کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوسەروكی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی: با ئاكەپەو دەوڵەت، ئێمە تێكەڵی خۆیان نەكەن، ئێمە پارچە نابین، بەڵكۆ بەهێزتریش دەبین

Saturday, 07/11/2009, 12:00


حكومەتی ئاكەپە، هەولدانەكان گوایا بۆ چارەسەری پرسی كورد دەباتە پەرلەمانی توركیا. لە جڤاتی گشتی پەرلەمان دا، دوو بژار لە ئارادایە؛ یان ئەوەتا بە لێدوانە دیماگۆگیەكان درێژە بە پرۆسەكە بدرێت یان ئەواتا دەبێت رێ لە بەردەم سیاسەتی دیموەكراتی دا بكاتەوە.
بەڵام ئەنجامی كۆبونەوەی بەرپرسانی ئاكەپە، دەریخست، ئاكەپە لایەنگری بژای دووەمە.
هاوسەرۆكی دەتەپە ئەمینە ئایناش لە بارەی هەلویستی ئاكەپەوە بە توندی نارەزایەتی نیشان دا و ووتی: ئەرگەر ئێوە ناتوانن بچنە ژێر باری پرۆسەكەوە، ئەوا لە پرۆسەكە بكێشنەوە. دوێنی ئەردوغان بەر لە كۆبونەوەی پەرلەمان، لە گەڵ وەزیرانی ئەندامی كۆنسەی ئاسایشی نەتەوەیی كۆبویەوە. لە رۆژنامەكانی نزیك لە حكومەت دا، ئەمرۆ سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبونەوەكە زانیاری بڵاو كرایەوە.
لە گەڵ ئەوەی كە دزانرێت كە لایەنی كوردی لە پیناوی ئاشتی دا، ئیرادەی خۆی نیشان داوە و لەم دوایانەش دا گروپەكانی ئاشتی ناردەوە، بەڵام زانیاری و بانگەشەكانی ئاكەپە لە كۆبونەوەكەی دوێنی دا، پرۆسەكە هەڵدەوەشینەوە. رۆژنامەكان بانگەشەیان كرد، چوونەوەی گروپەكانی ئاشتی بەردەوام دەبێت و هەروەها دەیانەوێت ناكۆكی و دووبەرەكی بخەنە نیوو رێزەكانی دەتەپەوە. لەو بارەوە هاوسەرۆكی دەتەپە ئەمینە ئاینا، وێرای نارەزایەتی توند، رایگەیاند:
با ئیمە تێكەڵ بە خۆیان نەكەن و لە بڕی ئیمە بڕیار نەدەن، ئێمە پارچە نابین، لە كاتێك دا ئێوە سەر قاڵی پیلانگێرین، ئێمە لە یەك نزیك تر و بەهێزتر دەبین. ئێوە لە دەتەپە مەترسن، ئیمەو لەگەل گەلانی توركیادا بێ ئەوەی كە كەس بكوژرێت، توركیا دیموكراتی دەكەین و پرسی كورد بە شێوەیەكی باش، چارەسەر دەكەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە