وەڵامێكى تـــوڕە بۆ كەناڵى (كورد سات)
Tuesday, 10/05/2011, 12:00
لە ئێوارەى 8/5/2011 ڕۆژى یەك شەممە كەناڵى ئاسمانى [كورد سات] ئەو گرتە ڤدیۆیەى كە خوێنكارێك لە سەر جێبەجێ نەكردنى ئەو ئەركەى كە مامۆستاكەى پێى راسپاردوە دەست بەگریان دەكات بە شێوازێكى وا دەوروژێنێت و ئەوەى كە مامۆستاكە [جلال تالەبانى] لە سەر تەختى كۆمارى بە هاوكارى لەگەڵ بەرێوەبەرى رێكخراوى [سى دى ئۆ ] و رێكخراوە مەدەنیەكانى سلێمانى لە وان وابێ [ئەیمەن الزەواهری]یان دەست گیركردوە ؟ ئا بەم شێوازە ناشیاوە سوكایەتى بە قودسیەتى مامۆستادەكەن؟
بۆ خوێنكارێك لە سەر جێبەجێ نەكردنى ئەركەكەى لە پۆلەكەى بگرى بە تاوانى مامۆستاكەى دەزانن؟ بۆ باس لەوە ناكەن كە ڕۆژانە بە بەر چاوى هەموو خەڵك مامۆستا بە [چەقۆ، دەمانچە، دار و بەرد و شوخەت كردنى ئۆتۆمبێلەكانیان و دەستگیركردنى مامۆستا لە لایەن ئاسایش لە ناوەندەكانى خوێندن و سوكایەتى كردن بە مامۆستا لە لایەن كەسوكارى خوێنكاران] ئَهوەى بێحورمەتى كەناڵى ئاسمانى [كوردسات و رێكخراوە مەدەنیەكانى سلێمانى] ئەوكات بۆ قسەناكەن.
بۆ ئەوكات ئاوا نایەنە دەنگ و داوا لە [حكومەت و پەرلەمان و وەزارەتى پەروەردە و دادوەرى گشتى] ناكەن حەقى مامۆستاكە بكەنەوە.
ئەگەر ئێوە ی[كورد سات] باس لە مافى منداڵ دەكەن بۆ باس لەوەناكەن بە دەیان منداڵتان بێ باوك كرد لە شەرو خۆپێشاندانەكانى ئەم دوایەى سلێمانى یان بۆ پڕكردنى هەواڵەكانى [كوردساتە]
لە بێ هەواڵی؟ ئەم جۆرە بابەتە بێ بەهایانە،
بە داخەوە ساڵانێكە قودسیەتى مامۆستا لەلایەن حزب و حكومەتەوە نەماوە بەتێكدانى [سیستەمى خوێندن و قورس كردنى ئەركى مامۆستاو رەفتارى ناشیاو سومایەتى كردن بە هەیبەتى مامۆستا و بە خواردنى موچەى چەند ساڵەى مامۆستا ] و ئەگەر ئەوها بروات دواڕۆژ زۆربەى خوینكارەكامان فاشل وەك سەرانى [كوردسات ] دەردەچن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست