هونه‌رمه‌ندانی موعته‌مید کامانه‌ن؟
Sunday, 27/11/2011, 12:00
خالید ره‌شیدی شێوه‌کار که به ناوی ئه‌سلی خالیدی ره‌شه لیمۆی پێ ئه‌لین ئه‌وانه‌ی خه‌لکی سلیمانین ده‌زانن ئه‌م سیخوره هه‌تا که‌وتنی سه‌دام له به‌غداد بوو وه به‌عسیه‌کی موحسه‌ن بوو، زۆربه‌ی تابلۆکانی له‌لایه‌ن ژنه عه‌ره‌به‌که‌یه‌وه دروست ده‌کرێن که خانمێکی عه‌ره‌بی به‌توانایه، ده‌زگای پاراستن هه‌ر زوو ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و خالییدی ره‌شه لیمۆی کرده موعته‌میدی خۆی و له ئوتیلی چوارچرا داینا بۆ تۆمار کردنی ده‌نگی میوانه‌کان و وینه‌گرتنیان، خالید 3 سال له‌مه‌و به‌ر به سینارێویه‌ک چوه به‌غا هه‌ر له‌رێگه‌ی هاوڕی به‌عسیه‌کانی پێشوی سینارێویه‌کیان دروست کرد، گوایه تێرۆریسته‌کان فراندوویانه ، هونه‌رمه‌ندی تیکۆشه‌ری پارتی هه‌ڵکه‌وت زاهیر فریای که‌وت، که گوایه داوای ده‌فته‌رێک دۆلار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بکرێت، ئه‌ویش چووه لای سه‌رۆک وه‌زیران نێچیروان بارزانی به چاو تروکانێک بۆی سه‌رف کردن، پاره‌که‌یان بۆ نارد به‌و جۆره هاته‌وه بۆ هه‌ولێر، خوا ئەزانێت ئەم سینارۆیە هەڵکەوت و کاک خالید سەرو چەندیان بەرکەوت؟
ئه‌م به‌ناو هونه‌رمه‌نده خاینه،3 مووچه وه‌رده‌گرێت، یه‌کیان وه‌ک ریزلێنان ، ئه‌وی تر له په‌یمانگای هونه‌ر له هه‌ولێر، جگه له هه‌ر راپۆرتیک که ده‌یگه‌یه‌نێت پاره وه‌رده‌گرێت، ده‌رگای که‌ناله‌کانی ته‌له‌فزیۆن، راگه‌یاندن هه‌مووی له سه‌ر پشتە به‌مه‌رجێ له‌ناو شاری هه‌ولێر زۆر هونه‌رمه‌ندیی شێوه‌کار به‌رز و به‌توانا هه‌ن، به‌ڵام هیچیان هینده‌ی ئه‌م سیخوره سوودمه‌ند نه‌بوونه بۆ پاراستن، به ماوه‌ی 2 سال هینده‌یان پاره به‌م سیخوره داوە، هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌کانی شاری هه‌ولێر به محمه‌د عارفیشه‌وه، که جوه ره‌حمه‌تی خوا به بی ئیمکانی 50 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری ترمان هه‌یه، که به هی چ جۆریک وه‌ک ئه‌م لیمۆیەی پاراستنیان بۆ نه‌کراوە، به‌داخه‌وه که سیخوری له هه‌ریمی ئیمه‌دا هه‌موو سنوریکی به‌زاند، بفه‌رموون چۆن له هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵدا جاسوسیان دروست کرد، به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان هونه‌رمه‌نده خۆ فرۆشه‌کانیان کردوه به ئامانج بۆ وه‌رگرتنی زۆرترین زانیاری، حاکم قادری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌منی سلیمانی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی که دێته سوید ده‌چێته ماڵی هونه‌رمه‌ند (کوردستانپۆست ناوەکەی سانسۆرکرد، چونکە بەڵگە نییە بۆ ئەو سەردانە) ئایا ئه‌مه سوتفه‌یه؟ که ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاریی، خه‌ریکی زانیاریی وه‌رگرتنن له‌م هونه‌رمه‌ندانه؟ به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت که هه‌موو هونه‌رمه‌ندان خۆیان فرۆشتبیت ، بەڵام بۆ خۆی جێگای گومانە، نووسەر و هونەرمەندی بە هەڵویست ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک دەست نەخەتانە نێو دەستی ئەم ناپاکانەی کوردەوە، به داخه‌وه گه‌نجێکی وه‌ک هه‌ردی سه‌لاح و براکه‌ی ئه‌وانیش چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌سته‌که‌یان که‌شف کرا، که خه‌ریکی سیخورین بۆ پاراستن، (ن.) به‌داخه‌وه ئه‌ویش له‌فه‌رمانده‌یی چه‌ند موچه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه ئه‌و ناوه دیارانه‌ی ناو ده‌زگاکانی موخابه‌راتی کوردین.
ئەم جۆره سیخوریه له‌سه‌رده‌می هیتله‌ر و ستالینه‌وه ده‌ستی پیکرد بۆ باشترین موعته‌مید، که هونه‌رمه‌ند له‌به‌ر پیگه‌ی کۆمه‌لایه‌تیی و هه‌بوونی زۆربه‌یه‌ک که گویگریانن ده‌توانن زۆرترین زانیاری پیشکه‌ش بکه‌ن، له‌گه‌ل لیبوردن بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که ئه‌م بابه‌ته ئه‌بینن. هیوادارم نه‌بیته هۆی بریندارکردنی هه‌ستی هونه‌رمه‌نده به هه‌لوێسته‌کان ئه‌وانه‌ی که له‌به‌ره‌ی خه‌لکین و هیج ده‌زگایه‌ک نه‌یتوانیوه تا وه‌کوو ئیستا بیانکاته موعته‌میدی و سیخوری خۆیان که له‌پیناوی پاره‌و ساماندا هه‌موو شتیک ده‌که‌ن.
ئه‌م ووتانه‌ی نوسیوومن ئاماده‌م له‌روو به‌روی دادگایه‌کی بیلایه‌ن بیسه‌لمینم که یه‌ک ووشه به‌بێ به‌لگه نه‌نوسراوه له‌م نوسینه‌دا.
کوردستانپۆست: ناوی دوو هونەرمەندی سڕییەوە، چونکە ناکرێت ئەم بەڕێزە ناوی خۆی ئاشکرانەکات، کەچی بڵێت ئامدەم لەبەر دەم دادگادا بیسەلمێنم. کە پیویستە لە پێشدا ناوی خۆی ئاشکرابکات، ئەوسا ئامادەیی پیشان بدات بەرامەبەر بە دادگا.سامان ،س
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست