کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌باسه‌.... چی باسه‌ له‌ شاره‌وانی سلێمانی و شاره‌وانی رۆژهه‌ڵات

Saturday, 05/06/2010, 12:00


...په‌ندێكی كوردی جوان هه‌یه‌ (جام كه‌ پڕ بو لێ ی ده‌ڕژێ). به‌ڵام دیاره‌ نه‌جارێك و نه‌ سه‌د جار ئه‌م به‌ناو ئه‌ندازیارانه‌ی شاره‌وانی سلێمانی و رۆژهه‌ڵات واز له‌و پیشه‌ گڵاوه‌ی خۆیان ناهێنن و ئه‌ندازیاره‌كانی تر به‌ مه‌ڕی گێژو خه‌وتو ده‌زانن . بۆیه‌ بۆ دواجار وه‌ك ئه‌ندازیارێك كه‌ له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌م و چه‌ندین پرۆژه‌شه‌م هه‌یه‌ و ئه‌زمونێكی زۆریشم له‌بواری ئه‌ندازیاریدا هه‌یه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندازیاری تر خاوه‌نی نووسینگه‌ی خۆمانین.بۆیه‌ بڕیارمدا له‌ ڕێی ئه‌م سایته‌وه‌ زه‌نگی ڕاچڵه‌كین یان بۆ ئه‌و بانده‌ لێ ده‌م....
سه‌یر بكه‌ن و ببینن كه‌ چۆن چه‌ند ئه‌ندازیارێكی نه‌فس نزم و پوله‌كی و چڵكاو خۆر..هه‌تاد چۆن كه‌وتونه‌ته‌ ماشینه‌وه‌ی ڕیشوه‌ت و ڕاو ڕوت له‌ ناو شاره‌وانی. له‌ هه‌مان كاتدا بونه‌ته‌ سوك كردنی پیشه‌ی پیرۆزی ئه‌ندازیاری . ئه‌مانه‌ نه‌ك سوێند خواردنی ڕۆژی ته‌خه‌ڕوجیان به‌ درۆ خوارد له‌گه‌ڵ خاك و گه‌ل. به‌ڵكو بونه‌ ڕو ڕه‌ش و دز و درۆزن لای خه‌ڵكی شاری سلێمانی و هاوپیشه‌كانیان. ئه‌مانه‌ له‌ ناو ده‌زگای شاره‌وانی خۆیان به‌ فیلی ده‌سه‌ڵاداری سه‌ر كورسیه‌كانیان ده‌زانن. ئیتر ئه‌نجومه‌نه‌ مێش خۆره‌كه‌ی شاره‌وانی و سه‌رۆكه‌ كارتۆنه‌كه‌ی شاره‌وانی و شێخ عومه‌ر مه‌حویه‌كه‌ی به‌ناو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی. لای ئه‌م ئه‌ندازیارانه‌ به‌ عانه‌یه‌ك ئه‌چێ. ئه‌بێ ئه‌مانیش شه‌ریك بن یان ئه‌ندازیاره‌كان له‌مان ده‌سه‌ڵادار تربن. (سه‌یره‌ ئه‌وه‌ بۆ داهاتو به‌جێ دێڵم)..
ئه‌وه‌ی كه‌من ده‌مه‌وێ له‌ ڕێ ئه‌م ئازادترین مینبه‌ره‌وه‌ به‌یانی بكه‌م بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌م و بۆ سه‌رجه‌م لێ پرسراوه‌كانی شاره‌وانی و كار به‌ده‌ستانه‌ی ئه‌م شاره‌ و گه‌نجان و خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داری شاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌...
له‌ شاره‌وانی سلێمانی و رۆژهه‌ڵات هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌ندازیار (دیاری سه‌ر سپی و سوهام ناجی) شاره‌وانیان بۆ خۆیان قۆرخ كردوه‌ و وه‌ك موڵكی باو باپیرانیان سه‌یری ده‌كه‌ن و به‌م چڵكاو خۆرانه‌ بێ بۆ هیچ كه‌س نی یه‌ كاری نه‌خشه‌ و نوسینگه‌ی هه‌بێ . (ئێمه‌ش ئه‌ندازیارین و كاری سه‌ربه‌زی خۆمان ئه‌كه‌ین و ئازادین له‌ نه‌خشه‌ كردن و نوسینگه‌ دانان. به‌ڵام قبوڵ ناكه‌ین به‌ناهه‌ق و ناڕوا كاره‌كانمان له‌به‌ر مه‌رامی خۆیان بشوێنرێ له‌به‌رده‌م هاوڵاتی. نه‌ك وه‌ك ئێوه‌ش له‌ ژوره‌ ته‌نیاكاندا ژوره‌كانمان بكه‌ین به‌ نوسینگه‌ی نه‌خشه‌ كردن) (سڵاو شاره‌وانی له‌گه‌ڵ مافیاكان چۆنن) .
ئه‌مانه‌ كه‌ هه‌ر دوكیان له‌ ناو شاره‌وانی له‌ دو پۆستی باڵا دان و به‌رده‌وام شوێنه‌كانیان كردۆته‌ نوسینگه‌ بۆ خۆیان بۆ كاری نه‌خشه‌ كردن. ئیتر ئێوه‌ له‌ گوێی فیل نوستن سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ خۆشیان خزاندۆته‌ ناو لیژنه‌ چه‌وره‌كانی شاره‌وانی. ئه‌مانه‌ هه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك هی خۆیان نه‌بێ هه‌زار و سه‌د بیانوی لێ ئه‌دۆزنه‌وه‌ و كاره‌كه‌ بۆ هاوڵاتیه‌كه‌ ناكه‌ن, چه‌ندین جار نه‌خشه‌ی نه‌ك هی من به‌ڵكو چه‌ندین ئه‌ندازیاری زۆر پسپۆڕ تر له‌مانه‌ نه‌خشه‌كه‌یان ره‌فز ئه‌كه‌ن (سه‌یری وێنه‌ی (1) بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ نه‌خشه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار نا دیاریه‌وه‌ ره‌فز كراوه‌ته‌وه‌- خۆتان بڕیاربده‌ن). چه‌ندین به‌ڵگه‌م لایه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دوانه‌ چۆن نه‌خشه‌ی ئێمه‌و ئه‌ندازیاره‌كانی تر ره‌فز ده‌كه‌ن و سوكی ئه‌كه‌ن و هه‌ر خۆشیان پێ ئه‌ڵێن وه‌ره‌ خۆمان بۆت بكه‌ین. چه‌ندین به‌ڵگه‌م لایه‌ كه‌هاوڵاتی بۆی هێناومه‌ته‌ نوسینگه‌كه‌م ده‌ڵێ وه‌ك ئه‌م نه‌خشه‌یه‌م بۆ بكه‌. كه‌ به‌ ئیمزا و نوسینی خۆیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ نوسراوه‌ كاره‌كه‌ی بۆ جێ به‌جێ بكه‌ن كه‌ هیچ مه‌رجێكی نه‌خشه‌ی تیایه‌ نی یه‌ له‌هه‌مو شی سه‌یر تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خشانه‌ نا چێته‌ سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران تا له‌وێ پاشه‌ڵی كرداره‌ جوانه‌كانیان له‌ بێژن بدرێ و بۆیان ده‌ركه‌وێ كه‌ زۆر له‌مانه‌ ئه‌ندازیاری به‌توانا و شاره‌زا هه‌یه‌. (ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ئه‌خه‌مه‌ ڕو بۆتان.. باشیش ئه‌زانم كه‌ به‌ناوی كێ یه‌وه‌ نه‌خشه‌ ئه‌كه‌ن و شه‌ریكن) .
بۆ دواجار ئاگاداری هه‌ر دوو ئه‌و مافیایه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌واز له‌و مشه‌خۆریان بێنن چی تر سوكایه‌تی به‌كاری خه‌ڵكی نه‌كه‌ن. زۆرباش بزانن هه‌ر له‌ ڕێی ئه‌م سایته‌وه‌ هه‌رچی پاشه‌ڵتانه‌ بۆتان هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه‌. بۆ هه‌مو خه‌ڵكی ده‌خه‌مه‌ ڕو كه‌ ئێوه‌ كێن و چی ده‌كه‌ن. چۆن سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تان هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندوه‌ و به‌گێل و حشیشه‌ خۆری ئه‌زانن. به‌ڵام ئێمه‌ شاره‌وانی نین. به‌ڵكو ئێمه‌ ئه‌ندازیارین و باش یه‌كتر ئه‌ناسین و كێ چی ئه‌كاو چۆن ئه‌یخوا.
له‌كۆتایشدا: داوا له‌ سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان و سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌كه‌م. كه‌ زۆر به‌توندی ئیجرائات به‌رامبه‌ر به‌م بازرگانانه‌ بكرێ له‌ناو شاره‌وانی و مافی ئه‌ندامێتیان له‌ سه‌ندیكا لێ بسه‌نرێته‌وه‌.
ئه‌ندازیار سۆران 
تێبینی/ ئێمه‌ كه‌ سێ ئه‌ندازیارین و كاری سه‌ربه‌خۆ ئه‌كه‌ین و ئاماده‌ین بۆ هه‌مو ڕو به‌ڕوبوینه‌وه‌یه‌كی ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌ك ئه‌مانه‌ن پیشه‌ی ئه‌ندازیاری قێزه‌ون ئه‌كه‌ن.
ئه‌ندازیار  سۆران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە