کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (ی.ن.ک) ئه‌م سه‌روه‌ته‌ت له‌کوێ بوو؟!.

Tuesday, 31/05/2011, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست:
ده‌به‌نگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌وه‌دایه‌ خۆشیان نازانن چۆن پاساو بۆ دزی فه‌سادیان بێنه‌وه‌ ، عیماد ئه‌حمه‌د جگه‌ له‌وه‌ی له‌هیچه‌وه‌ بوه‌ به‌م پیاوه‌ کاتێک له‌فیرارێوه‌ چوه‌ ناو یه‌کێتی و له‌کێشه‌ی کوتله‌ کوتله‌و ، پاشان بوونه‌ ئاش و کار کردن له‌گه‌ڵ ئیتڵاعاتی ئێران و خه‌تی تاڵه‌بانی چاکتر بڵێین پیاوی تاڵه‌بانی و سیخوڕی کردن به‌سه‌ر هاو ڕێکانێ وه‌ و ئیستاش ده‌م ڕاستی یه‌کێتی و قسه‌ش له‌سه‌ر خه‌ڵک و به‌رده‌رکی سه‌راش ده‌کات ، ئه‌م دزه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌ڵێ : كەواتە پێتانوایە، هێنانی ئەو هێزانە، خێری تێدا بو بۆ سلێمانی؟
عیماد ئەحمەد: بێگومان، بڕوام وایە كە خێری تێدابو بۆ كورد و شاره خۆشه‌ویسته‌که، كە تەشەنەی نەكردو ئینفلاتی ئەمنی نەبو.

لەبەردەركی سەرا، داخوازیی رەوای تێدابو، بەڵام خەڵك هەبو كە دەیوت، پارەمان پێ نییە، بۆناچێت ئیش بكات و پارە پەیدا بكات، یانی لەم وڵاتەدا ئیش نییە تا خەڵك بتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت؟ ئه‌م دزه‌ خانویه‌کی له‌ به‌ختۆکه‌ کردوه‌ دووملیۆن دۆلاری تێچوه‌ ، ئه‌م پیاوه‌ ترسنۆکه‌ که‌ ناوێرێ بچێته‌وه‌ خانه‌قین ، له‌ئه‌قاری خاوه‌نی مه‌له‌گایه‌که‌ ، خانوه‌که‌ی به‌ختۆخه‌ی ی لای شه‌ده‌ڵه‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌یبینن دووملیۆن دۆلار ده‌وری به‌سیم گیراوه‌ ، سه‌گی ئیسرائیلی کڕیوه‌ پاسی ده‌که‌ن ، له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی سبه‌یدا ده‌ڵێ کاتێ خه‌ڵک له‌به‌رده‌رکی سه‌رابوو ئه‌ژنۆمان نه‌شکابوو ، به‌ڵام ئێمه‌ ئاگادار بووین چۆن سێ سێ و چوار چوار به‌رپرسه‌ فه‌ساده‌کان لای یه‌ک ده‌مانه‌وه‌ و شه‌ویان به‌سه‌ر ده‌برد و له‌سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسان ، شه‌رمه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی ئۆپۆسیسیۆن که‌ ده‌روازه‌ بۆ ئه‌م پیاوه‌ خائینانه‌ ئاواڵه‌ ده‌کاته‌وه‌ قسه‌و سوکایه‌تی به‌خه‌ڵکی سلێمانی بکات و خۆشیان واده‌ر خه‌ن که‌ دڵسۆزی ئه‌م شاره‌ن ، شه‌رمه‌زاری شه‌ بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی که‌ مه‌دالیای سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ یان داوه‌ته‌ ئه‌م دزه‌ ترسنۆکه‌ . فه‌رموون خانوه‌ دوو ملیۆنێکه‌ ببین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە