کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ژارو بێکه‌س

Sunday, 24/10/2010, 12:00



*
وا نۆزده‌‌ ساڵه‌ من یه‌خسیری تۆم
*
هێشتا بێ نان وئاواره‌و گه‌لحۆم
*
خزمه‌تم کردیت به‌ چک...نانه‌ره‌ق
*
له‌ پێناوی تۆ وه‌ها ئه‌نفال بووم
*
که‌ چی هێشتا هه‌ر دیل و ڕه‌نجه‌ڕۆم
*
کوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
*
بۆ چی به‌ناحه‌ق وا ڕیسوات کردم
*
.............................
*
وا نۆزده‌‌ ساڵه‌ ناوی من دێنێ
*
به‌ شه‌ره‌ په‌ڕۆ ئه‌مخه‌ڵه‌تێنێ
*
هه‌ر ڕۆژی شتێم بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێ
*
ئیشت پێم نه‌ما وازم لی دێنێ
*
گوناهم چی بووبه‌م ده‌رده‌ت بردم
*
بۆچی به‌ناحه‌ق وا ڕیسوات کردم
*
........................
*
وا نوزده‌‌ ساڵه‌ داهاتی میله‌ت
*
هه‌ر بۆ ئێوه‌ بوو ...منیش هه‌ر نه‌گبه‌ت
*
میله‌ت ڕه‌ش و ڕووت وێرانه ماڵی
*
ئێوه‌ش به‌ڕاست وچه‌په‌ هه‌ر ئه‌یبه‌ن
*
کوناهمان چی بوو وامان لێ ده‌که‌ن
*

*
.............................
*
وا نوزده‌‌ ساڵه‌ ئافره‌ت ده‌کوژرێت
*
خوێنی کیژۆڵه‌ی میله‌ت ده‌ڕێژێت
*
کیژێک جوان بێ خێرا ده‌یهێنن
*
دوایش به‌ناوی خیانه‌ته‌وه‌
*
به‌ درۆ و به‌ڕاست له‌ ناویان ده‌به‌ن
*
گۆناهیان چییه ‌وایان لێ ده‌که‌ن
*
............................
*
وانۆزده‌‌ ساڵه‌ کۆشک دروست ده‌که‌ن
*
بستێک خاک نه‌ما تاپۆی بۆ نه‌که‌ن
*
که‌ هه‌ژاریش داوای ماف بکات
*
ئه‌ڵێن ساوایه‌ چاوه‌ڕێ ...بکه‌ن
*
کوناهمان چییه‌ وامان لێ ده‌که‌ن
*
...........................
*
وا نۆزده ‌ساڵه‌ ئه‌ڵێن کۆرپه‌یه‌
*
بۆ باری میله‌ت ...ئاوو کاره‌با
*
باری ووڵاتمان هێشتا کۆرپه‌یه‌
*
به‌ڵام بۆ خۆتان گۆڕان بڤه‌یه‌
گۆناهمان چییه‌ وامان لێ ده‌که‌ن
*
..................
*
وا نۆزده‌ ساڵه نه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌
*
به‌ گازی ژه‌هر باجی خاک ئه‌ده‌ن
*
ته‌نها له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌
*
جووته‌ خوشکه‌که‌ی سه‌ردانی ده‌که‌ن
گۆناهیان چی بوو وایان لێ ده‌که‌ن
*
....................
*
وا نوزده‌‌ساڵه چاو به‌ستمان ده‌که‌ن
*
دو‌عاو نزامان هه‌ر بۆ ئێوه‌ بوو
*
ئێوه‌ش به‌رده‌وام پشتمان تێده‌که‌ن
*
کوناهمان چی بوو وامان لێ ده‌که‌ن
*
له‌خوام داوایه‌ ده‌نگتان بۆ نه ده‌ن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە