کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناپاکییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییی نوێی جه‌لال تاڵه‌بانیی له فرۆشتنی پترۆلی کورددا

Thursday, 23/07/2009, 12:00


با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ستپێبکه‌ین و به تاکی کورد بڵێین: نه‌وتی کورد بۆ کێیه؟ بۆ ده‌سته‌ڵاته سه‌رکووتکه‌ره‌ یه‌ک له‌دوای یه‌ک هاتووه‌کانی ئێراق یان بۆ کورد؟ تاڵه‌بانییش یه‌کێکه له‌و سه‌رۆکانه‌ی، که له‌دوای سه‌رۆکه سه‌رکووتکه‌ره‌کانی ئێراقه‌وه هاتووه، وه‌ک سه‌ددام حسین. هه‌موو سه‌رۆکه‌کانی ئێراق سامانی ئێراق و کوردستانیان بۆ گیرفانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان زه‌وتکردووه، جه‌لالیش یه‌کێکه له‌وان.

نه‌وتی ته‌ق ته‌ق یان هی هه‌ر پارچه زه‌وییه‌کی ئه‌م نیشتیمانه هه‌تکراوه‌ی ئێمه، به ته‌نها موڵکی کورده و هی هیچ که‌سێکی تر نییه‌. ئه‌م نه‌وته، سامانه سروشتییه موڵکی نه‌ته‌وه‌ی کورده و ده‌بێت داهاته‌که‌ی بۆ ئه‌م نیشتیمانه و هاووڵاتییانی خه‌رج بکرێت، نه‌ک بکرێته باخه‌ڵی سه‌رۆکه دز و ناپاک و گه‌نده‌ڵه‌کانیه‌وه. سه‌رداره به‌زۆر سه‌پێنراوه‌کانی کورد له ڕووخانی سه‌ددام حسینه‌وه له خه‌می دزیینی سامانی ئه‌م نیشتیمانه‌دان، نه‌ک له خه‌می ئازادیی و سه‌ربه‌ستیی کورددا. ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی فرۆشتنی نه‌وت و مامه‌ڵه‌ی بازرگانیین به چاره‌کی ئه‌وه له خه‌می کورددا نین.

هاووڵاتییانی کورد پێویسته بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به ڕووی قێزه‌ونی جه‌لال تاڵه‌بانییدا بقیژێنن و بڵێن: کوا سامانی ئه‌م نیشتیمانه؟
کوان ئه‌و پارانه‌ی، که له سامانی ئه‌م نیشتیمانه‌ی ده‌دزیت؟
کوا ئه‌و پارانه‌ی، که له فرۆشتنی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق دا به نموونه ده‌یکه‌یته باخه‌ڵی خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ته‌وه؟
به چ مافێک گرێبه‌ستی نه‌وت له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌رمایه‌دارێکی سویسریی ده‌که‌یت، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ که‌س ئاگادار بکه‌یته‌وه؟
ئه‌گه‌ر تاکی کورد زه‌ڕڕه‌یه‌ک به‌های ماوه، ئه‌وا ده‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های له‌ده‌ست چووی خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌یدا خه‌رجی بکات و ئه‌م سه‌رداره ناپاک و دز و گه‌نده‌ڵانه بۆ هه‌تا هه‌تایه بکاته زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه‌یه، که له ڕۆژنامه‌کانی سویسرادا بازاڕیان گه‌رمه.
www.20min.ch


ملیاردێره خاوه‌ن نه‌وته‌که‌مان:

سه‌رچاوه‌ی پاره: ده‌وڵه‌مه‌ندێکی فێڵبازی سویسریی، له فرۆشتنی نه‌وتی فیرماکه‌یدا دوو میلیارد فرانکی سویسریی قازانج ده‌کات.

به‌هۆی "یان کلاوده گاندور" Jean Claude Gandur سویسرا بووه خاوه‌نی یه‌که‌میین شێخی نه‌وت، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به 7،8 میلیارد فرانکی سویسریی، هه‌فته‌ی ڕابردوو فیرماکه‌ی ئاداکس پێترۆلۆیم،
Addax Petroleum نه‌وته‌که‌ی به بازرگانه چینییه‌کانی (Sinopec) ده‌فرۆشێته‌وه و دوو میلیاردی ئه‌م فرۆشتنه ده‌چێته باخه‌ڵی خۆیه‌وه.

چلۆن گاندور گه‌یشت به نه‌وت، مه‌به‌ست چلۆن گه‌یشت به کێڵگه‌ نه‌وته‌کان؟ سه‌رکه‌شانه ده‌نگده‌داته‌وه: مانگی شه‌شی ساڵی 2005 بوو، له‌کاتی پشێوییه‌کانی ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام حسین دا، گاندور له ئه‌نکه‌ره له نووسینگه‌که‌ی خۆیدا داده‌نیشێت و مامه‌ڵه‌ی کێڵگه‌یه‌کی نه‌وتی ئێراق ده‌کات، به‌پێی هه‌واڵه‌کانی NN له یه‌کشه‌ممه‌دا کڵێگه‌یه‌کی زۆر نایاب، سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا هه‌وڵی هه‌مان مامه‌ڵه ده‌ده‌ن و له %30 به‌رهه‌می نه‌وتی کڵێگه‌ی ته‌ق ته‌ق بۆ خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت.
گاندور به پاره‌کانی، پلانی لێدانی ئاینده‌ ده‌کات. له "سیرا لیۆنه‌"ی، ئه‌فریکا (Sierra Leone) گه‌وره‌تریین خاکی کڕیوه هه‌تا قامیشی شه‌کر بۆ "به‌رهه‌می بیۆ"ی تێدا بچێنێت، (Bioethanol).

http://kurdistanpost.info


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە