لە عوسمانییەکانەوە،، تا،، داعش
Wednesday, 23/07/2014, 12:00
2231 بینراوە
ئاڵۆزیەکانی عێڕاق زۆر جار لە چوارچێوەی نێوان شیعەکان،سوننەکان وعەڕب و کوردەکاندا دێتە بەر چاو. بەڵام لە نێوان ئەو تەنگژەیەدا ئاڵۆزی کەمینەکانی دیکەش هەن کە بۆنە گرفتاری شەڕوتوو ندووتیژی سیاسی کە لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوان بەڕیوە دەچێ. مەسیحیەکان،تورکەمەنەکان،شەبەک ،بەهایی، سابئین (مەنداییان) ،ئەهلی حەق (یارسان)،و کوردەکانی فەیلی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژە لە عێڕاق دەژین وتاقمێک لەوان بۆ سەدان ساڵ و تاقمێکیش بۆ هەزاران ساڵە لەو ناوچەیە سەقامگیر بون.
زۆرینەی ئەو کەمینانە لە / نەینەوا / ژیاون کە پارێزگایەکە لە ٤٠٠ کیلۆمتری باکورورۆژئاوای بەغدا، لە بواری فەرهەنگیدا زۆر دەوڵەمەندن، لەسەردەمی داگیرکردنی عێڕاق لە لایان ئامریکاوە لەساڵی ٢٠٠٣،/ نەینەوا / هاوکات لە گەڵ دوورووداوی هاوتەریب رووبەروو بووە. شەڕ لە نێوان دەوڵەت وگرووپە تووندڕەوەکانی ئیسلامی لەلایەک ولە لایەکی دیکەش لە گەڵ ناوچەی خودموختاری کوردوستانی عێڕاق (و: باشوری وڵات) .ئەو کەمینانەی کە لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی ودەسەڵاتی حیزبی بەعس تووشی ئازاروئەشکەنجە دەبوونەوە ئێستێش لە لایان گرووپ گەلی جیهادی ئازار دەدرێن. تاقمێک لەو گرووپانە کە چووکن، وەکی ،شەبەک،ئیزدی، و بەهایی داییم لە ترس ودڵەڕاوکێدا بە نەهێنی دەژین وبە نەهێنی رێوڕەسمی یایینی بە جێ دەگەیەنن.
بە داگیر کردنی موسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا لەرۆژی ١٠ ی مانگی ژۆئێن بە دەست گرووپی / داعش / خەڵکانێکی زۆر لە کەمینەکانی ئایینی لە شار هەڵاتن وچونە گوندەکانی دەوروبەری نەینەوا. تاقمێکی دیش چوونە شارە کوردنشینەکان زۆربەیان لە کوردەکانیان چەکیان هەڵگرت. لەو کاتەوە گرووپە ئیسلامیەکانی تووندڕەو هێرشی دژواریان بە دژی کەمینەکانی ئایینی و شوێنی رێوڕەسمەکانیان دەست پێکرد.
مەسیحیەکان:
مەسیحیەکانی عێڕاق پێکهاتوون لە چەند بەشی جۆراوجۆر کە زۆرینەی ئەوان لە مەسیحیەکانی/ کەلدانی و ئاشورین / . رێژەی نفوسی وان یەکونیو میلیون کەسە لەساڵی ٢٠٠٣ دا بونە ٣٥٠ تا ٤٥٠ هەزار کەس کەمی کرووە.ئەوان زیاتر لە / نەینەوا / وگوندەکانی ،، قەرەقوش(بەغدادیە)، بەرتەلە، حەمدانییە، تەلکەیف، دەژین. یەکێک لە دژوارترین هێرشەکان کە دژی مەسیحیەکانی عێڕاق لەساڵی ٢٠١٠ بوو کە کاتێک تووندڕەوەکانی ئیسلامی لە کاتی بەڕێوەبردنی رێوڕەرسمی رۆژی یەکشەممە لە کڵیسایەکی بەغدا بە رێوە دەچووئەنجام درا و٥٢کەس کوژران.
ئیزەدیەکان :
رێوڕەسمەکانی خۆیان بە نەهێنی ئەنجام دەدەن. ڕەچەی ئەو کەسانە دەگاتە کوی وسەر بە کام نەتەوەن داییم جێگای وتوووێژ بووە. لەئایینی ئێزدیدا کۆمەڵێک بیروڕا دروست بووە کە یەکێک لەوانە یایینی زەردەشتە.(و: بەداخەوە نوسەری بەڕێزی ئەو بابەتە خۆی لە راستیەکان دەشارێتەوە دەنا وەکی رۆژ دیارە کە کۆنترینن لە ناو نەتەوەی مەزنی کورد) هەر بۆیە بەهۆی ئەو ڕەمزوڕازەی کە لە دەوری دینەکەیان گەمارۆی بەستووە زۆر جار موسڵمان ونا موسڵمان پێیان دەڵێن: شەیتان پەرەست!؟ . لە مانگی ئووتی ساڵی ٢٠٠٧ گرووپە ئیسلامیەکان هێرشیان کردە سەر گوندی سەر بە نەینەوا ونزیکەی ٤٠٠ تا ٧٠٠ کەسیان لێ کوشتن . واوێدەچی کە نزیکەی ٥٠٠،٠٠٠ کەس لە عێڕاق ولە پێدەشتەکانی دەورووبەری نەینەوادا دەژین. ئەو ناوچانەی کە بوونەتە هۆی ناکۆکی لە نێوان عڕەب و کوردەکان.
شەبەکەکان (شەبەک) :
شەبەک کەمینەیەکن خاوەنی زمان ورێوڕەسمی خۆیانن، زۆرینەی شەبەک شیعەن وکەمینەش سوننەئایینن. واوێدەچێ نزیک ٢٥٠ تا ٤٠٠ هەزار شەبەک لە / نەینەوا / دەژین. هێندێک لە سوننەکانی شەبەک بەوە تۆمەتباردەکەن کە لقێکی زێدەڕۆن لە ئایینی شیعە. لە حاڵێکدا خەڵکی دیکە ئەوان بە لقێکی / وەرگەڕاوە یا موڕتەد / لە ئیسلام دەزانن هەر بۆیە هێرشیان دەکەنە سەر . شەبەک لە ناوچەی ناکۆکی نێوان کوردو عەڕەب لە عێڕاق دەژین بۆیە لە هەر دوو لاوە دەکەونە ژێر زەختو ئازار.
تورکەمەنەکان:
تورکەمەنەکان دوای عەڕیب و کوردەکان سێیەمین گرووپی قەومی گەورەن لە عێڕاق. دانیشتوانی تورکەمەن لە نێوان ٥٠٠ هەزار تا دوومیلیونن کە مەزەندە دەکرێن. زۆرینەیان موسڵمانی شیعە و سوننەن.تاقمێک لەوانیش/ مەسیحی کاتولیکن / . تورکەمەنەکان زمان ،ورێوڕەسمی خۆیان هەیە . لەسەر سنوری نێوان عەڕەب و کورد لە پارێزگای نەینەوان. زۆرتریان لە تەلعەفەر، کەرکوک ودیالە دەژین. بەداگیرکردنی تەلعەفەر بەدەستی داعش زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس روویان لە ناوچە کوردنشینەکان کردووە.
سابئین (مەنداییان) ، لە خەڵکانی ناوچەی مێزۆپۆتامیان کە رەگەزیان دەگاتە/ ئارمیەکان /. کۆمەڵگاو وفەرهەنگ وزمانی مەنداییەکان رووی لەناو چوونە. وێنەی مەسیحیەکان مەنداییەکانیش لەسەردەمی بەعسدا هەتا رادەیەک دەپارێزران وئازادیان هەبووە.بەڵام لەسەردەمی هێرشی ئامریکا بۆ عێڕاق نزیکەی / نەوەد لەسەتا / ی ئەوان ئەو وڵاتەیان بەجی هێشت .دینی مەنداییەکان پێوستی بە نزیک بونە لە ئاوو سروشت بەدرێژایی مێژوو لە قەراخ ئاوەکان وباشووری عێڕاق ونزیک لە بەغدا ژیاون. مەندایی گرووپێکی ئاشتیخوازن وبۆ گەڕێن بەدوای ژیانێکی ئارام چوونە نەینەوا و کوردوستان. بەڵام قسە لەسەر ئەوەیە کە مەنداییەکان ئایا گیرۆدەی پەڕتوکن یا نین؟ بۆیە دایین بونە قوربانی لە لایان گرووپە توونڕەوەکان.
لە نوسینی: مینا لامی،،مانیتورینگ.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
وەرگیراولە: رووپەڕی بی،بی،سی .
٢٣/ ٧/ ٢٠١٤