له 31ی کانونی دووه‌مدا قاره‌مانی 31ی ئاب به هانای جه‌لاله‌وه ده‌چێت
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
له‌پێناو دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ‌دا پێویستمان به بوکه‌شووشه نییه ته‌نها سه‌ر بله‌قێنێ و به‌هه‌موو شتێک قایل بێت، ئه‌مه چ دۆزه‌خێکه؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه گۆرانێک روو بدات؟ (ئه‌رنه‌ستۆ گیڤارا*).
------------------------------------
کاتێک، شه‌هیده‌کان فه‌رامۆش ده‌کرێن، کاتێک تف له مێژوو ده‌کرێت و ده‌ست ده‌خه‌نه نێو ده‌ستی بکوژانی هاوڕێکانتان، بانگیان ده‌که‌ن تا دێن به‌رگریتان لێبکه‌ن، ئیتر ته‌واو، چیدی له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا هیچ نه‌مێنێت، تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ین. سه‌یرم لێدێت یه‌کێتی داوا له پارتی ده‌کات به ده‌نگییه‌وه بێت و هێزی بۆ بنێرێت.
عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: (به‌یاننامه‌که‌ی گۆران جه‌ماوه‌ری کوردستانی توشی شۆک کرد)، لێ ئه‌و ناڵێ سه‌رانی ناپاک، به خیانه‌ت ودزیی کوردیان توشی شۆک کردووه. ئ
ێمه خه‌ڵکی کوردستانین هه‌زار به‌یاننامه‌ی وا ده‌ربچێت، نه‌ک توشی شۆک، به‌ڵکو گاڵته‌شمان به هێزه نه‌رم و شله‌که‌ی زێڕه‌ڤان دێت، که مه‌سعود بهچکلێت خواردن په‌روه‌رده‌ی کردوون. ئه‌م هێزه نه‌رم و شله، دهرسێیان داده‌ده‌ین، که ده‌بێت به شڕ و پڕی به رێگای قاچاخدا بگه‌ڕێنه‌وه لای بارزانی.
به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێ نابێ سلێمانی بکرێته چه‌قی ململانێ. ئێمه‌ش ده‌پرسین به‌رهه‌م تۆیه‌ک، له هه‌ولێر ڕێگه‌ت پێنه‌درا ئه‌م شه‌کرانه بشکێنی و خۆت به‌تاڵ بکه‌یته‌وه، چی پاڵنه‌رت بوو بێیته ئێره و فوو بکهیبه خۆتا؟
یه‌کێتیی ئه‌وه‌نده نابووت و چروک بووه، بزانه کێ قسه‌ی بۆ ده‌کات؟ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، مه‌لا حیکمه‌ت، ئازاد جوندیانی، حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌رباری ئه‌مانه ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی .... هتد.
یه‌کێتی ده‌زانێ ئه‌گه‌ر سلێمانییان له ده‌ست بچێت و بچنه هه‌ولێر، له پارتییه‌کانیان خراپتر لێ به‌سه‌ر دێت، که سلێمانیان چۆڵ کرد له رێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه چونه ئێران و له‌وێشه‌وه چونه هه‌ولێر، ئیستاش نه‌هاتونه‌ته‌وه سه‌ر خۆیان، بۆیه یه‌کێتی پێیان له خوێنی هاوڕێکانیان ناو داوایان له‌هێزه فشه‌ڵه‌که‌ی پارتی کردوه، تا بێن و خۆیان به سه‌ر خه‌ڵکی سلێمانیدا با بده‌ن، نازانن سلێمانی ملێ بۆ زه‌عیم سدیق وملازمه سه‌رسه‌رییه‌کانی به‌عس و میستهرهکانی ئینگلیز و سوپا قاچ رووته‌کانی هیندی و سلیلانکی شۆڕ نه‌کرد، ئێوه چین؟ ئێوه هیچتان له بارا نییه که مه‌سعود دێت بۆ سلێمانی رێک به جامهدانهکهیهوه ده‌ڵێی بوکیان ل هههولیرهوه گواستۆته‌وه، 100 ئۆتۆمۆبیلی له‌گه‌ڵ دایه، تاڵه‌بانی ده‌یان ئۆتۆمۆبیلی ده‌رعی له‌گه‌ڵ دایه و سه‌لامیش ده‌کات جوابی ناده‌نه‌وه، عومه‌ر فه‌تاح و مه‌لا حیکمه‌ت و ئه‌م پیاوه تڕ‌ۆ و ترسنۆکانه که بۆ سه‌یرانیش ده‌چن سه‌دان حه‌سحه‌س بلاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه هێزی زێڕه‌ڤان ئه‌وه‌نده ئازان با به‌یانی خوێن له لوتی منداڵێک بهێنن، ئه‌وسا پیشانتان ده‌ده‌ین سلێمانی مانای چی و چۆن دهرسێکتان داده‌ین و پێتان ده‌ڵێین کوردستان له میسر و تونس زیاتر چه‌وساوه و هه‌ژاری و قات و قڕی ناشتنی ئازادی حه‌وجێ ی قبوڵ نییه . گۆران ئه‌گه‌ر هێزێکی نه‌رم و نیانیش بێت و به‌زمانی گوڵ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی دڕک و داڵدا قسه بکاتان، ئه‌وان که‌یفی خۆیانه، به‌ڵام ئێوه حهدتان نییه بێن و سوکایه‌تی به‌خه‌ڵکی سلێمانی بکه‌ن، ئه‌م شاره هێنده قاره‌مانن بزانن چ دهرسێکتان داده‌ده‌ن. ئێوه‌ی فشه‌ڵه هێزی پارتی بۆ ناچن ئه‌و سهربازخانهنه بگرن که تورک له ئامێدی شێلادزێ ئاوادانی کردۆته‌وه؟ بۆ ناچن ببنه پاڵپشتی ئاواره‌کانی که‌رکوک که یاریگاکاندا له خێمه‌دا ده‌ژین؟ ئه‌وه ئه‌م هێزه فشه‌ڵه‌یه له‌کوێ بوون که کۆماری ئیسلامی تۆپبارانی ده‌کردین؟ بۆ نه‌چوون بۆ جهلهلهولا و خانه‌قین؟ بۆ نه‌چوون چه‌ند تۆپێ بگرنه‌وه؟ شه‌رمه‌زارییه بۆ تاڵه‌بانی که‌وا ئابڕوی خۆی بردووه هێز ده‌هێنێته سه‌ر که‌سانێک که ماوه‌ی 40 ساڵ هاوڕێی بووه، ئه‌مه به‌س له تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه خائینه‌که‌ی ده‌وه‌شێته‌وه . سبه‌ینی ئێمه له سه‌نگه‌ر داین فه‌رموو خۆتان تاقی بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر شه‌ریفن!
سبه‌ینێ من ناچم بۆ سه‌ر کار و تفه‌نگه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه شانم، که پێش شه‌ڕی ناوخۆ فڕێم دابوو، من پێناسه‌ی پارتیزانییهکهم هه‌ڵده‌گرمه‌وه و سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ تفه‌نگه‌که‌م ئاشت ده‌بمه‌وه، چونکه ئێمه فێرنین وه‌ک مه‌سعود و جه‌لال سووکایه‌تی قبوڵ بکه‌ین
دواپ رسیارم له‌تاڵه‌بانی ئه‌وه بوو: ئه‌ی بۆ داوات نه‌کرد و سوپا عێراقت نه‌هێنا، خۆ ئێمه زوو شتمان له بیر ده‌چێته‌وه؟ مه‌سعودی برات له 31 ئابدا هه‌ولێری پێگرته‌وه، وه‌ک مه‌سعود بوو به قاره‌مانی 31ی ئاب، له‌مڕۆ به‌دواوه تۆش بوویت به قاره‌مانی 31ی کانونی دووه‌م؟ مه‌سعود له‌و رۆژه‌دا هانای بۆ سه‌ددام برد، تۆش له‌م رۆژه موباره‌که‌دا هانات بۆ مه‌سعود برد. ئای که به‌و قه‌ڵافه‌ته زله‌وه چه‌ند بچوکتریت له مه‌سعود!
کۆنە پێشمەرگەیەك
سلێمانی چوارباخ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست