هه‌ڵه‌بجه. چه‌په‌کان داوای قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه کارگه‌کان به‌رپرسن له به‌شداریکردنی هێرشی چه‌کی کیمیاویدا
Friday, 19/03/2010, 12:00
له ئه‌ڵمانییه‌وه:
نیک براون..
هێرشکردن به چه‌کی گازی کوشنده له لایه‌ن چه‌کی ئاسمانی حکومه‌تی عیراقه‌وه بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کورده‌کان، که نزیکه‌ی 5000 که‌س به شێوه‌یه‌کی ئازاراوی پێش 22 ساڵ خنکان. حکومه‌تی ئیتیحادی ڕازییه به‌وه‌ی هێشتا ئه‌وانه‌ی له مه‌رگ ڕزگاریان بووه به‌ده‌ست ئازاری جه‌سته‌و ده‌روونییه‌وه گیرۆده‌ن، "که‌چی تا ئه‌مڕۆ به‌رلین نکولی ده‌کات، بازرگانانی مه‌رگ ڕۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌بووه" ئه‌مه قسه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر فراکسیۆنی چه‌په‌کان ئولا یه‌لپکه له ساڵیادی هێرشی گازی کیمیاوی بوو له 16 ئازاری ساڵی 1988. ئه‌مه کاردانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره بچوکه‌یه له ژێرناوی " قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به گازی کوشنده، که فراکسیۆنه‌که‌یان چه‌ندینجار داوایان له حکومه‌تی فیدراڵی کردووه وه‌ڵامیان بداته‌وه.
حکومه‌تی فیدراڵی خۆی له پشت به‌رپرسیارێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌شارێته‌وه‌و تاوانه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق، یه‌لپکه ڕه‌خنه له‌مه ده‌گرێت، که ده‌شێت حکومه‌تی عێراقی گازی کوشنده‌ی به‌رهه‌مهێنابێت، که له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن 60 کارگه‌ی ئه‌ڵمانییه‌وه هاوکاریکراوه، که ده‌کاته له‌سه‌دا حه‌فتای %70 ی ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه.
هه‌ره‌ها گووتی: " به نایاسایی ئه‌و کارگانه له ژێر چاودێری حکومه‌تدا ڕه‌وانه‌ی عێراقیان کردووه، ئه‌گه‌ر پێویستیکرد به یاسایی بکه‌ن و به ئاشکرا نیشانی بده‌ن". حکومه‌تی فیدراڵی به‌ڵێنی دابوو به‌و ئامارانه‌ی حکومه‌ت دژی 22 تاوانبار سه‌ر به 10 کۆمپانیای ئه‌ڵمانی دیاریکراو، که‌چی له کۆتاییدا ته‌نها 3 له‌و بازرگانانه‌ی مه‌رگ حوکمی ئازاد دران (واته زیندان له‌ده‌ره‌وه له ژێر چاودێری پۆلیسدا/وه‌رگێڕ).
به‌هه‌رحاڵ له ساڵی 1984 ئه‌مه‌ریکا حکومه‌تی فیدراڵی و ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌کانی ئه‌ڵمانیای سه‌باره‌ت به ڕۆڵی کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان له بنیاتنانی کارگه‌ی گازی ژه‌هراویا ئاگادارکرده‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌کانیش پاڵپێوه‌نران و دوورخرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌رده‌پۆشکردن وسودوه‌رگرتن له کات.
له‌کۆتاییدا پێویسته حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا دان به به‌رپرسیارییه‌تی هاوبه‌شی له‌و تاوانانه‌ی به گازی کوشنده له ساڵی 1988 دا حکومه‌تی عێراقی دژ به هه‌ڵه‌بجه و نزیکه‌ی 40 شاری تری کوردی ئه‌نجامیدا بنێت، ئه‌مه داواکاری یه‌لپکه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتووان و ڕزگاربووان له‌لایه‌ن کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کانه‌وه بکرێنه‌وه.
سه‌رچاوه;
www.jungewelt.de
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست