من دڵنیام به‌هاری کوردانیش نزیک بۆته‌وه !
Monday, 26/12/2011, 12:00
خۆ گشت که‌سیش ده‌زانن
که من زۆر خاک په‌رستم
به‌ڵام نا بۆ که‌سانێک
که ببه‌ن ڕه‌نجی ده‌ستم
هه‌رله مێژه کورد فێره
به‌س جاشان ده‌په‌رستی
ئه‌وکه‌سه‌ی که خاین بێت
ئێستا زۆر ده‌ڕوا ده‌ستی
خۆ من له‌و(ئاسیا سێڵه ) ش
سه‌رم گه‌لێک سوڕماوه
ئه‌گه‌ر دزی تیا نه‌بێت
له کوێ هات ئه‌و دراوه !
لای پیری ئۆین بازیش
کورد نه‌ماوه مه‌قامی
ووتی قه‌ت نابته ده‌وڵه‌ت
چه‌ند سه‌یر بو وه‌ڵامی !
خۆمنیش چاك ده‌زانم
ئه‌وان لایان مه‌حاڵه
ئه‌گه‌ر منداڵیش نه‌ژیت
هه‌رله (( )) یا دیاره
ئه‌ی هه‌ولێرم وا نابێت
بۆ ته‌نها که‌سی ئاغا
هه‌رئه‌و خاوه‌ن مانگا بێت
به‌ڵام تاکو سه‌ر نابێت
حوکمی زۆڵ سته‌مکاری
هه‌رده‌مه بێ ئامانجه
کوشتن و ڕێی زۆرداری
ئه‌ی وه‌زیری سه‌رگه‌وره
لێده بخۆ زۆر چه‌وره
بۆتۆ هه‌تا سه‌ر نابێت
ڕۆژێک ده‌ڕوا ئه‌و ده‌وره
گه‌نده‌ڵی و گیرفان بڕین
ده‌بێ هه‌ر بێ مه‌به‌ست بێ
تۆم ناوێ ئه‌ی دیکتاتۆر
با هه تا ئێره به‌س بێ
ئه‌دی ئه‌و که‌ره شینه‌ش
که له لاتان ده‌وه‌ستی
هه‌ر به عه‌شیره‌ت جاشه
پڕی پاره‌یه ده‌ستی
خزمی ئاغا نه‌بوایه
که‌ریان پێ نهدهبهستی !
له گشت لا هات و هوته
زۆر که‌سیش تێوه گلاوه
که‌رکوکیش مرد ئێوه خۆش
واههموی دابه‌ش کراوه
گه‌لێک نابێتهدهوڵهت
ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ی دز بێت
خزم و براو که‌سی ئه‌و
بۆ ده‌بێت بهڕکیان پڕ بێت
من کوردی لێقه‌وماوم
گیراوم لێدراوم
به‌عسی دوێنێ و ئێستاکه
تاکو که‌ی بکه‌ن ڕاوم
ئه‌ی کوڕگه‌ل ده‌سا هه‌ستن
به‌هاری کورد دێته‌وه
ئانێ ئێوه هه‌ڵده‌ستن
قه‌تیش پاک سازی ناکه‌ن
تۆ ده‌بێ چاک بزانی
میلله‌تمان هه‌ر هه‌ژاره
تاکو نه‌دات قوربانی
ئاخ چه‌ند خۆشم ده‌ویستن
ئه‌و کاته‌ی له چیا بون
ملیاردێر و دز و سه‌گ
که‌ی وه‌کو ئێستا وابون !
قوربانی ئه‌و دایکه بن
مه‌یتی کوڕی هاته‌وه
ده‌یوت من بۆی ناگریم
چونکه کورد ده‌باته‌وه
قوربانی ئه‌و کچه بن
پرچیان ڕاده‌کێشا
ده‌یوت بژی کوردستان
هه‌مو جه‌سته‌ی ده‌یه‌شا
زۆر که‌سیش که‌وته ژێر خۆڵ
بوه(چاکه غه‌ریبه) #
ئه‌نفال گۆڕی کۆمه‌ڵ کوژ
{{ عه‌لی و ئاکۆ و حه‌سیبه }} #
قوربانی ئه‌و لاوه بن
ده‌کوژرا له مه‌یدانا
چه‌ند که‌س هه‌ر به ته‌عزیب
ده‌کوژرا له زیندانا
چه‌ند که‌سیش ماڵی تێک چوو
له بۆ به‌رزی کوردستان
دژی دز و زۆرداران
ئه‌ی کورد بڕۆوه مه‌یدان
خۆمن باش ده‌زانم
نزیک بوه به‌هارت
کوا خوێنی شه‌هیدان و
خوێنی گشت که‌س و کارت
ئه‌و کۆشک و ته‌لاره
خوێنی چه‌نده هه‌ژاره
بڕیار بده ڕاپه‌ڕین
لاو کچی خوێن شیرین
ئێستاکه کوردستان‌مان
دوو پارچه‌ی له‌ت کراوه
هه‌رکه‌سێک لهلایهکا
بۆ خۆی خه‌ریکی ڕاوه
هیچ که‌سێک لێی ناخوات
ده‌بێ تۆ چاک بزانی
پاره‌ی میلله‌تی کوردمان
ناڕوات وا به ئاسانی
کاتێک کاسه پڕبێتن
دهڕژێتن له‌ڕق و قینا
گه‌نده‌ڵ و دز و خاین
هه‌رده‌م زۆر چاو برسینه
خه‌ڵکی کوردستان ئێستا
زۆرینه‌شی هه‌ژاره
ناترسێ له جه‌رده و دز
له‌و دووپشک وله‌و ماره
ده‌ی کورد زو هه‌ڵسه له خه‌و
وا واده‌ی ڕاپه‌ڕینه
خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو
جه‌رگیان پڕ برینه
چۆن پاکسازی بکرێت
که سه‌رچاوه گڵاوه
حکومه‌تێک که دز بێتن
ناژی و هه‌رده‌م ڕوخاوه
# یاخوا چاوی بڕژێت ئه‌و کورده‌ی حه‌ز ناکات میلله‌تی
ئێمه‌ش ببێته ده‌وڵه‌ت . به‌ڵام نا بۆ حوکمه‌تێک که زۆرینه‌ی
ئه‌ندامه‌کانی دز و گه‌نده‌ڵن وابزانم کاتی ئه‌وه هاتوه
میلله‌تی کورد خۆی دزه‌کان دادگایی بکات!
#(چاکه غه‌ریبه): ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌کوژرێت و ته‌رمه‌که‌ی نادۆزرێته‌وه خه‌ڵکی ئاڵایه‌کی
بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن و له‌ته قوماشی زه‌ردو سه‌وز و شینی
پێوه ده‌که‌ن بۆ حاسڵ بونی مراز .
# عه‌لی و ئاکۆ و حه‌سیبه : هێمای ناوی کچ و کوڕی کورده
که له‌گۆڕی به‌کۆمه‌ل کوژه‌کانی ئه‌نفالا ته‌رمیان دۆزراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست