کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماسی گرتن بە بی شه‌ڕواڵ تەربوون نابیت.

Tuesday, 12/04/2011, 12:00


خۆبیشاندانەكان لەرۆژانی هەوەل زۆر جۆش و خرۆش و گەرم و گوری و حەماسی گەرمی پیوە دیاربوو هەلبەتە تا بەرلەماوەیەك لەمەوبەریش گەرم و گوری پیوە دیاربوو بەلام وا دەردەكەویت بەگویرەی ووتەی چاودیرانی سیاسیش خۆپیشاندانەكان بەرەو هیور بونەوە و خاو بونە و هەنگاو دەنین بەتایبەت لەدوای ئەوەی لەهەولیر هەم جەماوەر و هەم ئۆپۆزسیۆن شكستی گەوەرەیان خوارد و ئەوەی چاوەروانیان دەكرد كەبكریت لەهەولیر وادەرنەچوو؟.
من سەیرم پیدیت ئەمرۆكە مرۆڤی كوردی ئیمە بۆهیندە بیئیرادە بووە؟ راستە دەستەلاتی كوردی تائاستیكی زۆر لەم چەند سالانەی حكومرانیدا كۆششی زۆری بۆ بێ ئیرادەكردنی تاكی كورد كرد و لەناخەوە تیكی شكاند و بەپارە و پول و وەزیفە هەموو پرۆزی و بنەما ئەخلاقیەكانی كۆمەلگای تیكشكاند بەلام ئەمە ئەوە ناگەیەنیت كەكەسیك نەبیت خاوەن ئیرادە و خاوەن هەلویستی جددی بیت لەشاری هەولیری قەلاو منارە!؟ من دلنیام بەسەدان و بەهەزارن كوردی دلسۆز و خاوەن ئیرادە هەنە بەلام پیویست دەكات ئامادە سازیی و یەكخستنی ئیرادەكانیان هەنگاوی بۆبنریت لە ریكخستنیكی بەبەرنامەی توند و تۆل و ئیدراك كردن بەو ئەنجامە خراپەی ئایندەی ئەم راپەرینە جەماوەریە كەخەون و هیواو ئاواتی سەرجەم میللەتی كوردی لەسەرە. جا ئەگەر درك بەو ئایندە رەشە بكریت لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و جەماوەرەوە ئەوا ئەم رەوشە بەرو ئەم چەق بەستنە نەدەچوو بگرە لەمیژیش بوو خۆبیشاندانی جەماوەری هەرە گەورە لەهەولیری خۆشەویستدا پیك دەهینرا و فشاری هەرە گەورە لەسەر دلی حكومەتە مەهزوزەكەی هەریم دروست دەبو و بەناچاریش چۆكی پیدا دەهینرا و داواكاری و داخوازیەكانی جەماوەریش وەدی دەهات , بەلام ئەم هەنگاوەش هەلبەتە فیداكاری و خەبات و كۆشش و گیان بەختكردتنی دەویت وەك پیشینان گوتوویانە :(ماسی گرتن بەبی شه‌ڕواڵ تەربوون نابیت).؟؟؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە