مردوو پەرست
Friday, 05/07/2013, 12:00
1475 بینراوە
سەیر نیە ئێمەش مردوو پەرست بین
ئێمەش بە گیانی مردوو پەیوەست بین
چونکە هەزاران سالە مردوو دەپەرستین
مردوەکانمان بڕیار دەدەن
بە چارەنوسمان یاری دەکەن
مردوەکانمان دەبێ لەگەلمان بن
لە نان خواردن
لە ناو جێگا لەکاتی نوستن
لە قەد دیوارەکان دا لە پێش چاومان بن
لە ئەندێشەمان ، لە تەفکیرمان
بۆ وەدەست هێنانی نانی رۆژانەمان
ئەگەر ئەوان نەبن ئێمە هیچین
بێ زمان بێ چاو بێ دەست ،بێ قاچ ئیفلیچین
مردوو لەلای ئێمە زیندوە
زیندوش مردوە
مردو بشمریت نامرێت هەر زیندوە
زیندوش چەند زیندوو بێت هەر مردوە
لە لای ئیمە شەرمە ، نەنگە، گەر بلێین گەورەکانمان دەمرن
لەلای ئێمە دەبێ مردوەکانمان زیندوو ، پیرۆز ڕاگرین
میللەتێکی مردوو پەرستێن
بێ هەست و نەستین
هەلپەرستین
دواکەوتو و کۆنەپەرستین
لەلای ئێمە سەیر نیە سەرکردەیێکی مردووبڕیار بدات
چارەنوسی میللەت دەست نیشان بکات
لەلای ئێمە سەیر نیە زیندوەکانمان گێرەشێوێن بن
مردوەکانمان ڕابەر، پیرۆز، زیندوو،خاوەن بڕیار، بە گوڕوو تین بن
لەلای ئێمە سەیر نیە مردوەکانمان وەک بتەکان
وەک بەردوودارە بێ گیانەکان
بەرز و پیرۆز ڕایان گرین
کڕنۆشیان بۆ بەرین
پێش هەزاران سال
کڕنۆشیان بۆ مردوو بۆ بت دەبرد
خێر و سەدەقەیان بۆ دەبرد
دەمان گوت چ مرۆڤێکی کەم عەقل و گوێ درێژ بوون
هەموو شتێک بوون تەنها مرۆڤ نەبوون
کەچی پاش هەزاران سال
ئێمەش کوشتی بۆ مردەکانمان سەردەبڕین
تەقەی خۆشی و ئاهەنگ و شادی بۆ دەگرین
تەمەنی خۆمان و مندالمان
دەخەینە سەر تەمەنی سەرکردە مردوەکانمان
دەلێین هەرچی هەمانە
لە چاوی مردوەکانە
ئەگەر ئەو مردووانە نەبن
چارەنوسمان لە قەیرانە