کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگه‌یاندنی چه‌تری ئازادی‏

Friday, 18/02/2011, 12:00


چه‌تری ئازادی به‌ریتانیا
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌رو شۆڕشگێڕی کوردستان

له‌ سه‌رده‌می هه‌ره‌سهێنانی ده‌سه‌لاتی حیزبی بنه‌ماله‌یی له‌ خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ندا، ئه‌و خوێنرێژییه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی گه‌نجانی سلێمانی ئه‌نجامی دا، کارێکی چاوه‌رواننه‌کرا نه‌بوو. خه‌ڵکی کورد هه‌مووی گه‌یوه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ شایانی چاکبوون نییه‌ و وه‌ک رژێمه‌کانی تونس و میسر ده‌بێ برواو له‌ ناوچێ. بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک چه‌تری ئازادی خه‌لکی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نین:

1.بکوژانی رۆله‌کانمان سه‌رشۆڕ و ریسوا ده‌که‌ین و هاوسۆزی که‌سوکاری کوژراو زامداره‌کانین. پشتگیری خۆمان بۆ راپه‌ڕینی خه‌لکی کوردستان ده‌رده‌بڕین تا هه‌ره‌سی کۆتایی ده‌سه‌لاتی حیزبی بنه‌ماله‌یی و میلیشیایی له‌ کوردستاندا.

2. بۆ حکومه‌تی به‌ریتانیا و ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان و ئه‌مریکا رایده‌گه‌یه‌نین که‌ ده‌سه‌لاتدارانی پارتی و یه‌کێتی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کوردستان ناکه‌‌ن و داوا ده‌که‌ین هه‌ر پله‌و بارو پێوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمییان هه‌یه‌ هه‌لبوه‌شێته‌وه‌و هه‌رچی حیسابێکیان له‌ بانقه‌کانی خۆراوادا هه‌یه‌ ته‌جمید بکرێ و ئه‌وانه‌ی به‌ کوشتن و ژیرپێدانی مافی مرۆڤ تاوانبارن له‌گه‌ڵ هاتنیان بۆ ئه‌وروپا بگیرێن و حه‌واڵه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بکرێن.

3. داوا له‌ هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین، هه‌ڵوێستی خۆیان ساغ بکه‌نه‌وه‌و پشتگیری جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان بکه‌ن و راگه‌یاندنه‌کانیان بخه‌نه‌ خزمه‌تی راپه‌ڕینه‌وه‌.

4. چه‌تری ئازادی کامپێکی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ له‌نده‌ن داده‌مه‌زرێنێ و داوا له‌ هه‌موو جه‌ماوه‌ری کورد له‌ به‌ریتانیا ده‌که‌ین به‌شداری له‌و که‌مپه‌ و له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا بکه‌ن تا روخانی ده‌سه‌لات.

بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و یه‌کێتی گه‌ل و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری له‌ پێناوی ئازادی و یه‌کسانیدا

کۆبوونه‌وه‌ی چه‌تری ئازادی له‌نده‌ن ئێواره‌ی 18/2/2011

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە