چاكسازی و مەسعود بارزانی
Tuesday, 24/07/2012, 12:00
من زۆر لام سەیرە كە هەندیك كەس و لایەن دین و داوای چاكسازی لە مەسعود بارزانی دەكەن چونكە ئەمە وەك ئەوەیە داوا لە دوكانداریك بكەیت دوكانەكەی دابخات و چیتر بۆى نەبیت كاسبی بكات,
ئەگەر بیتو تەماشایەكی رابردووی ئەم دوو بنەمالەیە بكەین دەبینین بیجگە لە بەدیهینانی دەستكەوتی بنەمالە نەبیت هیچ شتیكی تریان نەكردووە,هەر لە مەلا مستەفای باوكەوە كە چەكی هەلگرت تەنیا بۆ راوەستان بوو دژی بریارەكانی چاكسازی عەبدولكەریم قاسم بوو بەلام دۆخەكە وای لی كرد ببیتە شۆرشگیر و جەلالیش هەر بۆ بەدیهینانی بەرژەوەندی تایبەتی!
پاش خۆی كورەكانی بیجگە لە بەهەدەردان ودزینی پارەی خەلك بەئاشكراو بە رۆژی روناك وداوین پیسی هیچی تریان نەكردووە,پاش بەرزبوونەوەی نارەزایی جەماوەریش مەسعود هەر رازیش نەبوو دان بەوە بنیت كە گەندەلی لە كوردستان هەیە,
بەلام كاتیك هەموو دنیا باسی گەندەلی كوردستانی كرد مەسعود بریاری چاكسازی دا بەلام چی جۆرە چاكسازیەك,فەرموو ئەمە چاكسازیەكانی سەرۆكە كە بریتی بوو لە دوو بریار,یەكەمیان گورینی چەند دەم و چاویك لە گەندەلیكەوە بۆ یەكیكی لەخۆی خراتر
نموونەش بۆ ئەمانە زورن كە وەك خەلات كردنی گەندەلەكانە نەك لادانیان بۆ نموونە
بەریوەبەریكی كشتوكال كرایە بەریوەبەری شارەوەانی كە بە ووتەی سەربەستە شەل(گەورە دەلالی شارەوانی) هەزار رەحمەت لە سدقی زراری,
چاكسازیەكەی تر بریتی بوو لە لابردنی جامە رەشەكانی سەیارەكان كە یەك هەفتەی پینەچوو جامەكان رەش كرانەوە!سەیرەكە لەوە دایە پارتیەك لە كوردستان گەرابۆوە لامان بە شانازیەوە دەیگیرایەوە كە بەریوەبەری پۆلیسی هەولیر(عبدالخالق چەورە) خۆی سەرپەرشتی لیكردنەوەی جامە رەشەكان دەكات كە باشیش دەزانیت كە ئەم عەبدولخالقە گەورەترین نیشانەی گەندەلی وداوین پیسی هەولیرە كە ئەم برادەرە باشیش دەزانیت كە ئەو وولاتەی ئیستا جەنابی سۆشیالی لی وەردەگریت گەندەلكاران چی دەكەن و چیان بەسەر دیت و چۆن دەبنە مایەی شەرمەزاری و دەدرین بە دادگا نەك خەلات بكرین وەك كوردستان,فەرموو با بزانین چەند (عەلی قەمبوورتان) دا بە دادگا كە زیاتر لە 20 سالە ژەهر دەرخواردی ئەم میللەتە دەدات و بوە هۆی مردنی سەدان كەس بە دەرمانی ژەهراوی ؟
جیاوازی عەلی قەمبوورو عەلی كیمیاوی چیە؟چەند تاوانباری ئەنفالەكان درانە دادگا؟چەندە ملكە زەوت كراوەكانی حوكمەت گەراندرایەوە؟
لە دووایدا فەرموون لەگەل ئەم هەوالە چاكسازیەی هەریم(كوردەكان وواژو لەسەر بریاری دژە مۆنۆپۆلی (احتكار) ناكەن لە بەغدا!لە كۆتاییدا هیچم پی نەماوە بیجگە لە وەبیر هینانەوەی ئەم پەندە كوردیە بە بۆنەی چاكسازیەكانی كوردستان(كەرە مەمرە بەهارە كورتانت بۆ دیت لە شارا) وە رووشتان رەنگی رووی هەلۆكەی لۆگۆیەكەتان بیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست