ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان ڕیزەکانی یەکێتی جێدەھێڵن
Sunday, 06/11/2011, 12:00
پەیامنێری سلێمانی ٢وەکو پیشەیی ھەمیشەیی لەئێستادا بەھۆی ناڕەزایەتی و توڕەییان لەھەڵوێستی بەرپرسانی باڵا، ژمارەی زۆر لە ئەندامان ڕیزەکانی یەکێتی جێدەھێڵن، و واز دەھێنن یاخود دەچنە ڕیزی پارتی یاخود دەبن بەگۆڕان بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەمەڵبەندی ١ و ٢٤ و ٣ و ٦ ی یەکێتی دەست پەیامنێری کوردستان پۆست کەوتوون.
بەھەزاران ئەندام ھەڵوێستی توندیان لەبەرامبەر ئەو پارتە سیاسیە وەرگرتووە و بەنیازن بچنە ڕیزەکانی پارتی یان پەیوەندی بکەن بەگۆڕانەوە کادیرێکی یەکێتی دەڵێت ئەمە نەک تەنیا بۆ دەرەوە بەڵکو بۆ ناوخۆش ناکۆکیەکی قوڵ کەوتۆتە ناو یەکێتی زۆرینەی ئەندامان لەباڵی گشتیەوە بەرەو باڵی کۆسرەت دەچن و لەھی کۆسرەەوە بەرەو گشتی دەچن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست