ژنێکی ڕەشپۆش میراتگری ئەنفال لە گەرمیان ئاوای وت
Saturday, 21/02/2015, 12:00
سوڵتانه‌کان من ده‌زانم، خوێنی ئێمه له بانکه زله‌کان پارە ده‌کات، له‌وه‌ته‌ی هه‌ین کێشەکەمان وه‌ک جۆکه‌ر بۆقوماری نێوده‌وڵه‌تان . بهئاگابێن گه‌له‌که‌ی من با لە خۆڕا نەڕوا ئیتر خوێنمان، له‌ته‌واویی ساڵه‌کانی به‌راییدا، ڕه‌نگی قوڵ له ئێمه‌دا داکوترابوو، وێردمان ده‌خوێند هه‌موو شه‌وێک، هه‌تا نوری خودای گه‌وره ڕومان تێبکات پارێزاوبین له‌هه‌موو به‌ڵای ناگەهان، لهپاداشدا هه‌ڵه‌بجه‌تان خسته جه‌هه‌نه‌مه‌وه، فه‌یله‌سوف ودیندارهکان،
مامۆستایانی سیاسه‌ت پێمان ده‌ڵێن، تا ئه‌وکاته‌ی ژیان هه‌بی (هیوا ده‌بێ هیوا نامرێ) ئێستابیابانێک له حه‌ز و ئاره‌زوی کوژراوی ئێمه، له‌به‌رده‌م کوره‌ی ئاگردا ڕاگیراوه ئه‌م دهستاڕهدهیهوێت ههڵخلیسکێین، که قامچێکه‌ی ده‌ستی حه‌جاج** شریخه‌ی کرد بمان هاڕێت، ئای له بێ توانایی پۆڵا، زه‌مه‌ن ده‌ڕوا و، سپێده‌یه سه‌ربازه ترسنۆکه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌گه خۆماڵیەکان به‌په‌ڕه‌ی زه‌ردبووی قورئان و پۆسته‌ری شه‌هیدی به‌رهه‌یوانی مزگه‌وته‌کان دەستی خوێناویان ده‌سڕن . ئێسته ئیتر به‌گومانم من له‌زێدی خۆما بمرم، پێش گرتنم چاوەکانم لهبهور ده‌چوون، پرچه‌کانم له‌سیمای جوتێ ڕه‌شمار ده‌چوون، که‌چی ئێستا چاوەکانم له‌م بیابانی ترسه‌دا، سیمای ته‌رمه‌کان به لێڵی نیشان ده‌ده‌ن، پرچه‌کانم هێندهسپین له‌شیری به‌ری دایک ده‌چێت، ئای چه‌ند غه‌ریبی که‌زی شانه کردن ده‌که‌م له‌به‌رده‌م کانی گونده‌که‌م ئه‌مه ژیانی ئێمه‌یه مامۆستایانی جوگرافیا ده‌ڵێن، سێ به‌شی گۆی زه‌وی تژی ئاوه، که‌چی بوکی گونده‌که‌ی من له بێ ئاویا خنکاوه، ئه‌ی مانگه کارتۆنێکانی ئاسمانی به‌رینی دنیا ته‌نها جارێک زومان تێبکه‌ن، به‌ڵکو ته‌رمه به‌خته‌وه‌ره‌کان تهرمهخهمبارهکانی ده‌م سەگهڕهشهکان ببین و باسیان بکه‌ن، له‌بیرم دێ که له کێڵانی زه‌ویه‌که ده‌بوینه‌وه بۆنی خاکمان ده‌کرد، کرمه زه‌رد و سوره‌کانمان ده‌کرده میوانی خۆر، مخابن زۆرجاران تهرزهنهی ده‌هێشت میوانداریه‌که سه‌ر بگرێت، له‌بیرم دی که ده‌رگا شینهکانمان داده‌خست خۆمان به وریایی سه‌گه‌کان ده‌سپارد . ئای بۆ نیگارکێشێک ئه‌م ده‌موچاوه تۆقیوانه بکاته تابلو بۆ مێژوو . ئه‌شێ له دوایی سه‌د ساڵی تر ئەم تابلۆیانە چیرۆکی ئەنفال بگێڕێتەوە .
ئای له زه‌مانی پێش ئه‌نفال که له مێرده‌کانمان جیا ده‌بوینه‌وه له تانه‌دا سواغ ده‌دراین . که‌چی ئێستا..! به‌زه‌بری تفه‌نگی جاش وسه‌ربازی لوسکه‌ی پێ په‌تی، جیامان ده‌که‌نه‌وه بۆ مه‌رگ، بۆمهلهاکان بۆ شه‌وه په‌مه‌ییه‌کانی سوڵتانه‌کان، له کامه سوره‌تدا خودایه، فرمێسک بۆ ئێمه ده‌ڕێژی؟ ئه‌ی خوداوه‌ند پێت وانییه کاتی ناردنی پێغه‌مبه‌رێکی تر هاتبێت... ؟ پێغەمبەرێک له جنسی مێ، که ئیمه له‌به‌ر خۆرا بووین له‌زینداندا شه‌یتانه‌کان هه‌نسکی وایان هه‌ڵده‌دا، زۆرمان به تاکە دڵۆپی فرمێسکی شه‌یتان تینوێتیمان تەواو ده‌شکا.
له ناو ئه‌م زیندانه گه‌وره‌یه‌ی ڕۆژەکانی ئه‌نفالدا، ئاخ بۆ سێبه‌ری دره‌خت، خۆزگه بۆ کەپری ناو باخه گه‌وره‌که و باوه‌شێنی دره‌ختێکی پیر . خۆزگه بۆ ڕههێڵهکانی به‌هار، بۆ ناو قه‌رسیلی گه‌نم و گوێگرتن له پیری سۆفی و گۆرانی کوڕانی گوند و قریوه‌ی کچه گەنجەکان، ئاخ بۆ کڵۆیه‌ک قه‌ند و ئاخ بۆ تۆزێ ماست و نانێکی گه‌رمی سه‌رته‌نوور .
شەوی پێش گرتنمان سه‌فه‌رمان به بێ ده‌نگیدا ده‌کرد، هه‌واڵه‌کانی جه‌نگ گوێکانی پڕکردبووین له‌ترس، گڕی له چهستهمان به‌ردابوو . پۆلێ مرۆڤی ترسا‌و بوین چیمه‌نێک له‌چک به‌سه‌ر بووین چه‌ند قاچێکی بێ کڵاش و کۆمه‌ڵێک منداڵی له‌رزیوو و مه‌خلوقێکی زۆر بێ وه‌ی بووین . که بیر له‌ئه‌نفال ده‌که‌مه‌وه، هێشتا هه‌ر ته‌په‌ی دڵم دێ، شاخ بۆنی ژەهری گرتبوو (گه‌نمی سه‌وزیان به قه‌رسیلی ده‌کرده قه‌ره‌خه‌رمان)*** هه‌ر هه‌موومان ڕاست پێکه‌وه لێواو لێو بووین له‌چیرۆکی پڕ سه‌مه‌ره و قوربانی .
ئێترمن له‌مه‌و دوا بۆ گۆڕهبی ده‌نگه‌کان ده‌گریم، داوای دار لهئاگردان ده‌که‌م ئیتر نەبێتە خۆڵەمێش . ئێستە دەڵێم من له‌ووڵاتی پرسه‌ی بی ده‌نگه‌وه هاتوم، له وڵاتی مردووی بێ گۆڕه‌وه، له وڵاتی کهوڵکردنهوهی لاشەوە، له‌ووڵاتی ڕۆح کێشان و هاوار کردن بۆ کەشکهلانی فه‌له‌ک، ئای چه‌ند پیری کهنهفتکارم دی ؟ به‌ده‌م گیان ده‌رچونه‌وه، چه‌ند منداڵم دی فرمێسکی چاوه‌کانیان تاک و مردن وشکی نه‌کرد ؟ چه‌ند مه‌مکی بڕاوم دی لهگۆپکەکانیان شیر ده‌هات ؟ ئای چه‌ند دایکی به‌سۆزم دی، تا تارمایی ڕۆڵه‌کانی له چاو ون بوو بۆ چرکه‌یه‌ک چاوانی نه‌تروکاند ؟
سوڵتانه‌کان
ئێمه‌گه‌لێکی بێ وه‌ی بوین، ، لاشه‌ی تانکه‌کانمان ده‌کرده قوتابخانه‌ی منداڵانمان که‌لاکی زیلی سوتاومان ده‌کرده باخچه‌ی ساوایان، له قه‌وانی تۆپهکانتانا گوڵمان ده‌چاند، به له‌وحی پایه‌گاکانی جێتان ده‌هێشت، جۆگه‌له‌مان بۆباخچهکانی به‌هه‌شت ده‌گواسته‌وه.تاههناره مێخۆشه‌کان، تا هه‌نجیره‌که‌ی له قورئانا باسی ده‌کرێت، تێر ئاو بخوات له تینوێتی ڕزگاری بێت،
دەی خوایە گیان پەیجورێک بکە و خۆراکێک بنێره، ته‌نها جارێک سه‌گه ڕه‌شه‌کان با تێربن . تا یەک لاشەی ئەنفالکراومان، ئارام بخه‌وێ له‌ناو فه‌رشی ئەم لمه‌دا له‌و به‌رخۆره، هەربۆ خاتری گێڕانەوەی چیرۆکەکانی نوگرەسەلمان . مردن چییه؟ دڵمان لێی ده‌دا بۆ مردن.
ئای مردن گیان بمانگهرێ تاکو زیاتر ئاسوده‌بین . ئەوکات دەم ووت : ئا ئهمهیهڕۆژی حه‌شر، که مه‌لای دێ له‌خوتبه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا، له‌گۆڕستان و، لهدیوهخانهگهورهکاندا باسی ده‌کرد، ئای مه‌لا گیان به‌به‌ر چاومه‌وه چۆن مردی؟ ئایه‌ته‌کانی سه‌ر سنگت بەو گه‌رمایه باڵیان ده‌گرد وه‌ک په‌پوو بهڕەو ئاسمانی به‌رین بۆلای خوداوه‌ند، من دەمپرسی، ئێمه له کوێوه دێین له‌کوێ؟
وا به‌م ڕه‌نگه بۆنی مردمان گرتوه؟ ئێمه گه‌ڕاین تاک و خۆمان بدۆزینه‌وه، تاوانمان کرد گۆڕستانی دێمان جێهێشت . ئیمه‌ی سپڵه هه‌ر زوو گۆڕه‌کانمان سپارد به باران، به‌تاریکی به داربهڕۆکهی ناوگۆڕستان، به شه‌خسه‌که‌ی ئه‌سحابه بوو، پێش چه‌ند سه‌ده بۆ ئه‌نفال ئەویش لێره‌وه گوزه‌ر ببوولەم گوندەوە . ئەوکات دەم ووت:"کێ هه‌یه له‌م بیابانه‌دا که هەموو شت تیا مردوه عاشق ببێ "؟ من گومانم ئیتر نه‌ما، ئەوان بۆ موتوربه‌کردن لێرهکۆکراوینهتهوه موتوربه، له‌گه‌ڵ بیابان، له‌گه‌ڵ تفه‌نگ، خوێن، مه‌مکی بڕاو، شه‌ڕواڵ، پێڵاوی لاستیک نه‌علی ژنان، سه‌رپۆشی دایک، قه‌ڵای به‌ر خۆر، سه‌گه ڕه‌شه بێ شهرمەکان، له‌گه‌ڵ قامچی ده‌ستی حه‌جاج، سوپاس خوایه ئه‌مه ووڵاتی (ێبن خه‌لدون)ه ئهمهگۆڕهکهی (ێبن سینای)ه ئه‌مه پاسه‌وانه‌کانی حامورابین، ئیتر ئێره فه‌نابوونه زیندوو بوونەوه و ڕۆژی حهشرە و حه‌زره‌تی یه‌قین لێره‌یه. ئای که مهره‌بانی خودایە، ئه‌م ماڵه گەوره پڕده‌نگه پڕله زایه‌ڵه و هاواره، سیمای په‌رێشانی دڵه و، له‌لاشه‌ی مردو بێزاره. تۆدەتزانی ئێمه گوناهبارێکی بێ گوناهین خودایه؟
ئێستا دەڵێم : ماسییه‌کم ڕوه و هه‌وراز ئاوشهق ده‌که‌م، هه‌ڵۆیه‌کم جارێکی تر چیاکه‌ی خۆم جێ ناهێڵم، تفه‌نگێک هه‌ڵ ده‌گرم له شه‌ڕدا شه‌رمه‌زارم نه‌کات . له‌دوای ئه‌نفال ئیتر ئێمهسادهنابین، جارێکی دی ده‌ست به‌رداری مرواریه‌کانی دهریابین، به‌دوای فردۆسی وونبودا ناگه‌ڕێین، لهمیعراجێکدا زکر ناکه‌ین گومانمان لهمومی داگیر ساو، بۆنی بوغورد هه‌بێت، کێ گه‌واهی بۆ ئێمه‌ده‌دات له‌دادگا دا ؟تفه‌نگ، غوده، خوێن، سه‌مونی ڕه‌قی وه‌ک به‌رد، ئاوی سوێری گه‌رم، بیابان و لم، سه‌گی ڕه‌ش، مه‌مکی بڕاو، یان قامچیه‌که‌ی ده‌ستی حه‌جاج ؟ تۆ دەتزانی خودایهئێمهگهلێک بووین پشتمان به‌سۆزی تۆ به‌ستبوو ؟ خودایه ئێمه‌ی عارف مه‌ست بوین، مه‌فتون بووین، سه‌رسام و کاس بووین، فهنابووین له‌حه‌ق، که‌چی ئێستا له‌بچوکترین نهێنی خودا نه‌گه‌شتین، چ دەروێشێکی سەرمەست بووین خودایە ؟ سوڵتانه‌کان: ده‌تان زانی له‌کوردستان له‌م مه‌ڵبه‌نده، هه‌زاره‌ها دڵدار چاوی بڕیبۆ خۆر بۆواتان کرد ؟ بیرتان چۆوە پیاوانی سپڵە، ئێمهلهپێخهفی خۆمانا ئێوه‌ی سوڵتانمان ده‌خه‌واند، له‌م ووڵاتی دارگوێزهدا، سوپاس خوایه ئێمه‌ی عارف به‌سانای نه‌ده‌گه‌شتینه ئه‌م جێگه‌یه، خۆش به‌ختانه ئهوهگهشتینهلای (عه‌لی) خودایە پێمان ناڵێیت چ مناجاتێک باشه، بۆئه‌م زکره‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ پاشای ده‌سه‌ڵاتا، ؟
ئای کهگهلێکی بێوه‌ی بووین، سوڵتانه‌کان : ئێستاش گوێ له‌ده‌نگی زه‌وی ده‌گرم به‌م پیریه، گوێم بۆترپهی باران شل کردوه به‌م پیریه، گوڵه‌گه‌نمی زێڕین بۆن ده‌که‌م به‌م پیریه، پشتم کۆم بوهچاوهکانم لێڵ بوه وده‌سته‌کانم ده‌له‌رزێن، توانایی قسه‌م نه‌ماوه به‌ڵام هه‌ر لهچاوهڕوانیدام به‌م پیریه، ئێمهبوینه قوربانی بوختان خودایه سه‌بوریم بده، حاشاناکهم لهحزورتا من له‌که‌رنه‌ڤاڵی خوێندا که‌به‌شدار بووم، خودایهسهبوریم بده دواپرسیارم هه‌رئه‌وه‌یه، تۆله‌کوێ بووی له‌ڕۆژه‌کانی ئه‌نفالدا ؟
* له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌رسێ به‌رگی (شایه‌ت حاڵه‌کانی ئه‌نفال) ئه‌م پهخشانهنوسراوه.
**حه‌جاج جه‌لادێکی بەعسیی بێ هه‌ست بووه له نوگره سه‌لمان
*** ئه‌م ڕسته‌یه ئافره‌تێکی ئه‌نفالکراو که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه ده‌یڵێت،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست