کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەیڤێک بۆ پارێزەران(بەرەو کۆنگرەى پارێزەران)!...

Friday, 12/07/2013, 12:00

1770 بینراوە







دونیاى دادپەروەرى (پارێزەر، دادوەر، یاسا، دادپەروەرى)، ئەم تێرمانە هەریەکەیان دونیابینى خۆى و یەک تەواوکەرى ئەوى ترە.
گرفت لەهەر تێرمێک لەو تێرمانە بەڵانسى کۆمەڵگە تێکچون و لێکترازان بەخۆوە دەبینێت.
مرۆڤ هەمیشە لەململانێیەکى سەرسوڕهێنەردا لەپێناو ژیان دەجەنگێت، بۆ زاڵبون بەسەرکێشە جۆراو جۆرەکان ، هەردەم ململانێ خەسڵەتى مرۆڤە جەسورو بەویژدانەکانە.
گرنگترین ئەو ململانێیە ، پاراستنى کەرامەتى مرۆڤ و مافەکانیەتى، گرنگترین مەتڵەب بۆ هێنانەدى ئاواتى مرۆڤایەتى ، هەردەم و هەمیشە(ماف) و(ئازادى) مەبەست و ئامانجە.
کارى پارێزەر کارێکى پیرۆزە، هونەرێکە لەهونەرەکانى قەزاوەت،پشت بەست بەخواى گەورەو میهرەبان و پاکى ویژدان،ئامانجى پاراستنى ماف(حەق)و(ئازادییە)، دەفعکردنى زوڵمە، هاوسۆزیە بۆ دادپەروەرى.
گەمژەییە(بەداواى لێبوردنەوە) بیر لەسەربەخۆبونى کۆڵەکەیەکى گرنگى دونیاى دادپەروەرى بکەینەوە لەکاتێکدا لەسایەى سیستمێکى سیاسى سەراپا لیخن لە(قەیران،کێشە،گرفت) ژیانى ڕۆژانەى کۆمەڵگەى تەنیوە و بێ منەت لەتەکیدا بگوزەرێنیین.
بەدرێژایى (٢٢)ساڵى ڕابورد ،لەسایەى داگیرکردن وسەندنەوەى سەرەتایترین مافەکانى ژیان ژیانمان گوزەراندوە ، وەک هەرکایەو توێژو چینێکى نێو کۆمەڵگەى کوردى،ئێمەى پارێزەران دانەبڕاو بێ بەش نەبوین لەو داگیرکردن و سەندنەوەى ماف و ئازادى.
حیزب دەستى ناوەتە نێو کارو گوزەرانمانەوە، هەمیشە عەسایەکى خوارو نەویستراو باڵى بەسەرتێڕوانین و دیدمان بۆ مەبەست و ئامانجى سەرەکیمان کە ئازادییە، داکۆکیکردنە لەماف گرتوە.
سیستمى سیاسى لەم هەرێمە دەستێوەردانى لەهەموو شتەکان(سیاسى ،کۆمەڵایەتى، ئابورى، فەرهەنگى ،کەلتورى، پیشەیى...)هەبوە و دەبێت.
پارێزەران وەک بەشێکى دانەبڕاو لەکۆمەڵگە بێ بەش نەبوین لەم دەستێوەردانە، تەرەفگیرى و گروپ گروپێنە، هۆکارى سەرەکى پەرتەوازەیى و یەک دەنگیمان بووە.
پەیام و کارى پارێزەرایەتى ، ئەندامى خێزانێکى گرنگى نێو کۆمەڵگەیە کەناوزەد بە دەسەڵاتى دادوەرى(پارێزەر، دادوەر، داواکارى گشتى) کراوە، بێ ڕێزى گەورە دەرهەق خۆممان و پیشەکەمان کراوە.
پارێزەرى ڕاستەقینە خاوەنى کۆمەڵێک خەسڵەتە، گرنگترینیان، بەنمونە:
١/بڕوابون بە پرسە چارەنوسازەکانى نەتەوەکەى.
٢/ پڕچەک بەهونەرو زانستى بەردەوام و سەردەمیانە.
٣/شارەزا لەبوارى دەرونناسى وەک زانست و ناسینەوەى دەرونى کۆمەڵگەى خۆى.
٤/ناسینەوەى ئادابى زمان و شوناسى تایبەت بەخۆى.
٥/ لێهاتوى و کارامەیى هەمیشە ڕاى تایبەت بەخۆى بتوانێت تائەو پەڕى داکۆکیى لێ بکات.
٦/ ڕەوشت بەرزى و بێ باکى لەکارى لابەلاو کاتى.
٧/ پاراستنىئەمانەت و ڕەنگدانەوەى لەنێو کۆمەڵگەدا.
٨/هەمیشە پەیامى تایبەت بەخۆى هەبێت.
٩/ ئازایەتى و هەڵوێستى ڕون و ئاشکرا، بەتایبەت لەو پرسانەى کەبەندەو وەستاوە لەسەر ڕاى ئەو.
١٠/ وابەستەنەبونى بەسیاسەتى هەڵەى قەوارەو حیزبە سەردەستەکان (چ ئەوانەى لەدەسەڵاتن، چ ئەوانەى ئۆپۆزسیۆنن).
خەسڵەتەکانى لاى سەرەوە ، گرنگترین (دە)خەسڵەتن بەنمونە پێویستە پارێزەر لێى بێ بەش نەبێت.
پارێزەرانى کوردستان ئەوتوێژە گرنگەى نێو کۆمەڵگە ، ڕۆژى ١٥/٧/٢٠١٣ لەچوارچێوەى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، گشت لقەکانى ئەندامەکانى نوێنەرى خۆیان بۆ کۆنگرە هەڵدەبژێرن.
دیارە ویست و ئیرادەیەک لەنێو پارێزەراندا هەیە بۆ سەربەخۆیى پیشەکەیان و دیاریکردنى نوێنەرانیان بۆ کۆنگرە دور لەدەستى حیزب، بەواتاى مەبەستیانە کە مەوداى بیرکردنەوەى حیزب لەنێو هەناوى سەندیکاکەیان وەلا بنێن(دیارە ئەمە کارێکى قورسە لێ ئاستەنگ و موستەحیل نیە)گەر ئیرادەهەبێت، بۆ نا؟!...
بەتەجروبە سێ سال لەمەوبەر هەوڵێکى لەو شێوەیە وەک ئەزمونێک بەپرۆسێسکرا، بەتایبەتى لە دەڤەرى سلێمانى، توانرا پارێزەرانى سەربەخۆ دەستى حیزب وەلا بنێن، کەڵچەرێکى نوێ هێنرایە نێو پارێزەرانى سلێمانى، تا چ ئاستێک سەرکەوتوبوین ئەوەیان بابەتێکى ترە.
لەسایەى سیستمێکى سیاسى وەک ئەوەى ئێستا لە هەرێمى کوردستان هەیە،قسەکردن لەسەر سەربەخۆیى پارێزەر سەختە، چونکە دەرئەنجام سەربەخۆبون هەموو ڕێگاکان بۆ بانە دەچنەوە!...
لەهەرێمى کوردستان شەرعیەتى یاسایى پرسیارى جدى لەسەرە، ناکرێ پارێزەران بێ ئاگا لەو مەسەلەیە باس لەماف و ئازادى بکەن، هەموان بەئاگاین ئیرادەى دەنگدەرى کوردستان ، هاوڵاتیان پێشێل کراوە.
لەبەر ئەوە ڕێزم بۆ هاوڕی پارێزەرەکانم ، پرۆسەى خۆمان ئەنجام دەدەین بەڵام هەرکەسە ویژدانى خۆى بکاتە مەحەک، ئیلتیزامى ئەخلاقى لەسەرشانمانە، چونکە ئیرادە بەش بەش ناکرێ، کاتێک ئیرادەى هاوڵاتى پێشێل دەکرێت، بەشێک لەئیرادەى پارێزەر پێشێل کراوە، کاریگەرى بۆسەر تێرمى چوارەم دادپەروەرى(عەدالەت) دەبێت!.
عەیب لەشەرعیەت، عەیبە لەسەربەخۆبون، عەیبە لەئیرادەى هاوڵاتى، عەیبە لەماف و ئازادى!!...
وەک خۆم بەڕاشکاوى دور لەسۆزو عاتیفە دور لەموزایە ئەو ڕۆژە ئامادەنابم و ئامادەنیم دەنگ بەهیچ گروپ و نوێنەرێک بۆ کۆنگرە بدەم، لەبەر ئەوەى شوبوهاتى زۆر لەئیرادەدا هەیە، شەرعیەت لەبەردەم لەکەى گەورەدایە، سەروەرى یاسا پێشێل کراوە، حەرەمى پەرلەمان کۆدەتاى تێدا ئەنجامدراوە، ئیدى قسەکردن لەسەر هەڵبژاردن هەر هەڵبژاردنێک بێت ، زوڵمێکى گەورەیە لە ماف و ئازادى!...
ئیدى ئەوانەى باس لەسەربەخۆ بون ئەکەن، بەئەرک نەبێ کێن ئەوانە، باپێمان بڵێن؟!....


پارێزەر بێستون مەحەمەدساڵح مستەفا


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)