ئەو کاتەی رۆژنامە، یان و رۆژنامەنووسێک هەموو بەهایەکی لەدەست ئەدات
Saturday, 08/03/2014, 12:00
2372 بینراوە
ئەو کاتەی رۆژنامەیەک و رۆژنامەنووسێک هەموو بەهایەکی ئەخلـاقی و ئینسانی و ویــــژدانی و پیشەیی لەدەست ئەدات "خەنــــــدان " بە نموونە
كەریم ئەحمد عەبدوڵا ناسراو بە كەریمە ریشە پیاوێکی دڵسۆز و تێکۆشەر ،لە خێزانێکی خەباتگێر و خۆشەویستی سلێمانی و گەرەکی خەباتن .. کەریمە ریشە لە ساڵەکانی هەشتاکاندا بۆ ماوەیەک پێشمەرگە بوو ، عوسمانی براشی بەداخەوە لە شەرەی ناوخۆ و لە ناوچەی شلێر شەهید بوو ..
کەریمە ریشە بەداخەوە چەند ساڵێک بەر لەئێستا لە کارەساتیک دا گیانی لەدەستدا و رۆحی شـــــاد بێت ..
بەدرێژایی ٢٣ ساڵـــ و یادی راپەرین ئەکرێتەوە و تێکرایی راگەیاندنەکان خۆیان پێوە سەرقاڵــــ کردوە تەنانەت هەندێک حیزبــــ بۆ سواڵی دەنگ و جوڵـاندی هەستی خەڵكی بە درێژایی ئەو ماوەیە درێغیان نەکردوە ، بەڵـام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەمساڵــــ کە ناوی کاک کەریمی رەحمەتی لە دوای ٢٣ ساڵــــ وەک خاوەنی یەکەم فیشەکی راپەرین لە سایتی خەندان و کەناڵی کوردساتەوە هات بە مەرجێک نە کاک کەریم رۆژێک تا لە ژیان دا مابوو باسی ئەوەی کردبێت یان باسکرابێت ، ئەکرێت بزانین ئەگەر ئەمە تەنها چەواشەکــــــاری و شێواندنی راستیەکـــــان نیە وەک شێواندن و تێکدانی هەموو بەها ئەخلاقی و کۆمەڵـاتی و رەسەنایەتتەکانی کۆمەڵگـــــــــــــایی کوردی لەماوەی دەسەڵـاتدارێتی ٢٣ ساڵ لە حوکم رانیدا ، بۆچی تاکو بەرێزیان لەژیــــــــــــــان دا مابوو کە سێک یان خــــۆی باسی ئەوەی نەکردوە ، ئایا ئەمە تەنها درۆ کردن و چەواشەکـــــاری نیە بەناوی کاک کەریمی رەحمەتی و خێزانە تێکۆشەرەکەیــــانەوە ، کە ئەوەندەی لێدانە لە کەسایەتی ئەو تێکۆشەرە نیو هێندە خزمەت بە خەباتی رابردوویی و هەڵوێستی خێزانە کورد پەروەرەکەیانەوە ناکــــات ، چونکە گەرەکی خەبــــات و سەرشەقام و بەشی هەرە زۆری خەڵکی راپەرینی سلێمانی ئەزانن ، کە کێ خاوەنی یەکەم تەقەو فیشەکی راپەرین بوو ، کە بنەماڵەی کەریمە ریشەی رەحمەتیش ئەو راستە باش ئەزانن ، راستە کاک کەریم دەورێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە راپەرین دا و بەو پێیەی پێشمەرگەیەکی دێرن و ستەمی دەسەڵـاتی بەعسی چەشتبوو ، بەڵـام لە دوای چارەکە سەدەیەک ناوهێنانی و لەپاش مردنی وەک خاوەنی یەکەم فیشەکی راپەرین ئەمە چگە لە مەرامكی گڵـاو و کارێکی نا ئەخلاقی و نا پیشەیی شتیکی تر نیە ...
سڵـاو لە گیانی پاکی تێکرای شەهیدانی راپەرین و کاک کەریمە ریشە
سڵـاو لەو قارەمانانەی کە دەسەڵـاتی بەعسیان لەو شارە راماڵی
سڵـاو لە خاوەنی یەکەم تەقەی راپەرین ، سەربەرز و سەرکەوتوو بیێت
روورەشی بۆ ئەوانەی کە بێباکن بەرامبەر بە شێواندی راستیەکــــان و گێرانەوەی مێژوو بەم شێوەیە و ئەوانەی ئامانجی راپەرینەکەیان لەبار برد ...
فەرموون لەگەلـــ یەکەم راپۆرتی سالی نەوەدەکـــــــــــــانی کەناڵی گەلی کوردستان بە کامێراو بەداواداچونی خواڵێخۆشبوو :" ئـــــازاد خانەقینی " جوانەمەرگ لەناو خەڵک و هاولـاتیانی گەرەکی سەرشەقام دا ئەنجامی داوە .
ئەو کات خەندانێش ئەزانێت چ بێویژدانیەک و کارێکی نا ئەخلاقی و ناپیشەیی کردوە و چ غەدرێکی لە خاوەنی یەکەم فیشەکی راپەرین لە " ئــــازادە رەش " کردوە ....
لینکی یەکەم ؛ راپۆرتی تەلەفزیونی گەلی کوردستان " سالێ ١٩٩٦
لینکی دووەم :
تەلەفزیونی زەحمەتکێشان ساڵی نەوەدەکـــان
تازەترین دیمانەی ئازادە رەش لەکەڵ nrt
ئەمەش لینکە چەواشەکـــــاریەکەی خەندان لە داویی چارەکە سەدەیەک لە راپەرین ئاوا مێزوو و روداوەکـــــــــــــــان بۆ نەوەکانمان ئەهێرێتەوە
نەوزاد کەریم
٨ / ٣ / ٢٠١٤