کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاشا مەلا موستەفا هێمای نەتەوەیی كورد نییە

Sunday, 11/03/2012, 12:00



 


هەمووساڵێك لە گەڵ هاتنی مانگی ئادار ونەورۆز دا كە ڕێكەوتی زۆرترین بۆنە و سەرهەڵدان ودەسكەوتەكانی گەلی كورد دەكات،پارتی بۆنە لاوەكیەكانی خۆی تێكەڵ بەو یادەوەریانە ئەكات ،تاوەكو نیشانی بدات كە ئەوان خاوەنی ئەوسەرهەڵدان و دەسكەوتانەن .
بنەماڵەی بارزانی ساڵانە لەمانگی سێدا لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی حیزبەكەیانەوە بەقەوارەیەكی زۆر زەبەلاح باس لەیادی لەدایك بوون و مردنی مەلا موستەفای بارزان ئەكەن ،هەروەك باس لە بەیاننامە ئێكسپایەرەكەی یانزەی ئادار ئەكەن كە گوایە بنەمای دەسكەوتەكانی ئەمڕۆی خەڵكی كوردستان لە بەیانی یانزەی ئاداری ساڵی 1970 وە سەرچاوەی گرتووە.
بنەماڵەی بارزانی ئەیانەوێت بەهەر نرخێك بێت مەلا موستەفا وەك سەركردەیەكی شۆڕش گێڕی مەزن نیشان بدەن ،ئەوان ئەیانەوێت بڵێن كە بابیان هێمای نێو نەتەوەیی كوردە.
لێرەدا بەپێویستمزانی هەندێك لەژیان و ساڵانی چەكداری بارزانی باس بكەم ،تاوەكو لەلای هەموان ئاشكرا بێت ئاخۆ مەلامووستەفا شایستەی ئەوەیە وەك هێمایەكی نێونەتەوەیی لەقەڵەم بدرێت یاخود تەنها سەرەك خێڵێك یا ئەوپەڕی سەرۆك حیزبێك بووە و هیچی تر.
مەلا موستەفا سەرەتا وەك سەرۆك خێڵێك كە بەمیراتی لە باوانیەوە بۆی بەجێمابوو دەستی بەكاری چەكداری كردووە ودواتر بیرۆكەی فراوان بوونی دەسەڵات لە زهنیدا گەڵاڵە بووە و كاری چەكداری فراوانتر كردووە.
كۆماری مەهاباد كەبەسەرۆكایەتی قازی موحەمەد ڕاگەیەندرا بارزانی وەك سەرەك خێڵێكی باشور ی كوردستان بەشداری لەو حكومەتەدا كردووە، ئەو دەمەش كە كۆماری كوردستان هەرەسی هێنا ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەك لە چەكدارەكانی خێڵەكەی ڕویان لەخاكی ئەزربێجان كرد كە ئەوكات بەشێك بوو لە خاكی یەكێتی سۆڤیەت.
من نامەوێت یاداشتەكانی قانعی فەرد دوبارەبكەمەوە كە بارزانی چ ڕۆڵێكی نەگەتیڤانەی هەبووە لەڕوخاندنی كۆماری مەهاباددا.
تەنها باس لە كاری سیاسی ئەو ئەكەم لە كوردستانی باشوردا،بارزانی لەساڵانی كاری سیاسیدا هەمیشە ڕۆحێكی ناوچەگەریانەو خێڵەكی لەناخیدا هەبوو ، باشترین بەڵگەش لەسەر ئەوە بەیانی یانزەی ئادار و كوركوژیەكەی هەكاریە .
پارتی زۆربەی قورسایی و ماڵ وێرانیەكان و گۆبەندەكانی لە ناوچەی سلێمانیدا بوو ،بەڵام كاتێك بارزانی بەیاننامەی یانزەی ئاداری لەگەڵ حكومەتی ئەوسای عێراقدا مۆركرد هیچ شتێكی بۆ سلێمانی پێنەبوو !
لەكاتێكدا ئەو زۆر بەباشی ئەیزانی كە سلێمانی شارێكی زیندووە زانكۆی تێدایە لێوان لێوە لە ئەدیب و كەسانی نیشتیمان پەروەر بەڵام زاڵبوونی ئەقڵی خێڵەكی بەسەریدا ،وای كرد كە هەولێر بكاتە مەڵبەندی ئۆتۆنۆمی و دهۆكیش بكاتە پارێزگا لەبەر ئەوەی ناوچەی بادینان پێشتر پارێزگای نەبوو ،بەڕاستی ئەمەیە ناوچەگەری ،ئەمەیە بێوەفایی بەرامبەر بەشارێكی شۆڕش گێڕ .
نیسكۆی ساڵی 1974 لەكەیەكی دیكەی ڕەشە لە مێژووی سیاسی بارزانیدا خەڵكی قارەمانی كوردستان بەبێ گوێدان بە مردن و ماڵوێرانی بەوپەڕی توانای خۆیانەوە خەباتیان ئەكرد و گورزی كاریگەریان لەحكومەتی عێراقی ئەوەشاند بەڵام ئەو لەناكاو ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند و شۆڕشی كوردی لەباشوردا تەفروتوناكرد.
زۆرێك لەكەسانی ساویلكەو كەم ئەزموون ئەڵێن ،بارزانی لەپێناو كوردا ئاشبەتاڵی كردووە ونەیویستووە كە كورد دوچاری نەهامەتی زیاتربێت .ئەمە كاتێك ڕاست ئەبوو كە دوای كەمتر لە دوو ساڵ قیادەی مۆقەتەی دروست نەكردایەتەوە.
كەواتە وەك مانگی رون ئاشكرایە كە مەلا موستەفا لەبەر بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەكەی ئاشبەتاڵی كردووە نەك لەبەر خەڵكی كوردستان.
لەبەر ئەوە هەرگیز كەسایەتیەكی وەها خۆپەرست شایستەی ئەوە نییە كە هێمای نەتەوەیی كوردبێت ئەو تەنها سەرۆكی خێڵەكەی خۆی بووە و بەس.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە