کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ندین داواكاری ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌مئه‌ندامان سبه‌ی‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

Tuesday, 09/06/2009, 12:00


بڕیاره‌ سبه‌ی‌ چوارشه‌ممه‌، سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان كه‌مئه‌ندامانی كوردستان خۆپیشاندانێك ساز بكه‌ن بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان‌و یاداشتێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن.

یادگار كه‌ریم سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نابینایانی كوردستان، له‌لێدوانێكیدا بۆ ساییتی‌ هاوڵاتی وتی‌"ئێمه‌ سبه‌ی‌ 10/6 بڕیاره‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان خۆپیشاندانێك بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ساز بكه‌ین‌و یاداشتێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین".

له‌باره‌ی‌ یاداشته‌كه‌یانه‌وه‌، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نابینایانی كوردستان وتی‌"یاداشته‌كه‌ چه‌ندین داواكاری له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه‌ گه‌ڕانه‌وی‌ موچه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان‌و كردنه‌وه‌ یان دابینكردنی بینای گونجاوو بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، پێدانی ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ كه‌ شه‌ش مانگه‌ به‌هۆی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ رێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه‌ بڕدراوه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌داوای دامه‌زراندنی كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ن به‌پێی تواناو لێهاتوویان له‌بواره‌كه‌ی‌ خۆیاندا، له‌گه‌ڵ رێكخستنی دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە