‌و ده‌ستی پرۆژه‌ی بنیاتنه‌رانه‌و رووناککه‌ره‌وه‌ی رێبازی خه‌ڵک و ئامرازی چه‌سپاندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانیی له جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێ له گه‌نده‌ڵیی سیستمی حیزبیی؟ بۆ که ده‌رواته‌وه کوردستان ده‌بێته به‌ردی بن گۆم و له هه‌واڵی گه‌نده‌ڵبوون و پارچه پارچه رزین زیاتر هیچیان لێ نابیسین؟ دیاره هه‌موو وا نین و تاک‌تاکی به هه‌لوێست و خاوه‌ن یژدان هه‌ن. به‌ڵام له ئاستی رووناکبیری رێبه‌ردا نین.
کاتێ یه‌کێتی کاک قوبادی کوڕی مام جه‌لال ی به نوێنه‌ری هه‌رێم له ئه‌مریکا دانا، به راستی له سێ رووه‌وه من تووشی شۆک بووم: یه‌که‌م من ئه‌وه‌م له مام جه‌لال چاوه‌ڕی نه‌ده‌کرد، به‌لای که‌مه‌وه زیاتر له سه‌د پرۆفیسۆرو خاوه‌ن دکتۆراو شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسی کورد هه‌ر له ئه‌مریکا، گه‌ر باسی ئه‌وروپاش نه‌که‌ین، هه‌یه. هه‌ندێ له ده‌زگاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکا کاریان کردووه. ، به لای که‌مه‌وه مام جه‌لال دۆستایه‌تی نزیکی له‌گه‌ڵ نیوه‌ی ئه‌وانه‌دا هه‌یه. بۆ له ناو هه‌موو ئه‌مانه‌دا باوه‌ری به کوردێکی تر نه‌بێ و کوڕێکی منالکاره‌و ساوێلکه‌ی سیاسی خۆی دابنێ له کاتێکدا له هه‌موو خه‌باتی سیاسیی ژیانیدا مام جه‌لال خۆی به‌وه ناساندووه که بنه‌ماله‌چی نییه و نه‌ک بۆ، به‌لکو دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ییش کار ده‌کات؟
باشه ئه‌ی روناکبیرانی کوردی ئه‌وروپاو به تایبه‌تی ئه‌مریکا ئه‌مه‌یان بۆ قبووڵ کرد؟ من وام ده‌زانی ئه‌م کاره به سووکایه‌تپێکردنێکی راسته‌وخۆ بۆ خۆیان و گه‌له‌که‌یان و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ئه‌زموونی دیمۆکراتی کوردستان و وێنای کورد له ده‌ره‌وه ده‌زانن؟ بۆ هیچ په‌رچه کردارێکیان نه‌بوو. به باوه‌ڕی من هه‌ر تاکێک له‌و روناکبیرانه‌ی که ده‌یان ساڵه له ریکخراوی وه‌ک کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئه‌نستیتوی کورد‌و رێکخراوه‌کانی تر کار ده‌که‌ن، له به‌ر زانست و ئه‌زموون و شاره‌زاییان، زۆر له کاک قوباد باشتر ده‌بوون و ئازادی زیاتریشیان ده‌بوو وه‌ک خۆیان و نوێنه‌ری به‌راستی و به ویژدانی گه‌له‌که‌یان قسه بکه‌ن نه‌ک هه‌ر هه‌له‌یه‌ک بیکه‌ن له سه‌ر مام جه‌لالی باوک بکه‌وێ؟ من دڵنیام مام جه‌لالیش گوێی لێ ده‌گرتن گه‌ر ئه‌و روناکبیرانه‌ی ئه‌مریکا هه‌لوێستیان هه‌بایه.
به‌شی سێیه‌می شۆکه‌که‌م ئه‌وه بوو که بۆ ئه‌مریکا-ش ئه‌وه‌ی قبوول کرد؟ ئایا ئه‌مریکاش ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی دا‌و کاره‌ساته‌ی دروست کرد هه‌تا مۆدێلی دیمۆکراسیی و روونکاریی و حوکمی یاسامان بۆ بێنێ یان پشتگیری دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و گه‌نده‌ڵی بێ ئاست و سنوور بکا وه‌ک تا ئێستا، له گه‌ڵ به‌ریتانیاش، کردوویانه؟؟
دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه گه‌لێکی بێ ئینتێلێجنتسیا گه‌لێکی بی رۆح و و یژدان و پاشه‌رۆژه. ئینتێلێجنتسیای کورد که ئه‌وه‌نده ده‌ورێکی بنچینه‌یی و جوامێرانه‌ی پێش راپه‌رین و له کاتی راپه‌رین دا‌و دوای راپه‌رین بۆ دامه‌زراندنی بنجینه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی بینی و له ده‌ره‌وه‌ش هه‌میشه ده‌ورێکی نه‌ته‌وه‌یی دیار‌و شه‌رفمه‌ندانه‌یان هه‌بووه، پێویسته له‌و خه‌وی غه‌فڵه‌تی بێده‌نگی و خۆدۆڕاندن به خه‌به‌ر بێن و ده‌ورێکی ویژدابیی دیمۆکراتی پێشه‌نگ بۆ رزگارکردنی گه‌له‌که‌یان له مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی حوکمی حیزبیی نادادپه‌روه‌رو نادامه‌زراوه‌یی [نا موئه‌سسه‌ساتی] گه‌نده‌ڵ و دۆراندنی یه‌کبه‌یه‌کی ده‌رفه‌ته‌کان ببینن.
ئینتێلێجنتسیایه‌ک که له‌وه‌ش تێپه‌ر بکا که ته‌نیا بنووسێ و هاوار بکاو ره‌خنه بگرێ به‌لکو پێویسته نموونه‌ی ئازایه‌تی و ئه‌خلاق و ئازادبوون پێشکه‌ش بکه‌ن ، نه‌خشه‌ی گۆڕان و چاره‌سه‌ری بۆ گرفته‌کان دابنێن و کاری له سه‌ر بکه‌ن ودایه‌لۆگ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا بکه‌ن که به ناسکی له‌و پرینسیپانه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه‌و به‌راستی گۆڕانیان ده‌وێ و بۆی هه‌ول ده‌ده‌ن : گۆرانی سیاسیی، یاسایی، په‌روه‌رده‌یی، کۆمه‌لایه‌تی ، ئابووری، کولتووری و له‌پێش هه‌موو شتێکدا ژیانی رۆشنبیری ئازاد تازه‌بکه‌نه‌وه‌و حیزب له ژیانی که‌لتووری و میدیا‌و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانکۆ‌و ده‌زگاکانی حکومه‌ت دوور بخه‌نه‌وه،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست