نەبوونى پاركى ئۆتۆمبیل گرفت بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروست دەكات
Saturday, 24/11/2012, 12:00
سەروەر قەرەداغى
شارۆچكەى دەربەندیخان یەكێكە لەوشارۆچكانەى فراوانیەكى بەرچاوى بەخۆیەوەبینیوە لەڕوى دانیشتوان و هەروەها زیادبوونى ڕێژەى ئۆتۆمبێل, نەبوونى پاركى ئۆتۆمبیل لەم شارۆچكەكەدا قەرەباڵخیەكى ئێجگار زۆرى دروستكردووە, بەشێوەیەك هەندێك جار ئیش و كارى هاوڵاتیانی ڕاگرتوە, هاوكات زۆرێك لەشۆفێران لەوەناڕازین كەبەهۆى نەبونى پاركى ئۆتۆمبێلەوە بەنایاساى دەوەستن و غەرامەدەكرێن بۆئەم مەبەستەچەند چاوپێكەتنێكمان لەگەڵ چەند كەس و لایەنێك ئەنجامدا.
-(ئامانج احمد) كەیەكێكە لەشۆفێرانى شارۆچكەى دەربەندیخان وتى: بەشیوەیەكى بەرچاو قەرەباڵخی ئۆتۆمبێل لەشەقام و بازاڕى شارۆچكەكەدا بەدى دەكرێت, ئەو قەرەباڵخیەى گێڕایەوە بۆ نەبونى پاركى ئۆتۆمبێل لەشارۆچكەكەدا و وتیشى هەندێك لەو شۆفێرانەى دێنە بازاڕەوە ئیشیان لەبازاڕەكەدا دەڕوات, هەندێك دوكاندارمان هەیە شۆفێرن ماڵیان (50) مەتر دورە لەبازاڕەوە كەوە ئۆتۆمبێلەكەیان دێنن لەبازاڕەكەدا دەى وەستێنن, یەكێك لەوانە خۆمم ماڵمان (50) مەتر دورە لەبازاڕەكەوە ئۆتۆمبێلەكەم دێنم لەبازاڕەكەدا دەى وەستێنم, كەئەمانە هەمووى هۆكارن بۆئەوەى قەرەباڵخى لە بازاڕەكەدا دروست ببێت وتیشى داوام لەلایەنى پەیوەندیدار ئەوەیە كەپاركی ئۆتۆمبێلمان بۆدروست بكەن.
- (كەمال عبدلرحمان) یەكێكە لەدوكاندارەكانى ناوبازاڕى شارۆچكە كەو وتى: قەرەباڵخی ئۆتۆمبێلەكان ئێجگار زۆرە لەناو بازاڕەكەدا و بەشێوەیەكیش كەم تا زۆر ڕێگرى بۆ ئیشوكارەكانى هاوڵاتیانى شارۆچكەكە دروستكردوە, ئەگەر پاركی ئۆتۆمبێل لەنزیك بازاڕدا داروست بكرێت ئەوا دەبێتە چارەسەرێك بۆكەمكردنەوەى ئەو قەرەباڵخیانە.
- (ملازم ڕێژن بورهان) بەڕێوەبەرى بنكەى هاتوچۆى دەربەندیخان وتى:
یەكێك لەگرفتەسەرەكیەكانى هاتوچۆى شارۆچكەى دەربەندیخان نەبونى پاركى ئۆتۆمبێلە ,كەئەمەش قەرەباڵخیەكى ئێجگار زۆرى دروستكردوە بەتایبەت لەبازاڕى شارۆچكەكەدا كەبوەتە هۆى بێزاركردنى هاوڵاتیان, هەندێك جار ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە لەبازاڕدا بوەستن و لەلایەن كارمەندانمانەوە ئیجرا ئاتیان لەگەڵ دەكرێت, شۆفێرانیش ناچار دەبن ئۆتۆمبێلەكانیان لەكۆڵانەكانى نزیك بازاڕ بوەستێنن, ئەمەش بێزارى لاى هاوڵاتیان دروستكردووە و زۆرجار لەم حاڵەتانەدا ناچار دەبین فولكەكان چۆڵ بكەین و كارمەندەكانمان بكەین بەگەڕۆك بۆئەوەى ئەوقەرەباڵخیانە كۆنترۆڵ بكەین,
بەڕێزیان باسى لەچارەسەرى ئەو كێشەو گرفتانەكردو وتى:
بەدروستكردنى پاركى ئۆتۆمبێل لەنزیك بازاڕى شارۆچكەكە ئەوقەرەباڵخیانە كەم دەبێتەوە و ئاماژەى دا بەهەوڵەكانى حكومەت و و وتى:
لەڕێگەى قایمقامى شارۆچكەى دەربەندیخان و ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتى تاپۆ و شارەوانى دەربەندیخانەوە ئیش لەسەرئەوەكراوە ئەوخانوانەى شیاون بۆپاركى ئۆتۆمبێل لەلایەن حكومەتەوە بكڕرێت و بڕوخێنرێت و بكرێت بەپارك,
بەدروستكردنى پاركى ئۆتۆمبێل قەرەباڵخى ناوشار كەم دەبێتەوە و ئەوگرفتانەى كەئێستا توشى هاوڵاتیان و شۆفێران و كارمەندانى هاتوچۆدەبێتەوە لەداهاتودا نامێنێت.
شایەنى باسە ژمارەى ئۆتۆمبێل لەم سنورەدا لەزیاد بوندایەو ئەگەر پاركى ئۆتۆمبێل دروست نەكرێت ئەواكێشەكە بەرەو گەورەبون دەچێت ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست