زادەی سروشتم
Thursday, 08/09/2011, 12:00
لەپاش داگیركردنی عیراق ووتراوە كە ئەوكات وام پیشبینی دەكرد ڕێبەرانی كورد و تەنانەت بەشێك لە خۆرئاواش لە گەڵ جیابوونەوە و دروستكردنی دەوڵەتی كوردستاندا بن بەڵام ئەفسوس
لەكام بیاباندا كەوێكتان بینی بفڕێ بۆ ئاسمان ؟
لەكام زۆزاندا حوشترێكتان دی بچێتە كێوان ؟
ئەی بۆچی لێرە لەم نیشتیمانە
زۆر سوك و ئاسان كەو و حوشترتان خستە یەك لانە!
ئەی بۆ پێدەشتان خستە دامێنی هۆڕەكانەوە ؟
تا تێر ئاو ببن ؟ كاتێ كە دیمان لە تینوا خنكان !
یان دارخورماتان خستە ئامێزی چیاكانەوە ؟
تاهۆگرببن ؟ خۆ نەك ئاوێزان
دیمان لەسەرمان ڕەق ئەبوونەوە !
كوا كەشی خورما و گوێز هەمان كەشە
یاخود بەریان لەلای گشت كەسێ وەكو یەك خۆشە ؟
كوا زەمینیان هەمان زەمینە ؟
یاخود تامیان وەك یەك شیرینە ؟
من هەرگیز ناڵێم كە گوێزەبانە
فێڵی دوژمنە و دەستی تاوانە
گردبوونەوەیان لەسەر سینیەك
خۆشی بەخشینە مانای ژیانە
بەڵام خۆت بڵێ تۆ هەرگیز دیوتە كەوا دارگوێزێ
لەوێندەر بڕوێ و بەری وابكا ؟!
یا دارخورمایە ئالێرە بڕوێ و
بەری شیرینی وەها دەربدا
كە سروشت جیابێ بۆ من جیا نەبم
بۆچی تاوانە گەر دەستلەملی سروشتم ببم؟
2003
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست