کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە مەلا کرێکار وەڵام بداته‌وه‌

Wednesday, 15/09/2010, 12:00


2010-05-05  به‌ شێوەیەکی نادیار، ڕۆژنامەنووس ی لاو (سەردەشت عوسمان) ڕفێنراو پاشان شەهید کرا.

ئەنسارولئیسلام ساڵی ٢٠٠١ دامەزرا ، پێکهاتەی ئەم هێزە لە (جوندلئیسلام و جیاخوازەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی باڵی مەلا کریکار) ـە . ساڵی ٢٠٠٣ لەسەروەختی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق ، ئەمانیش کەوتنە بەرهێرشی توندی ڕۆکێتە ئەردی و ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا ، پەرش و بڵاوبونەوە.

سەردەشت کەسێکی سێکولار و لە خێزانێکی دینی ناسیاسیە ، نووسینەکانی ئاراستەیەکی تایبەت و سنورداری هەبوو. هیچ کاتێک ڕووی قەڵەمەکەی نەکردۆتە لایەک کەکۆمەڵگاکەی قێزی لێبکاتەوە؛ ئەوەی ئامانجی پێکانی سەردەشتە بەقەڵەمەکەی تەنها ئەو لایەنانەن کەخۆیان بەبەرپرسیاریەتی کۆمەڵگا دەزانن و ئەرکی خۆیان بە پێچەوانەوە جێبەجێ دەکەن، لەگەڵ دوژمنە سەرەکییەکانی کورد.

مەلا کرێکار کەئێستا لە گۆشەیەکی ماڵەکەیدا لەژیانێکی غوربەتدا ژیان بەسەردەبات ، لە نێوان بەزۆرناردنەوەو ڕارایی دادگا چارەنوسێکی نادیاری هەیە . ئەم ژیانەی مەلا کرێکار باجی زەمەنی ئەنسارولئیسلامە . مەلا کرێکار هەرچەندە باس لە بێلایەنی و خۆبەدورزانین لەکاری سیاسی لەگەڵ ئەنسار بکات ، ئەم هێزە بە ناوی ئەوە هێزوتوانای ماوە.

بۆ ماوەی چوارمانگ زیاتر لەبەرچاوی هێزەکانی حیزبی و حکومی و بە نێو دەیان پرسگەو پایەگا ڕفێنراو پاشان تەرمەکەی لە شاری نەینەوا دۆزرایەوە . ناڕازی بونێکی زۆری جەماوەرو جیهانی لێکەوتەوە ، هەمو ئاراستەکان بەپێی یاسایی و مەیدانی پارتی لێی بەرپرسیارکرا .

پارتی بۆ سڕینەوەی گومانەکان و بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک ، لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە دارودەستەی خۆیان پێک هێنا . سەرئەنجام وێنەی دوو کەسی لە میدیاکانی خۆی خستە ڕوو ، وە ڕونکردنەوەیەکەی بڵاوکردەوە . لەبڵاوکراوەکەیدا ئەنساروئیسلامی بەتاوەنباری سەرەکی شەهیدکردنی سەردەشت دەست نیشان کرد .

گومان زۆرە لەسەر ڕونکردنەوەکەی پارتی ، ئەنسار لەدژی بەرەیەک نییە کە سەردەشتی بێلایەن و بێباڵی تیایە ، سەردەشت ژمارەیەک نییە لەچاو ژمارە زۆرەکانی تری پارتی و یەکێتی لەهەولێر . چما بازدەدەن بەسەر ئەواندا لەکورەی ئەڵقەدراوی پۆلیس و ئاسایشی بەردەم زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ، ئەم دەخەنە بەر ڕەحمەتیان .

پێویستە مەلا کرێکار لەکەم وزۆر لەپەیوەندییە سیاسی یان دۆستایەتی لەگەڵ ئەنسار ، وەڵامێک بدات . کوشتنی سەردەشت بەرەیەکی ناڕازی درێژخایەنی بنیاد نا ، ئەگەر ئەنسار لەم کارە قێزەونە بەشدارنییە ، با بەرائەتی خۆی ڕابگەیەنێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە