قه‌سته‌ره‌ی دڵ شوێنێك بۆ داڵده‌دان
Monday, 16/12/2013, 12:00
1233 بینراوە
ساڵانێكه كێشه‌و گیر‌و گرفته ناوخۆییه‌كانی به‌شی قه‌سته‌ره كپ بوونه‌ته‌وه و هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك پێكهاتبوون و ده‌رده دڵه‌كان كۆتاییان پێ هاتبوو .
به‌ڵام له‌وه ده‌چێت ئه‌مه به دڵی هه‌موو كه‌سێك نه‌بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێكدا ترس و بیم دروست بكات بۆیه هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌رانه‌وه بۆ دۆخی نه‌شیاوی جاران ده‌نرێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك مه‌به‌ستیان بیت و پێیان خۆش بێت بچنه‌وه ئه‌و قاڵبه ته‌قلیدییه قێزه‌ونه .
له‌م ماوه‌یه‌دا نیان خانی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و سه‌نته‌ره پاش ئه‌وه‌ی له شه‌رێكدا دۆراندی و جاسوسێكی خۆیی له‌ده‌ست دا‌و نه‌یتوانی دیفاعی لێ بكات كه له لایه‌ن قادری به‌ریوه‌به‌ری كارگێرییه‌وه له پۆست و شوێنه‌كه‌ی لا برا .
بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی خزانده ناو قه‌سته‌ره‌و له‌رێگه‌ی دكتۆر ئارامه‌وه ئیقامه‌ی بۆ وه‌ر گرت و به‌مه‌ش وورده وورده نیان خان توانی ساردی بخاته‌وه نێوان ئه‌و دكتۆره‌و كاك قادر و پێ ده‌چێێت هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌ره‌و گرژی بێت و ئه‌و بنیاته‌ی چه‌ند وه‌خته هه‌ردوو ته‌ره‌ف له ئاشتی دا ناویانه نیان خان بیروخێنێت و جارێكی تر ئه‌وان بكه‌ونه‌وه شه‌ڕو ئاژاوه‌و ئه‌میش له دووره‌وه سه‌یریان بكات و جار جاریش په‌نا به‌رێته به‌ر وه‌زیره تاقانه‌كه‌ی بۆ ناوبژیوانی و خۆ هه‌ستانه‌وه له‌و شكسته‌ی تێ‌ی كه‌وتووه .
بۆیه هیوادارین ئه‌مجاره دكتۆر ئارام به ووریاییه‌وه هه‌نگاو بنێت و رێگه نه‌دات ببێته دارده‌ستی نیان و خۆی نه‌خاته‌وه ناو شه‌رێكی نه‌خوازراو .
له ئیستادا پێویستی به‌و كارمه‌نده نییه هه‌تا شه‌ری له‌سه‌ر بكات بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه له‌و به‌شه و پاراستنی بێ لایه‌نیه‌تی كه هه‌ر ئه‌وه‌شی لێ چاوه‌روان ده‌كرێت .
دووباره هیوادارین هه‌موو لایه‌ك عاقلانه ره‌فتار بكه‌ن و هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بكه‌ن و رێگه‌ی ئاشتیانه هه‌ڵبژێرن