کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ده‌ریایه‌ک خوێن، که‌چی مه‌سعود و نێچیر لێی ده‌خۆن و ئه‌وانیش سه‌رۆکن!

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی مالیکی و هاوپه‌یمانی کوردستانیدا به‌ ئاماده‌بوونی خودی به‌رهه‌م ساڵح، مالیکی ڕووی ده‌می ده‌کاته‌ نوێنه‌ره‌ ته‌زویره‌کانی کورد و ده‌ڵێ.
من به‌رمیلێک نه‌وت به‌ 145 دۆلار ده‌فرۆشم و له‌سه‌دا حه‌ڤده‌شی ده‌ده‌م به‌ کوردستان، که‌چی ئێوه‌ به‌رمیلێک نه‌وت ده‌فرۆشن به‌ 20 دۆلار و بیست دۆلاره‌که‌ش که‌س نازانی چی به‌سه‌ر دێت؟
نوێنه‌ره‌ ته‌زویره‌کانی کوردستان ده‌میان ده‌بێته‌ ته‌ڵه‌ی ته‌قیو هیچ وه‌ڵامێکیان پێ نابێت.

ده‌وڵه‌ته‌ نه‌یاره‌کانی کوردستان چه‌ند ناکۆک بن له‌ گه‌ڵ یه‌کتریدا به‌ڵام له‌مه‌ڕ پرسی کورد هیچ کێشه‌یه‌کیان نیه‌..
نێچیرو مه‌سعودیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات چه‌ن ناڕیک بن له‌به‌رامبه‌ر تاڵانی کوردستان جووته‌ شه‌ریکێکی ته‌بان..به‌ڕاست مام و برازایه‌تی هه‌روا ده‌بێت، مام سیاسی و برازاش قاچاخچی
له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوا له‌کاتێکا زه‌بروزه‌نگ و دیکتاتۆریه‌تی سه‌دام هه‌موو سنوره‌کانی به‌زاند بوو، سیاسه‌ت مه‌دارێکی فه‌ڕه‌نسی ووتی من ئه‌و حاڵه‌ته‌ ئاسایی ده‌بینم بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، بیر کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی عێراق له‌و ئاسته‌ نزمه‌دایه‌ که‌ سه‌دامیان قبووڵه‌.
ئه‌مه‌ قسه‌و باسی هه‌شتاکان بوو، که‌چی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو هه‌ردوک سه‌رۆک ،
سه‌ره‌تا هه‌ر مه‌سعودو جه‌لال بوون که‌چی دوای ڕێکه‌وتنی ستراتیجی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ نێچیریش هاته‌ بانی.
سه‌یرکه‌ن خه‌ڵکینه‌ یه‌کیه‌تی دوای هه‌زاران شه‌هید، باشتر وایه‌ هه‌زار ڕۆڵه‌ی کورد به‌ کوشت دان له‌به‌رامبه‌ر به‌عس و پارتی و هتد ،، دا ئه‌مڕۆ ئه‌ونده‌ دۆڕاو بي شه‌خسیه‌تن پاڵێوراوێکیان نیه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ؟
ئه‌مڕۆ چاوم که‌وت به‌هه‌واڵێک له‌ ڕادیۆ نه‌وادا که‌باس له‌ دانپیانانی تاڵه‌بانی ده‌کات، باس له‌گه‌وره‌رین هه‌ڵه‌ ده‌کات که‌ لێی په‌شیمانه‌ ، سه‌ره‌تا بیرم چوو بۆ لای ئازادکردنی تارق ڕه‌مه‌زان ، که‌چی دواتر که‌ بابه‌ته‌که‌م خوێنده‌وه‌ تازه‌ به‌تازه‌ په‌شیمانه‌ له‌وه‌ی له‌ بارزانی جیابۆته‌وه‌ . تاڵه‌بانی باشتر بوو بیوتبا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌م جاشایه‌تی 66 بوو ، هه‌تا ئێستاش ژماره‌ی 66ی نه‌گبه‌ت ژماره‌یه‌کی شومه‌..
تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت به‌م پاکانه‌یه‌ هێنده‌ی تر یه‌کیه‌تی ته‌سلیم به‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکا جا بۆچی هیچ شتێ ماوه‌ ناوی یه‌کیه‌تی بێت سه‌یری ئه‌م هه‌موو یه‌کیه‌تیانه‌ بکه‌
ڕابوون، که‌رت بوون، یه‌کبوون، گۆڕان، ڕیفۆرم، به‌ڵام گه‌وره‌ترین باڵی ماوه‌ که‌ پاکتی یه‌
نێچیر له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵک دکتۆرای فه‌خری وه‌ره‌ده‌گرێت، که‌چی ئه‌وه‌نده‌ بێ نان و نمه‌که‌ له‌دوای وه‌رگرتنی دکتۆرا ته‌زوه‌یره‌که‌ی له‌ کۆڕێکی چه‌نه‌ که‌سیدا به‌ ئاماده‌ بوونی قوبادی کوڕی تاڵه‌بانی ، له‌وه‌ڵامی پرسیاری به‌ڕێزێکی ناو هۆڵ کاتێ پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌که‌ن بۆ نه‌وتی خاوی کوردستان ئاوا به‌هه‌رزانی و به‌تاڵان ده‌فرۆشن ، بۆ بیرێک له‌ نه‌وه‌ی داهاتوو ناکه‌نه‌وه‌ که‌چی نێچیری بێ موڕاڵ ده‌ڵی جیلی داهاتوو جاڕ به‌جه‌هه‌ننه‌م.
ناهه‌قت ناگرم کاکه‌ نێچیر ئه‌و کوردستانه‌ که‌نه‌ک ته‌نیا فیشه‌کێکت بۆی نه‌ته‌قاندوه‌ به‌ڵکوو چه‌ند دڵۆپ عاره‌قه‌شت بۆ نه‌ڕژاندوه‌ ئێستا هه‌مووی تاپۆی بنه‌ماڵه‌تانه‌..
خه‌ڵکێک ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ قبول بکات ده‌بێ هه‌ر تۆ سه‌رۆکیان بیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە