گۆڤارى لڤین بەشەكەى سۆران مامە حمە كەى تەواو دەبێت؟؟؟
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست.
ئیمڕۆ تەنیا(13)ڕۆژى ماوە بۆ ئەوەى ساڵێك تێبپەڕێت بەسەر تیرۆركردنى شەهیدى قەڵەم سۆران مامە حمە وەلێ مخابن ئەوەى تائێستا ڕوون نیە ئەو بەشەیە كەلەماڵپەرى گۆڤارى لڤین كاتێك كلیك دەكەیت دەنوسرێت كارى تیادەكەین من نازانم ئەم كاركردنە كەى تەواودەبێت و لەبەر هیچ شتێك دواخستنى لەلایەن خۆشەویستانى سۆران مامە حمە لەو گۆڤارە قبوڵناكرێــــت و بەدواخستنى كردنەوەى ئەم بەشە وەفادارى گۆڤارەكە بۆ ئەم كەڵە ڕۆژنامەنوسە دەچێتە چوارچێوەى پرسیارێكەوە كەپێویستە گۆڤارى لڤین وەڵامى پێبێت!
ئەوەى لێرەدا پێویستە بكرێت لەلایەن گۆڤارى لڤینەوە ئەوەیە كەهەرچى زووتر ڕوونكردنەوە بدات لەسەر تەواونەكردنى ئەم بەشەى شەهید سۆران مامە یان كاتى تەواوكردن و كردنەوەى ئەم بەشە دیارى بكات؟؟؟.
*لەڕۆژانى داهاتوودا پەیامنێرى كوردستانپۆست چالاكیەك بۆ ئاشكراكردن و دادگایكردنى بكوژانى شەهید سۆران مامە حمەدهخاتهڕوو، ئێوەش چاوەڕوان بن و بەشدارى ئەم چالاكیەبن..
ئەمەش لینكى بەشى شەهید سۆرانە لەگۆڤارى لڤین كەتائێستا تەواونەبووە؟
http://www.lvinpress.com/Direje_SoranMameHeme.aspx?Jimare=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست