کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریبۆرتاج یان

Tuesday, 27/07/2010, 12:00


عابد هادى لەژمارەى 3493 ى رۆژنامەى خەبات ،لاپەرە 9 ریبۆرتاجێك بەناوى (گەرەكە گۆنەكەى عارەبان... ئەو گەرەكەى روخسارى سەنتەرى هەولێرى ناشیرین كردووە).تیایدا زەمینە خۆشكردنێك هەست دەكرێت بۆ تێكدانى گەرەكەكە و دەربەدەر كردنى دانیشتوانى وتێكدانى سیماى مێژوویى هەولێر بەهاوسەنگى لەگەل هەلوێستەكانى تر كە ناحەزانى ئەم شارە دەیانەوێت راستیەكان بیشێوێنن .
یەكەم: دەستخۆشى لە براى ئازیز كاك قادر نادر دەكەم كە ئاشكراى كرد,كەس ناتوانیت ئەم گەرەكانە تێكبدات بەبێ رەزامەندى وشەرپەرشتى یۆنسكۆ و دووەم:خەلكى شارى هەولێر ئەوەندە سادە وساكار نین كە ئەم چەشنە رەفتارانەى شوێنەوار وەیان وەزارەتێكى هەرێم ویان لێژنەیەكى پارێزگا بەبى پلان ودراسەت قبول بكەن وەیان دەستخۆشیان لێ بكەن. ئائەوەتا لەم ریبۆرتاجەدا وێنەى دیوارى قشلەى سوارى كە لەجیاتى نۆژەنكردنەوە و كردنى بەمۆزەخانەیەكى كلتۆرى ومێژوویى- لەرۆژنامەكەدا لەژێر وینەكەدا نووسراوە(دیوارێك لەسەر كۆلگەیەك وەستاوە)،من زۆرجار كە لەلاى قشلەى سوارى تێدەپەرم وچاوم بەم دیوارە دەكەوێت، نەفرەت لە دامەزراوەى بەرێوەبەرایەتى شوێنەوارى هەولێر دەكەم ،چونكە لەقسەو فشەفش زیاتر هیچیان نیە,

كەسانى نا شارەزا ونا هاوشار ونا هەلوێست ئاشى شوێنەوار بەبەتالى دەسورێنن ورێگانادەن خەلك بەهەوەسى خۆى خانووى خۆى چاك بكاتەوە ودەبنە هۆى تێكچوون وفرۆشتنى ئەم خانوانە بەپارەیەكى رەمزى بەبهاناى هەبوونى شوێنەوار لەم گەرەكەدا،ئێمە دەزانین كە گەرەكى كۆنەو ولاپەرەیەكى زۆر لەخەباتى رۆلەكانى ئەم شارە لەم گەرەكەدا بەخۆین وئەشكەنجە دروستكراوە , با حكومەتى هەرێم چاوێك بخشێنیت لە هەیكەلیەتى شوێنەوار ، با قشلەى سوارى وماڵى جەنەرال هاى و خانوى باوكى شەهید خیرالله عبدالكریم ومالى عقید كافى وئەو خانوانەى كە بنەمالەى شەهید جمال حیدەرى وعبدالله گۆرانى شاعیرى میللەت ومزگەوتە دێرینەكان وكلیسەى ناو گەرەكەكە مەزارى عوزێر پێغەمبەر ، هەنگاوى یەكەمى كارەكانى ئەو هەیكەلە نوێیەى شوێنەوار بێت كە داخوازى دلسۆزانى ئەم شارەیە، باچیتر بروا بە پارانەوەى تەنگاوان نەكەین كاتى بەگریان لەكاتى تەنگانەیان دەلێن(خەلكى بەشەرەفى قەلا ومنارە) فریامانكەون.
\هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە