بەڵێ هەق نییە لیستى گۆڕان ئەم هەڵانەى بەسەردا تێپەڕێ..!
Monday, 25/05/2009, 12:00
خەڵكێكى زۆر پشتیوانیان لە نووسینەكەى كاك نەژادى حاجى برایم كرد كە لە سەر بەڕێز (كوێستان محمد)ى نوسیبوو ،دەربارەى كاندید كردنەوەى لەلایەن لیستى گۆڕان..بۆ هەمان مەبەست ودڵنیا كردنەوەى برادەرانى (گۆڕان) كە پێویستە حساب بۆ خواستى جەماوەر بكەن و جارێكى تریش بەڕابردوى ئەو خاتونە بەڕێزە دابچۆنەوە و ئینجا بڕیار بدەن شایستەى ئەوەیە كەسێیەم ناو بێت لەلیستى گۆڕان یان نا..؟ لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێز بۆ ئەو خاتونە.
بەڕێز (كوێستان محمدعبدللە) كە ئێستا سێیەم ناوى لیستى گۆڕانە و پێش مانگێگ سەرۆكى لیستى فراكسیۆنى سەوز بوو لەپەرلەمانى كوردستان، هیچ هەڵوێستێكى گۆڕانخوازى تێدا نەبووە و لەگەڵ لیستى زەردا بەردەوام هاوڕابووە و خۆشەویست وگوێ لەمستى سەرۆكى پەرلەمان بووە و بەموو لەبڕیارەكانى (عدنان مفتى لاینەداوە. پەیوەندیى توند و تۆڵ بووە لەگەڵ مەكتەبى سیاسیى (یەكێتى) و تاڕادەیەك دژایەتى ڕیفۆڕمەكانى كردووە...هەموو دنیاش دەزانێ (كوێستان محمد) لە سەربانگهێشتى تاڵەبانى كرایە سەرۆك فراكسیۆن و لەشوێنى بەرێز عوسمان بانیمارانى كە لە سەرۆكى فراكسیۆن لادرا لەسەر یاساى نەوت و غاز، كاك عوسمان لەسەر ڕاستگۆیى و هەقگۆیى لادرا (سەیرە بۆ كاك عوسمان بەردەوام لە بەرەى گۆڕان بووە كەچى سێیەم ناو نییە، بۆ كوێستان خان تاكاتى كاندیكردنى خەتى گشتى بووە، كەچى ئێستا سێیەم ناوە؟).
خۆزگە دەمانزانى كاندیدكردنەوەى (كوێستان محمد)لەسێیەم ناوى لیستى گۆڕان نهێنیەكەى چییە و چونكە دروشمى گۆڕان پەیامەكەى گەورەیەو،هەقە حساب بۆ خواستى خەڵك ..بۆ ئایندەى گۆڕان بكرێت! ڕۆژانە تیڤى (knn) و ڕۆژنامەى (ڕۆژنامە) باس لەكۆمەڵێك پێوەر دەكرێت كە ئێستاش لە ئاست ئەم واقیعە واقعێكى تر دەبینین.. ئەمەش پرسیارێكە ، یا پێویستە پێداچونەوە بكرێت ، یا پرسیارەكان وەڵامیان دەوێ..!؟
دارا محمد - ڕانیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست