کوردستانپۆست پلانێکی ئیتلاعات بە پشتیوانی یەکێتی دژی ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات
Monday, 30/07/2012, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست 10/ سلێمانی بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردستانپۆست (١٠) کەوتووە قاسم سلێمانی گەورە بەرپرسی ئیتلاعاتی ئێرانی و سەرپەرشتیاری دۆسیەی ھەژدە پارێزگاکەی عێراق دەکات بەکوردستانیشەوە کاریگەرییەکی بەھێزی ھەیە لەسەر ئاڕاستەکردنی سیاسەتە سەربازی و سیاسیەکانی عێراق و پێشتریش زانیاری ئەوە بڵاوکرایەوە کە لەتەقینەوە گەورەکەی دیمەشق کوژراوە، بەڵام تائێستا لەھیچ شوێنێک دەرنەکەوتووە بەڵام بەرپرسێکی باڵای دهسهڵاتیی کوردی بەکوردستانپۆستی ڕاگەیاند، که قاسم سلێمانی بەتەلەفۆن نیگەرانی خۆی بە نوری مالیکی ڕاگەیاندووە کە بۆچی ڕێگە بەھێزێکی کوردی چەکدار دەدرێت لەھەرێمەوە بچن بۆ ناو سوریا مالیکیش بەناوبراوی ڕاگەیاندووە ئەگەر یەکێتی ھاوکاریم بکات، من ئەم کارە دەکەم ئەو بەرپرسە دەڵێت لەئێستادا بۆ سەرخستنی ئەم پلانە جلال تاڵەبانی وەزیری پێشمەرگەی بانگھێشتی ئەوروپا کردووە ئەو بەرپرسە دەڵێت ھێنانی ئەم ھێزە بۆ ھەرێمی کوردستان نییە بەڵکو لەبەرژەوەندی تورکیا و سوریایە ئەگەر پلانەکەی مالیکی سەری گرتبا ئاراستەی ڕووداوەکان پێچەوانە دەبونەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست