کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لالیه‌کان بۆچی باوک و مامی سۆران عومه‌ر نان بڕاوده‌که‌ن؟

Saturday, 30/04/2011, 12:00





ئەم دەسەڵاتە ڕۆژ بە ڕۆژ بە عسی بون لە ناو دام ودەزگاکانیدا ڕەنگ دەداتەوە وبەتەواو مەعنا بەعسی بون بۆتە کاروپیشەیان بە زۆرینەی دەنگ وبەبڕوای زۆربەی زۆری ڕۆشنبیران ونوسەران وئەوکەسانەی کە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وڕۆژنامەوگۆڤارەکاندا چاوپێکەوتنیان لە گەڵدا دەکرێ گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە ئەم حکومەتەو ئەم دەسەڵاتە هیچ جیاوازیەکیان نییە لە گەڵ ڕژێمی پێشوی بەعسدا.
ئەوەی من مەبەستمەو ئەمەوێت لەم نوسینەمدا باسی بکەم ئەمەیە کە ئەم بەیانیە وەک وهەموو ڕۆژەکانی ترسەردانی (سایتی کوردستان پۆست)ی خۆشەوستم کرد بابەتێک زۆر سەرنجی ڕاکێشام نوسرابو یەکێتی(باوک ومامی سۆران عومەر لەسەرکارەکەیان دەرئەکات) ڕێک بەخوێندنەوەی ئەم سەردێڕە حکومەتی بەعسم بیرکەوتەوە کە وەختی خۆی هەرکەسێ ئەگەر ئیمزای بۆ بەعسێکان نەکردایە و نە بوایە بە بەعسی ئەوە وەک باوک ومامی سۆران عومەر لە سەر کارەکەی دەریان ئەکرد .وەیان هەر ماڵێ کوڕەکەیان بێشمەرگە ببوایە خانوەکەیان ئەڕوخاند بەسەریا ندا .
زۆرجاریش بۆ ئیهانە کردن و بۆ ئەوەی جەنگی دەرونی بکەن لەگەڵ کەس وکاری پێشمەرگەدا لە کاتی گولە باران کردنی ڕۆڵەکانیاندا پارەی فیشەکەکانیان لێ ئەسەندنەوە .ئێستاش ئەم دەسەڵاتە بەباوک ومامی سۆران عومەر ئەڵێ مادەم کوڕەکەتان دژی ئێمە ئەنوسێ وەبیر ڕای جیاوازی هەیە بەکوردی وبەکورتی ئێوەیش نان بڕاوئەکەین وە هەقی ئەوەتا نییە لە یەکێک لە دائیرەکانی ئەم دەسەڵادەدا کار بکەن .
ئەمە لە دوای ئەوەی کەچەند جارێک چونەتە سەرماڵەکەی بۆ ئەوەی دەست گیری بکەن ودوای سوتاندنی ئۆتومبێلەکەی وە چەندین جاریش بە تەلەفون هەرەشەی کوشتنی لێ کراوە .ئەم دەسەڵاتە گێل ونەفامە ئەێا نەوێ هەمومان کڕنوشیان بۆ بەرین ومل کەچیان بین و بەعە قڵی ژەنگاوی ئەوان بیر بکەینەوە .
وە لە بەرامبەر ئەم هەموو زوڵم وزۆرەی کەدەکرێتە سەرخەڵکی کوردوستان بێدەنگ بین وئەیانەوێ بمانکەنە کۆیلەی خۆێا ن بێئاگان ئەوەی کەئێستا لەناو زانکۆ وپەیمانگاکاندا ولەزۆربەی زۆری شار وشارۆچکەکاندا لاوان دەستە دەستە خەریکی خۆ
ئامادە کردنن بۆتۆمار کردنی ئەم ڕاپەڕینە مێژوییە سەرکەوت وبێت ئیرادەی پۆڵاینی گەل سەرشۆڕی ونەمان بۆ ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەی کە دەبابە ژەنگاویکانی بەعس دێنێتە وە بەرچاومان.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە