کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەبجە ...پۆستەكان بۆ حیزبى و كۆستەكان بۆخەڵكى!!!

Friday, 06/02/2015, 12:00




ئاى هەڵەبجە چەندە بازرگانى دەكرێت بەناوتەوە**

من زۆر جار بابەتم لە سەر هەڵەبجە نووسیوە ئەمجارەیان بابەتەكەم كورت وجیاواز دەنووسم ..ئەوى ترى جێدەهێڵم بۆ خوێنەر كەخۆى خوێندنەوە و لێكدانەوەى بۆ بكات...ئەمڕۆ هەڵەبجە بازرگانیەكى نوێ ى پێوە دەكرێ ئەویش بازرگانى پۆست وەرگرتنە..ئەو شەر ِەى ئەمڕۆ لەهەڵەبجە دەكرێت شەڕى خەڵكى هەڵەبجە نیە بەڵكوشەڕى پۆست وبەرژەوەندى وكورسی وەرگرتنە لەلایەن حیزبەكانەوە..لەڕابووردودا هەڵەبجە گیرى خواردبوو بەدەست حیزبێكەوە بەڵام بۆلەمەودوا ئیترگیر دەخوات بەدەست پێنج حیزبەوە..ئیتر لەم شارەدا هەركەسێ سەربەم حیزبانە نەبێ هیچ ماف و ئیمتیازاتێكى نابێ.
.ئەمڕۆ بەناوى ئیستیحقاقاتى هەڵبژاردنەوە دیسان تاوان وغەدر لەهەڵەبجەییەكان دەكرێت وبێ بەش دەكرێن لە بەڕێوەبردنى ئیدارەى شارەكەیان لە25 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا یەك ئەندامى بێ لایەن وغەیرە حیزبى تیادانیە ئیتر پێم ناڵێن كامە مافى خەڵكى بێ لایەن و پسپۆڕوشارەزا؟!من پێم وایە ئەمەش جۆرێكى نوێ یە لەسەركوتكردنى خەڵكى هەڵەبجەوجۆرێكى ترە لەلەستەم وچەوساندنەوە ولێ سەندنەوەى ئیرادە لەخەڵكى هەڵەبجە.ئەوە خەڵكى هەڵەبجەیەكەخۆى دەبێ لەڕێگەى كۆبوونەوەو هەڵبژاردنى ئازادانەوە لەگەڕەكەكانى شاردا نوێنەرانى ڕاستەقینەى سەربەخۆى خۆى هەڵبژێرێت بۆبەڕێوەبردنى ئیدارەى شار نەك حیزبەكان نوێنەرى حیزبى خۆیان بسەپێنن.
بڕیارى بەپارێزگاربوونى هەڵەبجە هیچ ئاڵوگۆڕێكى جدى لە ژیان و گوزەرانى خەڵكى هەڵەبجەدا ناكات ...بەڵام خزمەتێكى گەورە دەكات بە حیزبەكان هەرلەبەرئەمەش بووحیزبەكان هەڵەبجەیان كردە پارێزگا.. هەڵەبجە بكرێتە پایتەختى هەرێمیش لەكۆست وبێ مافى و بێ بەشى زیاتر شتێكى پێ نابێ بۆخەڵكى بەڵام دونیایەك شتى پێ دەبێ بۆ خەڵكى حیزبى.. كێشەى خەڵكى هەڵەبجە كێشەى بەپارێزگاربوونى شارەكەیان نیە بەڵكو كێشەى خەڵكى هەڵەبجە ئەوەیە كەباروگوزەرانى باش بكرێت ..وەك ئینسانى سەردەم بژێت و بەهرەمەندبێت لەهەمووخزمەتگوزاریەكى مرۆیى بەهرەمەندبێت لە ئازادى ومافەمرۆییەكان ..وپەراوێزنەخرێت لەسەر بنەماى جیاوازى بیركرنەوە و نەبوونى ئینتماو تەزكیەى حیزبى و بابەتى حیزبى وسیاسەت وەك مۆتەكە تێكەڵ بەژیانى ڕۆژانەى خەڵك نەكرێت..هەڵەبجە دەیەوێت لەسیماى كەلاوەییەوە ڕزگاربێت وببێتە شارێكى مۆدرێنى جوان..شارێ خاڵى لەچەك و بارەگاى حیزبى..پڕ لەگوڵ و باخچە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە