کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مساڵیش کاک مه‌سعودو مام جه‌لال وه‌رنه‌گیران

Saturday, 04/04/2009, 12:00


سه‌نارۆیه‌ک بۆ پاره‌ داران

بێجگه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌شت وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا که‌ پیلان داده‌نێن بۆ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئابوری دنیا، به‌هۆی ئه‌و گێژه‌ڵوکه ئابوریه‌‌ی که‌ به‌و دواییه‌ رووی له‌ ئابووری دنیا کرد، له‌ 1 4 2009 نزیکه‌ی 20 له‌ سه‌رۆکانی وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له‌ له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌و کاک مه‌سعودو مام جه‌لالیش وه‌ک دوو سه‌رمایه‌داری بێ ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی به‌شدار بوونیان دا له‌رێگه‌ی مه‌لیکه‌ی به‌ریتانیاوه‌، مه‌لیکه‌ په‌یامی بۆ کاک مه‌سعود ناردبوو و پێی وتبوو ئێستا سه‌رمایه‌ی تۆ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی من تا من بت بینم، سه‌رمایه‌ی تۆ له‌ ئاستی ئه‌میر ئه‌ندرۆی کوڕم دایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و دابنیشه‌و پێشنیاره‌کانتی بده‌یه‌، ئه‌میر ئه‌ندرۆ و کاک مه‌سعودی بینی و پرسیار و وه‌ڵام ده‌ستی پێکرد:

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: وه‌ک چی پێشوازی له‌ به‌رێزتان بکه‌ین ؟.

کاک مه‌سعود: وه‌ک مه‌لیکی کوردستان.

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: کورد وڵاتی نیه‌ تا مه‌لیکی هه‌بێ و تۆ خۆت به‌ عێراقی داده‌نێی و عێراقیش ده‌وڵه‌ته‌و ده‌ستوری هه‌یه‌و به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ تۆ مافت نییه‌ باسی مه‌لیکی کورد بکه‌ی.

کاک مه‌سعود: باشه‌ وه‌ک سه‌رمایه‌دارێکی کورد وه‌رم بگره‌.

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: من پێم وایه‌ جه‌لال تاڵه‌بانیش وه‌ک تۆ سه‌رمایه‌دارێکی گه‌وره‌ی کورده‌، ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ سه‌رمایه‌ی هه‌ردووکتان بکرێ، دوای ئه‌وه‌ ده‌توانین یه‌کێکتان یان هه‌ردوکتان وه‌ک سه‌رمایه‌دارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا بکه‌ین.

کاک مه‌سعود: من و مام جه‌لال رێک که‌وتوین پاره‌و دارو به‌ردو نه‌وت و ئاو و مڵکو ماڵی ئه‌و به‌شه‌ی خوارووی کوردستانمان له‌به‌ینی خۆمان دابه‌ش کردوه‌و ده‌شتوانین له‌جیاتی یه‌کتر قسه‌ بکه‌ین.
ئه‌میر ئه‌ندرۆ: تاپۆی مڵک و نه‌وت و ئاوی کوردستانتان هه‌یه‌ ؟.

کاک مه‌سعود: ئێوه‌ خۆشبن له‌ دوای 1991 وه ده‌ستمان به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی خواروی کوردستان داگرتوه‌، هه‌موو مۆره‌کان له‌د‌ه‌ست من و مام جه‌لال دایه‌، هه‌ر مڵکێکمان ویستبێ له‌سه‌ر خۆمانمان تاپۆ کردوه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ نه‌وتیان تێدایه‌.

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: به‌غدا حساب بۆ تاپۆکانتان ده‌کات ؟.

کاک مه‌سعود: ئێمه‌و حاکمانی به‌غدا له‌یه‌ک قوتابخانه‌دا په‌روه‌رده‌ بوین و هه‌مومان به‌یه‌که‌وه‌ بڕیارمان داوه‌ هه‌ر یه‌که‌ی له‌شوێنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موشتێک دابگرێت و مڵک و ماڵه‌ به‌نرخه‌کان له‌سه‌ر خۆمان تاپۆ بکه‌ین.

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: باسی نه‌وتی کوردستانت کرد، پێش تۆ سه‌ردار پشده‌ری پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستانی دروست کردو ئێمه‌ نامه‌ی نه‌ته‌و یه‌کگرتوه‌کانمان بۆ وه‌رگرت، بۆ خۆشت پشتیوانیت بۆ پڕۆژه‌که‌ی ده‌ربڕی، چ خه‌به‌ره‌ ئه‌و پیاوه‌تان مراندو خۆتان باسی نه‌وتی کوردستان ده‌که‌ن ؟.

کاک مه‌سعود: سه‌ردار پشده‌ری کۆمه‌نیستانه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد، ده‌یگوت ده‌بێ به‌شی سه‌ردار پشده‌ری و مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و حه‌مباڵێک و جوتیارێک وه‌ک یه‌ک بێت له‌ نه‌وتی کوردستان دا، من و مام جه‌لالیش به‌وه‌ رازی نه‌بوین و بۆ ده‌بێ به‌شی ئێمه‌و حه‌مباڵێک به‌قه‌ده‌ر یه‌ک بێت.

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: پاره‌کانی تۆ و مام جه‌لال چه‌نده‌ و له‌ کوێیه ؟.‌

کاک مه‌سعود: من نامه‌وێ به‌ ژماره‌ پێت بڵێم، به‌ڵام داهاته‌کانت نیشان ده‌ده‌م، خۆ ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و پارانه‌تان بۆ نه‌که‌م که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ به‌ناوی کورده‌وه‌ له‌ وڵاتانی دنیادا وه‌ری ده‌گرین، هه‌ر له‌ ساڵی 1991 وه‌ دوو به‌ دوو له‌گه‌ڵ مام جه‌لال رۆژی پێنج هه‌زار لۆری تانکه‌ر نه‌وت به‌ قاچاخ ده‌فرۆشین و هه‌ندێ رۆژیش ده‌روات بۆ ده‌ هه‌زار لۆری تانکه‌ر، بێجگه‌ له‌ داهاتی نه‌وت به‌ خۆراکه‌که‌، ئه‌مه‌ریکاش له‌پاڵ‌ یارمه‌تی لا به‌لادا، هه‌زارو چوار سه‌د ملوێن دۆلاری پشماوه‌ی نه‌وت به‌ خۆراکه‌که‌ی پێشکه‌ش کردین، خۆشت ئاگاداری له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دامه‌وه‌ ساڵی حه‌وت هه‌زار ملوێن دۆلار له‌ به‌غدا وه‌ر ده‌گرین و سێبه‌شی ئه‌و پاره‌مان بۆخۆمان به‌لا ناوه‌، پاره‌که‌شمان به‌ته‌واوی دنیادا بڵاو کردۆته‌وه‌.

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: باشه‌ ناکرێ هه‌ردوکتان وه‌ک سه‌رمایه‌دارێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی وه‌ربگرین، له‌ تۆ و مام جه‌لال کامتان وه‌ر بگرین ؟.

کاک مه‌سعود: من له‌ مام جه‌لال گه‌نج ترو ده‌وڵه‌مه‌ند ترم، مام جه‌لال یه‌ک دوو مانگێکی له‌ژیان دا ماوه‌، من وه‌ر بگرن.

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: وتیان دارا یاره‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری دیوانه‌که‌ت وتویه‌تی تۆش هه‌زار پێنج سه‌د ملوێن دۆلارت له‌و‌ هاژوهوژه ئابووریه‌ زه‌ره‌ر کردوه‌، ئه‌وه‌ راسته‌ ؟.

کاک مه‌سعود: دارا یاره‌ پیاوێکی هه‌ڵه‌وه‌ڕه‌و هه‌ر له‌ خۆیه‌وه‌ قسه‌ ده‌کات، دورم خستۆته‌وه‌و به‌قسه‌کانی باوه‌ڕ مه‌که‌، به‌ڵام که‌س نیه‌ به‌ پێی خۆی له‌و هاژوهوژه‌ ئابوریه‌ زه‌ره‌ری به‌ر نه‌که‌وتبێ.

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: گوێم لێیه‌ زۆر باسی که‌رکوک و به‌ندی 140 ی ده‌ستور ده‌که‌ن، نیه‌تی شه‌ڕو پێکدادانتان نیه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کانی عێراق ؟.

کاک مه‌سعود: نه‌ک ته‌نها عه‌ره‌بی عێراقی، بگره‌ عه‌ره‌بی هه‌موو شوێنێک من و مام جه‌لال به‌ برای دڵسۆزی خۆیان ده‌زانن، ئێمه‌ین ناهێڵین کورد تۆڵه‌ی خۆی له‌ عه‌ره‌ب بکاته‌وه‌و تا ئێمه‌ش مابین ناهێڵین کورد یه‌ک فیشه‌ک به‌ عه‌ره‌به‌وه‌ بنێ، ئه‌وی ده‌یڵێن هه‌مووی هاژوهوژه‌ بۆ خڵافاندنی خه‌ڵک و پاراستنی دسه‌ڵات و سامانه‌کامان.

ئه‌میر ئه‌ندۆ: باشه‌ کاک مه‌سعود، سوپاس بۆ دانیشتنه‌که‌مان و ئه‌و گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ دایکم و ده‌وڵه‌ت و لیژنه‌ی وڵاته‌ سه‌رمایه‌داره‌کان باس ده‌که‌م.

به‌ڵێ 20 وڵاتی سه‌رمایه‌دار له‌ له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌ و نامه‌ی مام جه‌لال و کاک مه‌سعودیان وه‌ر نه‌گرت، وتیان ئێمه‌ ده‌وڵه‌ت به‌ ئه‌ندام وه‌ر ده‌گرین نه‌ک تاکه‌ که‌سێک که‌ هه‌زاران پرسیارو داوای به‌دوایه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هه‌موو سامانه‌.
له‌نده‌ن
2 4 2009
http://www.kurd-oil.net


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە