کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا میللەت ئیدانە دەکات ودەستخۆشی لەبکوژانی گەل دەکات

Thursday, 17/02/2011, 12:00



پەیامی نەوشیروان مستەفا بۆتە سەردێڕی ڕاگەیاندنەکانی خائینان وخۆفرۆشانی بنەماڵەی تاڵەبانی،پەیامێك لەبری ئیدانەکردنی کوشتنی خەڵکی بێ چەك وبرسی ،لەبری ئیدانەکردنی خۆفرۆشەکانی بارزانی کەلەبەرامبەر داواکاری میللەت بە بیکەی سی وەڵامیان دانەوە،ئیدانەی گەل دەکات وداواڕەواکانیان بەئاژاوەگێڕی لەقەڵەم ئەدرێ .نەوشیروان مستەفا ئیدانەی ڕقی خەڵکی دەکات بەرامبەر دەسەڵاتی خۆفرۆشانی تاڵەبانی وبارزانی ،سەرۆکی بزووتنەوە هەڵخەڵەتێنەرەکەی میللەتی خۆش باوەڕ ئامادەیی وهاوکاری دەردەبڕێ بۆهاوکاری دەزگا فەرمیەکانی دەسەڵات،دەزگا فەرمیە تاڵانکەرەکانی سامانی ووڵات

سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ بۆ هەموولایەکی ئاشکرا کرد کەئەوو سەرکردەکانی ڕووی دووەمی دەسەڵاتە خوین ڕێژەکەی میللەتن ،داکۆکیکەری مانەوەی دەسەڵاتی خۆفرۆشانن ،تاڵەبانی تۆو سەرکردەکانتی باش ناسی کاتێ لەپلنیۆمەکەی ناوی ئێوەی گۆڕی بۆ خائینەکان چونکە بەڕاستی ئەو ناوەتان بەباڵای خۆتانا کردوو لەمڕۆ زووتر نیە ڕووی ڕاستەقینەی خۆت نیشانی میللەت بدەو بڕۆرەوە بۆ خەباتی تاڵانی هاوشان لەگەڵ مەلا بەختیارەکەی هاوڕێتان

کۆمەڵانی ڕاپەڕیوو ئێمە بەفیعلی لەناو خۆپیشاندانەکان لەگەڵتانین بەگوێی سەرانی بزووتنەوەی گۆڕاو بەرەوڕووی دەسەڵاتی مەلا بەختیاری خۆفرۆش مەکەن وئەوانیش ڕێگریان کرد لەگردەکە بیانهێننە خوارەوە ئەوان دیوێکی تری قەڵبیڕووی تاڵەبانین وبۆ فریودانی ئێوە لەسەر نان بڕین وبرسێتی ئێوە پارەی دزراوی گەل بەدزیەوە وەرئەگرن ،نەفرەت لەگۆڕاوەکانی ڕووەو دەسەڵاتی خائینانی نەتەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە